ماستی هه‌ولێر به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت
kurdistani 11:48 AM - 2014-03-11"گوندنشینه‌كانیش بۆ كات به‌سه‌ربردن روو له‌دێهاته‌كانیان ده‌كه‌ن"
له‌ڕابردوودا به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ هه‌موو عیراق و وڵاتانی كه‌نداو هه‌نارده ده‌كرا
ماستی هه‌ولێر به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت و گوندنشینه‌كانیش بۆ كات به‌سه‌ربردن روو له‌دێهاته‌كانیان ده‌كه‌ن
له‌ساڵانی رابردوودا به‌رهه‌می ماست و شیره‌مه‌نیه‌كانی تری شاری هه‌ولێر له‌هه‌موو شاره‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ناوبانگ بوون و ئه‌و به‌رهه‌مه بۆ هه‌موویان ده‌ڕۆیشت، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك ئێستا ئه‌و خۆراكه به‌شێوه‌یه‌ك له‌و پارێزگایه به‌رهه‌مهێنانی كه‌مبووه‌ته‌وه كه بۆ دابینكردنی بۆ خۆی پشت به به‌رهه‌مه‌كانی ناوچه‌كانی تری عیراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ده‌به‌ستێت.
له‌وباره‌یه‌وه جه‌مال عومه‌ر كه پیشه‌ی ماست فرۆشیه‌و شاری هه‌ولێر و ماوه‌ی 20 ساڵه به‌و پیشه‌یه‌وه سه‌رقاڵه به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ساڵی 1994 ه‌وه ماست ده‌فرۆشم كه ئه‌وكات بازاڕ‌و به‌رهه‌می ماست له‌گه‌ڵ ئێستا جیاوازبوو دوكانی ماست فرۆشی له‌هه‌ولێر زۆر بوو نزیكه‌ی 20 دوكان له‌بازاڕی ته‌یراوه‌و 15 – 20 دوكان له‌بازاڕی شێخه‌ڵڵاو 10 دوكان له‌كۆڵانی پیرێژنان و 10 دوكان له‌نزیك به‌نزینخانه‌ی كۆنی بازاڕی گه‌وره‌و 10 دوكانی تریش له‌بازاڕی سورچیه‌كان هه‌بوون، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی كه‌مبوونی به‌رهه‌می ماستی خۆماڵی ئه‌وانیش ژماره‌یان زۆر كه‌مبۆته‌وه.
وتیشی : هۆكاری كه‌مبوونی به‌رهه‌می ماستی خۆماڵی له‌ئێستادا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌ڕابردوودا باری دارایی خه‌ڵك باش نه‌بوو تا كاری تر بكه‌ن به‌ڵام ئێستا خه‌ڵكی هه‌موو موچه خۆرن و ئاژه‌ڵ به‌خێو ناكه‌ن، هۆكاری تریش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خه‌ڵكی له رابردوودا زۆربه‌یان گوندنشین بوون به‌ڵام ئێستا زۆربه‌یان رویان له‌شاره‌كان كردووه‌و هه‌روه‌ك ماوه‌ی 8 ساڵه رێژه‌ی باران بارینیش له‌چاو ساڵانی پێشوودا زۆر كه‌مبۆته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد: له‌كۆندا خه‌ڵكی گونده‌كان به‌سێ رۆژ جارێك ماستیان به‌رهه‌م ده‌هێناو به‌رێژه‌یه‌ك به‌رهه‌میان زۆر بوو كه رۆژانه 200 مه‌نجه‌ڵ ماستم بۆ ده‌هێنرایه دوكانه‌كه‌م، به‌ڵام ئێستا ئه‌و به‌رهه‌مه زۆر كه‌مبۆته‌وه.
