331 ی ساڵ پێش زاینی روویداوه‌و شوێنه راسته‌قینه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه
kurdistani 04:05 PM - 2014-03-11شوێنی شه‌ڕی ئه‌سكه‌نده‌رو داریوشی فارس له كوردستانه
شه‌ڕه‌كه‌ی (گۆگامێللا) ی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی و داریوشی فارسه‌كان له (به‌رده‌ڕه‌ش) روویداوه.
دوای چه‌ندین ساڵ له‌گه‌ڕان و مشت‌ومڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی راسته‌قینه‌ی شه‌ڕی به‌ناوبانگی مێژوویی (گۆگامێللا) یا (ئه‌ربێللا) كه له‌ساڵی 331 ی پێش زایینی له‌نێوان ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی سه‌ركرده‌ی سوپای یۆنانیه‌كان و داریۆش - ی پاشای ئیمپراتۆڕیه‌تی ئه‌خمینی فارسه‌كان كه له‌هه‌ولێر روویداوه‌و یه‌كێك بووه له‌شه‌ڕه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان، له‌كۆتاییدا شوێنی راسته‌قینه‌ی شه‌ڕه‌كه دۆزرایه‌وه كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی (به‌رده‌ره‌ش) ی سه‌ربه‌پارێزگای هه‌ولێر .
له‌وباره‌یه‌وه پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا كاكه‌سوور راگری به‌شی مێژووی كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌كوردستانی نوێی راگه‌یاند: پێشتر له‌سه‌رچاوه مێژووییه‌كاندا باس له‌و شه‌ڕه كرابوو كه له‌نزیك شاری هه‌ولێر روویداوه، به‌م دواییانه تیمێكی زانكۆی قوبرسی یۆنانی هاتنه هه‌ولێرو سه‌ردانی به‌شه‌كانی شوێنه‌وارو مێژوو و جوگرافیای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینیان كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوچه‌ی راسته‌قینه‌ی شه‌ڕه‌كه، دوای چوونیان بۆ ناوچه‌ی به‌رده‌ره‌ش بۆیان ده‌ركه‌وت شوێنی شه‌ڕه‌كه ده‌كه‌وێته نزیك قه‌زای به‌رده‌ره‌ش كه 90 كیلۆمه‌تر له‌شاری هه‌ولێره‌وه دووره .
وتیشی: دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ی تیمه قوبرسییه‌كه له‌ئاینده‌دا كاری هه‌ڵكۆڵینی شوێنه‌واری به‌ووردی تێدا ده‌كرێت كه گرنگی ئه‌و بابه‌ته له‌وه‌دایه كه شه‌ڕی (ئه‌ربێللا) شه‌ڕێكی جیهانیه‌و هه‌ر كه‌سێك مێژووی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی بخوێنێته‌وه كه یه‌كێكه له‌سه‌ركرده هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی یۆنان و جیهانه له‌ڕێگای ئه‌و گوێی له‌ناوی (ئه‌ربێلا) واتا هه‌ولێری ئێستا ده‌بێت، له‌م رووه‌شه‌وه ئێمه ده‌توانین بڵێین هه‌ولێر شارێكه ناوبانگێكی جیهانی هه‌یه كه ئێستا له‌چه‌ندین شاری جیهان ناوی هه‌ندێك شوێنی گشتیان به‌ناوی (ئه‌ربێللا) ناوناوه .
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له‌پێشوودا له‌په‌رتووكه‌كاندا شوێنی شه‌ڕه‌كه‌ی (ئه‌ربێللا) یا (گۆگامێللا) له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستنیشان ده‌كرا.
