ته‌سبیح له‌نێوان نه‌ریت و پێویستیدا
kurdistani 07:39 PM - 2014-03-29جوانیی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه
به‌پێی بۆچوونه مێژووییه‌كان، به‌كارهێنانی ته‌زبیح ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می مه‌سیحیه‌ت، بۆ ناوهێنانی خوا‌و كاری ئایینی كه‌به‌زۆری له‌جۆری شوشه بووه‌و له‌لایه‌ن قه‌شه‌كانی نیسترۆن بۆ وتنی ئه‌وراد به‌كارهێنراوه، هه‌روه‌ها كاسۆلیكهكانیش به‌هه‌مان مه‌به‌ست به‌كاریانهێناوه، به‌ڵام پڕۆتستانته‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كاریان نه‌هێناوه، ته‌نانه‌ت رووبهڕووشی بوونه‌ته‌وه‌و به‌دژی مه‌سیحییه‌ت زانیویانه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كان، ته‌سبیح لهمهسیحییهكانهوه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناو موسوڵمانان، كاتێك موسڵمانه‌كان له‌سه‌ردانه بازرگانییه‌كاندا به‌رچاویان كه‌وتووه‌و هێناویانه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان، به‌ڵام چیرۆكێك له‌ناو موسڵماناندا هه‌یه كه گوایه له‌كاتی خۆیدا پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د.خ) بهزههرای كچی وتووه له‌دوای نوێژ 34 جار سوبحانه‌ڵڵا بكه، ئه‌ویش 34 نۆكی سه‌وزی هێناوه‌و به‌یه‌كه‌وه بهستویهتییهوهو سوبحانهڵڵای پێكردووه، دواتر به‌شێك له‌موسڵمانان له‌و به‌ردانه‌ی له‌سه‌ر گۆڕی ئیمام حه‌مزه‌دا هه‌بووه، ته‌زبیحیان دروستكردووه.
جۆره‌كانی ته‌زبیح
چوار جۆر ته‌زبیحی باو له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه‌و هه‌ریه‌كه‌یان له‌كاتی خۆیدا به‌مه‌به‌ستێك به‌كارهێنراون، پێكهاتوون له 25 دانه‌یی كه بهچواریهك ناسراوه‌و زیاتر له‌دار دروست ده‌كرێت، 34 دانه‌یی كه بۆ سوبحانه‌ڵڵا به‌كارده‌هێنرێت، 100 دانه‌یی كهپهیوهندیی به‌ناوه‌كانی خواوه‌وه هه‌یه‌و زیكری پێدهكرێتو ئێستا باوترین جۆری ته‌زبیحه، هه‌زار دانه‌یی كه بهتهزبیحی زیكر ناسراوه‌و شێخ و ده‌روێشه‌كان به‌كاریده‌هێنن، یان هه‌ندێجار ده‌یكه‌نه ملیان.
ته‌زبیح نه‌ك ته‌نها له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌ڵكو له‌به‌شێكی زۆر له‌وڵاتاندا هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ئه‌ڵمانیا گرانترینی ده‌ستده‌كه‌وێت‌و له‌چین لایه‌ن بوزیو رهبهنهكانهوه گرنگی زۆری پێده‌درێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و جۆره‌ی له‌دار دروستده‌كرێت.
له‌ناو گه‌لی كوردیشدا هه‌ر له‌كۆنه‌وه وه‌كو ناوچه‌و نه‌ته‌وه‌كانی تر، به‌زۆری بۆ خواپهرستیو دینداری به‌كارهێنراوه، به‌ڵام ئێستا له‌وانه‌یه ئه‌و بیرۆكه‌یه جیاوازبێت له‌لای ئه‌و گه‌نجانه‌ی خوو ده‌ده‌ن بهتهزبیح.
جوانیی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه
مه‌ریوان ره‌شید كه‌گه‌نجێكی 21 ساڵه، وتی: هیچ زانیارییه‌كم نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌زبیح بۆچی به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام دیمه‌نی ته‌زبیح به‌تایبه‌تی قه‌زوان بۆ سه‌ر جلی كوردی له‌بۆنه‌و ئاهه‌نگه تایبه‌ته‌كاندا زۆرجوانهو هه‌ست بهرێكوپێكیو كه‌شخه‌یی ده‌كه‌یت، بۆیه زیاتر وه‌كو حه‌زێك به‌كاری ده‌هێنم.
ئاری مه‌جیدی 27 ساڵیش هه‌مان بۆچوونی هه‌یه‌و پێیوایه كه ته‌زبیح به‌پێی جۆره‌كانی جوانیی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌كاتی بۆنه‌كاندا ده‌بینیت زۆرترین جار به‌كارده‌هێنرێت، كه‌واته ئه‌مه په‌یوه‌سته به‌و نه‌ریته‌ی له‌رابردوودا هه‌بووه، كاتێك ئاغا‌و پیاوه كهشخهكان به‌به‌رده‌وامی تهزبیحێكی جوانیان پێبووه‌و سیمای تایبه‌تی ده‌سته‌كانیان پێنیشانداوه.
ئه‌وانه‌ی بهقهزوان دروستده‌كرێن
ئه‌حمه‌د میرزا كه‌ریم فرۆشیارێكی ته‌زبیحه له‌لای مزگه‌وتی گه‌وره‌ی كه‌لار رۆژانه داده‌نیشێت، له‌باره‌ی بازاڕی كاره‌كه‌یه‌وه وتی: رۆژانه زیاتر له 6 بۆ 8 ته‌زبیح ده‌فرۆشم، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی بهقهزوان دروستده‌كرێن بازاڕیان زۆربه‌رزه و داواكاری زۆریان له‌سه‌ره.