جه‌مالی ماست فرۆش باسی گونده‌كانی به‌رهه‌مهێنی ماستی له‌پارێزگای هه‌ولێر كرد‌و وتی: گونده‌كانی ناوچه‌ی (قه‌راج و كه‌ندێناوه) باشترین ماستیان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكه هه‌بوو دوای ئه‌وانیش ماستی گونده‌كانی (شه‌مامك) و (ملكێ) و (گرده‌سۆر) و (به‌ستی شه‌ڕغه) بوون، بۆ ماستی بزنیش گونده‌كانی (جل به‌سه‌ر) و (چاره گرده‌له) باشترین ماستیان هه‌بوو، ماستی مه‌ڕیش گونده‌كانی (شێخ خالك) و (دووسه‌ره) به‌ناوبانگ بوون، باشترین ماستی مانگاش له‌گونده‌كانی (گردلانكه) و (هه‌مزه كۆر) به‌رهه‌م ده‌هات.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: ئێستا باوی گه‌ڕانه‌وه‌ی دێهات نشینه‌كانی شاره بۆ گونده‌كانی خۆیان كه ئاژه‌ڵ ده‌كڕن بۆ به‌خێوكردنی، به‌ڵام هیچ سودێكی بۆ زیادبوونی به‌رهه‌می ماست نیه، چونكه بۆمان ده‌ركه‌وتووه ئه‌وان ته‌نیا بۆ خۆشی و كات به‌سه‌ربردن ده‌گه‌ڕێنه‌وه نه‌وه‌ك بۆ كاری كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری.
یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی شیره‌مه‌نی كه له‌كۆندا له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵداره‌كانی پارێزگای هه‌ولێر به‌رهه‌م ده‌هات (سه‌رتوو) بوو كه بریتی‌بوو له‌چه‌وری سه‌ر ماسته‌كه كه نرخیشی گران بوو تام و چێژێكی خۆشیشی هه‌بوو، له‌وباره‌یه‌وه ئه‌و ماست فرۆشه وتی: ئێستا به‌رهه‌مهێنانی (سه‌رتوو)ش به‌هۆی كه‌می ئاژه‌ڵ و بارانه‌وه كه‌مبۆته‌وه كه ئێستا زۆر كه‌مه‌و نرخیشی 18- 20 هه‌زار دیناره.
سه‌باره‌ت به جیاوازی نرخی ماست له‌ڕابردوو و ئێستادا وتی: له‌ساڵی نه‌وه‌ده‌كاندا نرخی یه‌ك كیلۆ ماست به 2 – 3 دینار بوو دواتر بوو به 20 دینار، به‌ڵام ئێستا نرخی ماستی مه‌ڕ بۆته 3500 – 4000 دینار، ماستی مانگاش یه‌ك كیلۆی به 2000 دیناره.
راشیگه‌یاند : ئێستا به‌هۆی هاتنی مه‌ڕداره عه‌ره‌به‌كانی باشور‌و ناوه‌ڕاستی عیراق بۆ هه‌رێم خه‌ڵكی گونده‌كانی كوردستان خۆیان ئاژه‌ڵیان كه‌مه، بۆیه ده‌چن شیر له‌وان له‌ناوچه‌كانی (مه‌خمور و گه‌یاره و دوبز) ده‌كڕن و ده‌یكه‌ن به ماست، چونكه ئه‌وان مه‌ڕیان له‌ئێمه زۆر زیاتره‌و وه‌كو ئێمه وازیان له‌پیشه‌ی ئاژه‌ڵداری نه‌هێناوه‌و به‌هه‌زاران سه‌ر ئاژه‌ڵیان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌هاورده‌كردنی ماستی بیانیش وتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماست له‌توركیاو ئێران ده‌هێنرێته هه‌رێم، به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌ر ئاره‌زووی خواردنی ماستی كوردی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌ندێك كه‌س ده‌چن له‌موسڵ شیر دێنن و ده‌ڵێن ماستی گامێشه، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وان فێڵی تێدا ده‌كه‌ن و شیری تۆزی له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن ده‌یكه‌ن به ماست.