د.محه‌مه‌د رایگه‌یاند: ئێستا بۆمان ده‌ركه‌وت شوێنی شه‌ڕه‌كه له‌ڕاستیدا له‌ناوچه‌ی به‌رده‌ره‌ش بووه نه‌وه‌ك شوێنی تر كه سه‌رچاوه مێژووییه‌كانی یۆنانی و ئێرانی كۆن ئه‌و ناوچه‌یه دیاری ده‌كه‌ن دوای هاتنی ئه‌و تیمه قوبرسیه‌ش زانیارییه مێژووییه‌كان هه‌موویان یه‌ك ده‌گرنه‌وه كه ئه‌و شه‌ڕه له‌نزیك ناوچه‌ی به‌رده‌ره‌ش بووه كه ناوچه‌كه‌ش فراوان و ده‌شتایی گونجاو بووه بۆ روودانی ئه‌و جه‌نگه گه‌وره‌یه كه تیمێكی ئێمه‌ش له‌به‌شی شوێنه‌وارو جوگرافیاش چووبوونه ئه‌و شوێنه .
وتیشی: هه‌ر بۆ روونكردنه‌وه‌ی شوێنی شه‌ڕه‌كه رۆژی 27/2/2014 رابردووش ۆڕك شۆپێكیش كرا كه تێیدا ئه‌ندامانی تیمه قوبرێیه یۆنانیه‌كان پشت به‌ستوو به‌بینینی خۆیان له‌كوردستان و سه‌رچاوه كۆن و نوێیه‌كانی یۆنان، ئه‌وانیش بڕوای خۆیان به‌وه ده‌ڕبری كه ئه‌و شه‌ڕه له‌و ناوچه‌یه روویداوه، بۆیه ئێستا راستی شوێنی شه‌ڕه‌كه یه‌كلایی بۆته‌وه .
ئاشكراشیكرد: ئه‌و شه‌ڕه یه‌كه‌م جه‌نگه كه تێیدا رۆژئاوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتدا چه‌سپاوه كه پێشتر هێزه گه‌وره‌كانی عیراقی كۆن و میسری كۆن و ئێرانی كۆن گه‌وره‌ترین هێز بوون له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌ڵام دوای ئه‌و شه‌ڕه كه له 331 ی پێش زایینی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا ده‌توانین بڵێین له‌دوای ئه‌و شه‌ڕه‌دا رۆژئاوا جۆره زاڵبونێكی به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتدا په‌یدا كرد‌و بووه هۆی تێكه‌ڵبوونی هه‌ردوو شارستانیه‌ته‌كه له‌و مێژووه‌ش ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی توانی ئێران داگیربكات و به‌ره‌و هیندستان بچێت و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كۆنی جیهان داگیربكات .
روونیشیكرده‌وه، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان له‌و شه‌ڕدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 100 هه‌زار سه‌رباز له‌سوپاكه‌ی داریۆشی فارس هه‌بووه كه هه‌ندێك ده‌ڵێن 200 هه‌زار سه‌رباز بووه، به‌ڵام سوپاكه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی كه‌متر بووه ، به‌ڵام ته‌كنیكی سوپای یۆنانیه‌كه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ر باشتر بووه‌و ئه‌وه‌ش ده‌وترێت داریۆش له‌وه ترساوه كه له‌هه‌ر كاتێكدا هێرشی بكرێته سه‌ر، بۆیه چه‌ند شه‌وێك له‌سه‌ر یه‌كتر رێگای به سه‌ربازانی سوپاكه‌ی نه‌داوه بخه‌ون، بۆیه سوپاكه‌ی زۆر ماندوو بووه، به‌ڵام ئه‌سكه‌نده‌ر رێگای به سوپاكه‌ی داوه بخه‌ون له‌به‌ر ئه‌وه سوپاكه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ر پشووی ته‌واویان داوه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی فارسه‌كان ماندوو بوونه كه ئه‌وه‌ش رۆڵی هه‌بووه، هۆكارێكی تریش بۆ لێهاتوویی ئه‌سكه‌نده‌ر له‌به‌ڕێوه‌بردنی جه‌نگه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه توانیویه‌تی به‌ژماره‌ی كه‌می سوپاكه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت .
هه‌ر له‌باره‌یه‌وه د. زێدان برادۆستی سه‌رۆكی به‌شی شوێنه‌وار له‌زانكۆی ێه‌لاحه‌دین كه خۆی سه‌ردانی ناوچه‌ی به‌رده ره‌شی كردووه رایگه‌یاند : به‌پێی ئه‌و نوسراو و به‌ڵگه‌و ده‌ستنووسانه‌ی یۆنانیه‌كان كه پرۆفیسۆره‌كانی زانكۆی قوبرسی یۆنانی هاتوون بۆ ئێمه‌یان ئاشكرا كردووه ئه‌وان ده‌ڵێن شوێنی شه‌ڕی (ئه‌ربێللا) یا (گۆگامێللا) 90 كیلۆمه‌تر له‌شاری هه‌ولێر دووره كه به‌و پێیه بێت هه‌ر 90 كیلۆمه‌ترێك به‌هه‌ر لایه‌كی شاره‌كه‌دا بڕۆین ئه‌و دووریه ده‌بێت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا سه‌رچاوه‌كانی فارسه ئه‌خمینیه‌كان ده‌ڵێن ئه‌و شاخه‌ی كه ئێستا به‌شاخی (مه‌قلوب) ناونراوه سوپاكه‌ی ئه‌سكه‌نده‌رو داریوش - یش به‌ر له‌گه‌یشتنیان بۆ رووباری (گۆمه‌ل) - زێی گه‌وره‌و رووباری (خازر) له‌و شاخه تێپه‌ڕیوون و چوونه‌ته ناوچه‌ی (ته‌ل گۆمه‌ل) ی ئێستای به‌رده‌ره‌ش كه له‌و شوێنه ده‌شتاییه‌كی گه‌وره هه‌یه كه له‌وانه‌یه درێژیه‌كه‌ی 10 كیلۆ مه‌تر زیاتر بێت و به‌رینیه‌كه‌ی 5-7 كیلۆمه‌تر زیاتر بێت .
وتیشی: ده‌وترێت پێشتر شوێنه‌كه جه‌نگه‌ڵستان و باخ بووه ، به‌ڵام داریۆش پێش ئه‌سكه‌نده‌ر گه‌یشتۆته شوێنه‌كه‌و هه‌مووی بۆ جه‌نگه‌كه ته‌خت و ئاماده كردووه، به‌ڵام سه‌رچاوه یۆنانیه‌كان ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌سكه‌نده‌ر له‌گه‌یشتنی ئه‌و شوێنه له‌شاخی مه‌قلوب له‌ڕووی دواوه‌ی كوردستان هاتووه‌و له‌شه‌ودا له‌ڕووی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی خۆی كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه‌ی كردووه‌و زانیویه‌تی شوێنی سوپای فارسه‌كان له‌كوێیه، بۆیه ئه‌و به‌ڵگانه بوونه‌ته به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه پشت به‌ستوو بین به‌وه‌ی كه شه‌ڕی ئه‌ربێللا له‌گوندی (ته‌ل گۆمه‌ل) ی ئێستا روویدابێت .
راشیگه‌یاند: ناوچه‌كه شوێنێكی زۆر به‌رفراوانه، بۆیه كاری هه‌ڵكۆڵین بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ئه‌و دوو سوپایه ئاسان نیه، به‌ڵام له‌وانه‌یه هه‌ندێك ئامێری پێشكه‌وتووی كنه‌و پشكنین كار ئاسانیمان بۆ بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ندێك پارچه‌ی چه‌كی وه‌ك رم و سه‌ری رم و تیر‌و ئه‌و كه‌لوپه‌له سه‌ربازیانه‌ی كه له‌و شه‌ڕه به‌كارهاتووه‌و له‌دوای سه‌ربازه‌كان به‌جێماوه كه ماده‌ی ئاسنیان تێدایه، به‌ڵام تائێستا هیچ هه‌ڵكۆڵینیكی بۆ نه‌كراوه .
PUKmedia هه‌ولێر- ره‌وه‌ست نه‌وزاد
هەواڵی زیاتر
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22 -
سەرۆکایەتی هەرێم رێزلێنان بە PUKMEDIA دەبەخشێت
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-22 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-04-22