له‌ڕێی كچه جوتیارێكی هه‌ولێره‌وه 44 پارچه ئاسه‌وار ده‌دۆزرێنه‌وه
kurdistani 05:18 PM - 2014-03-10بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئاشوری نوێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه
كچه جوتارێك بوه هۆكاری دۆزینه‌وه‌ی 44 پارچه ئاسه‌وار له‌ده‌شتی هه‌ولێر كه بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئاشوری نوێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ 10-3 له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌بینای مۆزه‌خانه‌ی هه‌ولێر كه هه‌ریه‌ك له مه‌لا ئاوات به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شوێنه‌واری هه‌رێم و سه‌مه‌د محه‌مه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێم و نادر بابه‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری هه‌ولێرو سێ مامۆستای خوێندنگای ژاكاوی بنه‌ڕه‌تی كچان ئاماده‌یبوون، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شوێنه‌واری هه‌رێم رایگه‌یاند: دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و پارچه ئاسه‌وارانه به‌هاوكاری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێم و سێ مامۆستای خوێندنگای ژاكاوی بنه‌ڕه‌تی كچانی گوندی توڕه‌ق بووه كاتێك مامۆستاكانی به‌شی مێژووی قوتابخانه‌كه ژماره‌یه‌ك خوێندكاریان بۆ سه‌ردان هێناوه‌ته مۆزه‌خانه‌ی هه‌ولێر بۆ ئاشنابوون به‌ئاسه‌واری كوردستان، له‌وكاته‌دا یه‌كێك له‌خوێندكاره كچه‌كان، كه باوكی جوتیاری گوندێكی ده‌شتی هه‌ولێره به مامۆستاكهیانی راگه‌یاندوه كه له‌ماڵه‌كه‌یان پارچه‌یه‌ك له‌و جۆره ئاسه‌واره هه‌یه كه لهمۆزهخانهكه هه‌یه‌و پاراستویانه، دواتر مامۆستاكان په‌یوه‌ندیان به‌باوكی كچه‌كه كردوه‌و ده‌ركه‌وتووه پارچه ئاسهوارهكهیان له‌زه‌ویه كشتوكاڵیهكهیان دۆزیوه‌ته‌وه .
وتیشی: دوای هه‌ڵكۆڵین له‌زه‌وی ئه‌و جووتیاره چه‌ندین پارچه‌ی تری ئاسه‌واری دۆزراونه‌ته‌وه كه هۆكاری ئاشكرانه‌كردنی ئه‌و پارچه ئاسه‌واره له‌لایه‌ن خاوه‌ن زه‌ویه‌كه له‌پێشودا بۆ ترسی جوتیاره‌كه له‌ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌ویه‌كه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بوه، به‌ڵام ئه‌وان به‌ڵێنیان به‌خاوه‌ن زه‌ویه‌كه داوه كه قه‌ره‌بوی زه‌ویه‌كه‌ی ده‌كه‌نه‌وه .
هه‌ر له‌باره‌ی پارچه ئاسه‌واره‌كان، نادر بابه‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری هه‌ولێر رایگه‌یاند: پارچه‌كان بریتین له 44 پارچه‌ی ئاسه‌واری كه بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئاشوری نوێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه بریتین له به‌ردی شت هارین و مۆر و نوسینی بزماری و بازنه‌ی كانزایی و خشتی خانوو دروستكردن و ده‌سكی ده‌رگاو گۆزه .
له‌باره‌ی ناوی ئه‌و گونده‌ی كه ئاسه‌واره‌ی لێ دۆزراوه‌ته‌وه، مه‌لا ئاوات وتی: به‌هۆی ترسمان له‌بازرگانانی دزینی شوێنی ئاسه‌واری له‌ئێستادا شوێنی ئه‌و گونده ئاشكرا ناكه‌ین، چونكه به به‌ئاشكرا كردنی ترسمان له‌تاڵانكردنی شوێنه‌كه هه‌یه كه له‌وانه‌یه هه‌ندێك كه‌س بۆ دۆزینه‌وه‌ی شتی گرانبه‌های وه‌كو دراوی زێر بیشێوێنن.
سه‌مه‌د محه‌مه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمیش رایگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی زانیاری پێمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و پارچه ئاسه‌وارانه، به‌هۆی هه‌ستكردنمان به‌پاراستنی كه‌لوپه‌لی ئاسه‌واری وڵاته‌كه‌مان هه‌وڵی خۆماندا بۆ پاراستنیان و ئێستاش ئه‌و پارچه ئاسهوارانهمان راده‌ستی مۆزه‌خانه‌ی هه‌ولێر كرد.
PUKmedia ره‌وه‌ست نه‌وزاد - هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17