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه ماستی كوردی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ به‌سودتره‌و به‌پاكی دروستی ده‌كه‌ن و ئێستا گوندنشینه‌كان كاره‌بایان هه‌یه‌و ده‌یخه‌نه ناو ئامێری ساردكه‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌و ماسته قوتوانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه ده‌هێنرێن زۆر جۆر له‌ده‌رمان و ماده‌ی دژه به‌سه‌رچووی تێده‌كرێت كه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ خراپن.
باسی له‌وه‌شكرد كه ماست فرۆشه دێرینه‌كانی هه‌ولێر برتیبوون له (مام حه‌مه‌د، مام مه‌حمود، ئه‌حمه‌ده ره‌ش، حه‌مه‌د عه‌لی، حاجی سابیر، مه‌لا عومه‌ر، عومه‌ر خۆشناو، مام برایم، باوكی ته‌حسین، شێخ محه‌مه‌د، مام حه‌مید، نامیق، عه‌بدوڵڵا) كه زۆربه‌یان له‌ژیاندا نه‌ماون.
ماستی خۆماڵی له‌هه‌ولێر له‌كۆندا ده‌خرایه ناو مه‌نجه‌ڵی فافۆن و سه‌ری مه‌نجه‌ڵه‌كه‌ش به په‌ڕۆیه‌ك و هه‌ندێك پووش داده‌پۆشرا بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی باركردن نه‌ڕژێت و له‌گه‌رمای هاوینیش بپارێزرێت، به‌ڵام ئێستا پووشی له‌سه‌ر دانانرێت، له‌وباره‌یه‌وه جه‌مالی ماست فرۆش وتی: هۆكاری به پووش دانه‌پۆشینه‌كه‌ی بۆ بڕیارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌ساڵی 2000 قه‌ده‌غه‌ی كرد لێمان كه پوش به‌كاربهێنن به‌هۆی ئه‌وه‌ی پووش و گیا له‌گونده‌كان پیس ده‌بن و ده‌بێته هۆكارێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی په‌یدابوونی ئامێری سارده‌كه‌ره‌وه به‌رێژه‌یه‌كی زۆر به‌بێ داپۆشینی مه‌نجه‌ڵ له‌دوكانه‌كه‌مان دایانده‌نێین.
عه‌بدولره‌زاق ئیسماعیل یه‌كێكی تر بوو له‌ماست فرۆشه دێرینه‌كانی هه‌ولێر كه ئه‌ویش ماوه‌ی 21 ساڵه ئه‌و كاره ده‌كات و وتی: له‌باوكمه‌وه كاری ماست فرۆشیم بۆ ماوه‌ته‌وه كه پێشتر باوكم له‌بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر له‌ساڵانی په‌نجاكان ئه‌و كاره‌ی ده‌كرد، ماست فرۆشه دێرینه‌كانی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر برتیبوون له واحید به‌قال، مام وه‌هاب، مام عومه‌ر، مام ئیسماعیلی باوكم.
ئاشكراشیكرد: ئێستا جگه له‌گونده‌كان ماست له‌ناو هه‌ولێرو له‌گه‌ڕه‌كه‌كان دروست ده‌كرێن، به‌ڵام جۆره‌كه‌یان باش نین، چونكه شیری مه‌ڕو شیری تۆز تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن و ده‌یكه‌ن به‌ماست.
به بۆچوونی ئه‌و ماست فرۆشه هۆكاری كه‌مبوونی به‌رهه‌می ماست له‌هه‌ولێر بۆ كه‌مبوونی شوێنی له‌وه‌ڕی ئاژه‌ڵه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئێستا زۆربه‌ی له‌وه‌رگا سروشتیه‌كان به‌ته‌لگیراوه یاخود مه‌زرعه‌و ڤێلای لێ دروستكراوه.
وتیشی: ماستی خۆماڵی له‌ماستی قوتوی بیانی ته‌ندروست تره، چونكه ئه‌گه‌ر كۆنیش بێت ترش ده‌بێت و ده‌توانرێت بكرێت به‌ماستاو، به‌ڵام ماستی قوت‌و كه كۆن ده‌بێت تامه‌كه‌ی تاڵ ده‌بێت و ده‌بێت فرێ بدرێت، چونكه ماده‌ی دژه به‌سه‌رچوونی تێدایه.