وتیشی: زیاتر له 3 جۆری ده‌هێنمه بازاڕه‌وه، به‌ڵام به‌زۆری خواست له‌سه‌ر جۆری 100 دانهكهیهتی، كه بهقهزوان دروستكراوه‌و نرخه‌كه‌شی له 15 هه‌زار دیناره‌وه هه‌یه تا 200 دۆلار، به‌ڵام به‌زۆری خواست له‌سه‌ر نرخه ناوهندهیهكهیهتی، واته 45 بۆ 60 هه‌زار دینار، هه‌روه‌ها گرانبه‌هاكان ته‌نها چاوه‌ڕوانی خواستین، گه‌ر داوامان لێبكرێت ئه‌وا پێشه‌كی پاره وه‌رده‌گرین‌و دواتر بۆیان ده‌هێنین.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كاره‌كه‌یه‌وه وتی: ته‌زبیح فرۆشتن كارێكی زۆر خۆشه‌و هیچ كێشه‌یه‌كم له‌گه‌ڵیدا نییه، پێموایه ئه‌و جۆره تهزبیحانهی له‌كوردستان دروستده‌كرێن، په‌یوه‌ندی به‌مۆركی كلتووریمانهوه هه‌یه‌و ده‌بێت گرنگی زیاتریان پێبدرێت.
كه‌ره‌سته‌ی كورده‌وارییه
هه‌رچه‌ند مێژووی دروستبوونی ته‌زبیح زۆر له‌كورده‌وه دووره، به‌ڵام رۆژنامه‌نووسێك پێیوایه ئه‌و جۆره‌ی له‌كوردستان و به‌ده‌ستی پیشه‌وه‌ر یان هونه‌رمه‌ندانی كورد دروستده‌كرێت، مۆركی كوردی پێوه‌یه‌و هیچ خاڵێكی یه‌كسانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وڵاتانی تردا به‌تایبه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی نییه، ئه‌ویش له‌و رووه‌ی كه كه‌ره‌سته‌ی دروستكردنی ته‌زبیح له‌كوردستاندا له‌هیچ شوێنێكی تر پێش كورد به‌كارنه‌هێنراوه.
هێمن محه‌مه‌دی رۆژنامه‌نووس باس له‌وه‌شده‌كات: ئه‌و جۆره تهزبیحهی له‌كوردستان به‌كارده‌هێنرێت، واته قهزوانو شوشه‌و دره‌خت، زۆر جیاوازه له‌وانه‌ی كهلهوڵاتانی تر به‌كارده‌هێنرێن، بۆیه له‌رووی ره‌نگ و توندوتۆڵییهكهیهوه باشتره له‌وانه‌ی تر، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كهتهزبیحی كوردی له‌كوردستاندا تایبه‌ته به‌نه‌ته‌وه‌ی كورد، نه‌ك شێوه‌ی دروستكردنه‌كه‌ی له‌وڵاتێك یان له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی تره‌وه هێنرابێته كوردستان، بۆیه ده‌بێت گرنگی زیاتری پێبدرێت‌و هه‌موو جۆره‌كانی له‌كوردستان دروست بكرێت‌و بتوانرێت له‌شوێنه جیاوازه‌كاندا بازاڕی گه‌وره بۆ كه‌ره‌سته كورده‌وارییه‌كان بكرێته‌وه‌و بكرێته بازاڕێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی.
هه‌ست بهتهواوكاری ده‌كه‌ن
كۆمهڵناسێكیش پێیوایه كه به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی ته‌زبیح به‌كارده‌هێنن، كاریگه‌ری ده‌روونییان له‌سه‌ره‌و خوویان پێوه‌گرتووه، به‌تایبه‌تی له‌و روانگه‌یه‌ی ئارامییان پێدهبهخشێتو هه‌ست به‌بوونی جوانی ده‌كه‌ن، كاتێك له‌پاڵ جله كوردییهكانیاندا تهزبیحێكیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
رێواز كه‌ریم ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: جگه له‌وه‌ی بۆ كاری خواپه‌رستی به‌كارده‌هێنرێت‌و زیكری پێده‌كرێت، به‌شێكیشی په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه‌وه‌كو كه‌ره‌سته‌یه‌كی كوردهواری ئه‌ژمار دهكرێتو ئه‌وانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن، به‌گشتی له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگی كورده‌واری‌و هه‌روه‌ها بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كاندا به‌كاری ده‌هێنن، له‌و كاته‌دا هه‌ست بهتهواوكاری دهكهنو زۆریان پێ جوانه، بۆیه له‌وكاته‌دا ئاسوده دهبنو هه‌ست به‌بوونی نوێگهریو جوانكاری ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها وتیشی: یه‌كێك له‌خه‌سڵه‌ته باشه‌كانی ته‌زبیح ئه‌وه‌یه، كه له‌كاتی بێكاریدا وه‌كو نیمچهكارێك ئه‌و تاكه خه‌ریك دهكاتو هاوسه‌نگی به‌مێشكی ده‌دات، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته ته‌مه‌نه‌وه.
PUKmedia ئا: سامان یاروه‌یس
هەواڵی زیاتر
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22