رونیشیكرده‌وه: زۆربه‌ی ماسته‌كان له‌كۆندا له‌گونده‌كانی (ئه‌شكه‌و سه‌قا و ئاریان و ته‌رگێنه و حاجی وسوو) بۆمان ده‌هات و له نه‌وه‌ده‌كانیشدا هه‌ركیه‌كان له‌گونده‌كانی (حه‌سارۆكان و سێبه‌ردان) بۆمانیان ده‌هێنا، به‌ڵام به‌هۆی بوونیان به به‌شێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر، ئێستا ئه‌وانیش به‌رهه‌می ماستیان نه‌ما.
وتیشی : ئێستا ماست له‌ناوچه‌ی بادینان و مه‌خمورو قه‌راج و كه‌ركوكیش دێن كه زۆربه‌یان هی مه‌ڕداره عه‌ره‌به‌كانه‌و پێشتر له‌بازاڕی سێتاقان و كۆڵانی سورچیانیش ماستی كوردی ده‌فرۆشران كه به‌شێك له‌ماست فرۆشه كۆنه‌كانی گونده‌كانی هه‌ولێر ژن بوون كه ماستیان بۆمان ده‌هێنا له‌وانیش (حاجی به‌سێ) و (به‌گیسی) بوون.
سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ماست له‌پارێزگای هه‌ولێرو سه‌رجه‌م شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ندازیاری پێشكه‌وتوو ره‌مه‌زان محه‌مه‌د كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێم به PUkmedia ی راگه‌یاند: ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان چه‌ند كارگه‌یه‌كی شیره‌مه‌نی هه‌یه كه له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت دانراوه‌و مۆڵه‌تیان له‌وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی هه‌رێم وه‌رگرتووه كه له‌هه‌ولێر نزیكه‌ی 5-6 كارگه‌ن و له دهۆك 3 كارگه هه‌ن و له سلێمانیش 1 كارگه هه‌یه كه شیری تۆز به‌كاردێنن بۆ دروستكردنی ماست و په‌نیر كه توانای به‌رهه‌مێنانیان زۆره.
وتیشی : كه‌رتی سامانی ئاژه‌ڵ له‌كوردستان زۆر گرنگه‌و ناكرێت فه‌رامۆش بكرێت ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌پلانی ستراتیژی 5 ساڵه‌ی خۆمان كه دامانڕشتووه گرنگیه‌كی زۆرمان به‌و كه‌رته داوه كه پلانمان هه‌یه ساڵانه به‌پێدانی ئالیك به‌نرخی 50% به‌ئاژه‌ڵداران و به‌رنامه‌ی كوتان بۆ دژی نه‌خۆشیه‌كانی ئاژه‌ڵ كه ئه‌وانه بوونه‌ته هۆیه‌ك بۆ پێشكه‌وتنی سامانی ئاژه‌ڵ، به‌ڵام له‌ئاستی ئه‌و ژماره زۆربوونه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان و پێداویستیان بۆ به‌رهه‌مه‌كانی نیه.گ
وتیشی : هۆكاری كه‌مبوونی سامانی ئاژه‌ڵ و به‌رهه‌می ماست بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌وه‌ڕگا وه‌كو جاران نه‌ماوه‌و هۆكارێكی تریش بوونی وشكه ساڵی و خراپ به‌كارهێنانی له‌وه‌ڕگاكانه كه ده‌بێت چه‌ند ساڵ جارێك دوباره ئاماده بكرێنه‌وه، هۆكاری تریش كه‌مبوونی ده‌ستی كاره له‌بواری ئاژه‌ڵداری، چونكه ئاژه‌ڵداری وه‌كو پیشه‌كانی تر نیه‌و ده‌بێت وه‌كو كارێكی خێزانی له‌لایه‌ن گوندنشینه‌كانه‌وه ئه‌نجام بدرێت كه ئێستاش ئه‌و كاره به‌و شێوه فراوانه نه‌ماوه ئێستا به‌هۆی چۆڵبوونی گونده‌كانه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌مان له‌خه‌ڵكی به‌رهه‌مهێنه‌ر بوونه‌ته به‌كاربه‌ر كه زۆر ئه‌سته‌مه كه‌سێك فێری ژیانی شارستانی شاره‌كان بووه بتوانێت بیگه‌ڕێنیته‌وه بۆ گونده‌كان، هۆكاری تریش دامه‌زراندنی به‌لێشاوی خه‌ڵكه له‌داموده‌زگاكانی میری كه بڕه پاره‌یه‌كی به‌ئاسانی ده‌ستده‌كه‌وێت ناچێت كاری ئاژه‌ڵداری بكات كه كارێكی قورسه.
ئاشكراشی كرد: له‌ساڵانی شه‌سته‌كان و حه‌فتاكان رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌كاری كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری خه‌ریك بوون نزیكه‌ی 60% بووه له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئێستا به‌داخه‌وه بۆ 16% و 17% دابه‌زیوه.
سه‌باره‌ت به باشی كوالێتی ماستی هه‌ولێر، ئه‌ندازیار ره‌مه‌زان محه‌مه‌د باسی له‌وه‌شكرد له‌ساڵانی شه‌سته‌كان و حه‌فتاكان خه‌ڵكێكی زۆر خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی ماست بوون، بۆیه ماستی هه‌ولێر ناوبانگێكی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عیراق و زۆرجار بۆ وڵاتانی كه‌نداویش هه‌نارده ده‌كرا كه ئه‌وكات ماستی هه‌ولێر له‌شاری به‌غدا به‌ناوبانگ بوو، بۆیه خه‌ڵكی پێشوو باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد له‌كۆندا ماستی هه‌ولێر به‌ڕاده‌یه‌ك به‌ناوبانگ بووه كه دوكانێك بۆ فرۆشتنی ماستی هه‌ولێر له‌نزیك وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق له‌به‌غدا هه‌بووه‌و كاتێك خه‌ڵكی باسیان له‌شوێنی بینای ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌كرد ئاماژه‌یان به نزیكی له‌و دوكانه ده‌كرد.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه گه‌لاوێژ ساڵح شاره‌زا له‌بواری دێهاته‌كانی پارێزگای هه‌ولێر به PUkmedia ی راگه‌یاند: هۆكاری كه‌مبوونی به‌رهه‌مه‌كانی ماست و شیره‌مه‌نی له‌هه‌ولێر بۆ راگواستنی گونده‌كانی سه‌ر سنور بۆ ناو شاره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و كاره له‌ساڵانی 1977 – 1978 روویدا كه جارێكی تریش له‌ساڵی 1989 دوباره راگواستن ئه‌نجامدراو بووه هۆیه‌ك بۆ كه‌مبوونی به‌رهه‌مه‌كه‌و رێژه‌ی سامانی ئاژه‌ڵ له‌هه‌رێم و پارێزگای هه‌ولێر.
وتیشی : یه‌كێكی تر له‌هۆكاره‌كانی كه‌مبوونی به‌رهه‌می ماست بۆ فرۆشتنی ئاژه‌ڵ له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیان كرد، هۆكاری تریش نه‌بوونی ئالیك به‌ڕێژه‌یه‌كی باش و كه‌می رێژه‌ی باران بارین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وتیشی : بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می ماست پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم جێگای تایبه‌ت بۆ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ دابین بكات هه‌روه‌ها ئالیكیش به‌ڕێژیه‌كی باش بۆیان دابین بكات.
راشیگه‌یاند : یه‌كێكی تر له‌و هۆكارانه‌ی بووه هۆی كه‌مبوونی شوێنی له‌وه‌ڕگای ئاژه‌ڵ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی زۆری نیشته‌جێبوون و ڤێلایه له‌سه‌ر زه‌وی له‌وه‌رگاكان.
PUKmeida ره‌وه‌ست نه‌وزاد / هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28