له‌یادی 36 ساڵه‌ی شه‌هیدبونی ئارام‌دا
kurdistani 01:38 PM - 2014-02-01شه‌هاب عوسمان
34 ساڵ به‌ر له‌ئێستا شیعرێكم له‌ئۆرگانی ژماره(٧)ی كۆمه‌ڵه‌دا بۆ دووه‌مین ساڵرِۆژی شه‌هیدبوونی كاك ئارام (شاسوار جه‌لال)م نوسیوه
له‌یادی تێپه‌رِبوونی 36 ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی كاك ئارام-دا به‌چاكم زانی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌و پیرۆز رِاگرتنی ئه‌ویاده له‌وێژدانی خۆم و وه‌ك هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هاورِێیانه‌م كه كاك ئارامی سیاسه‌تمه‌دارو روناكبیر‌و رۆژنامه‌نوسیان خۆشده‌وێ، جارێكی‌تر ئه‌م شیعره‌تان پێشكه‌ش بكه‌مه‌وه كه 33 ساڵ به‌ر له‌ئێستاو له‌یادی شه‌هیدبوونیدا له 31-1-1980دا، بۆم نوسیبوو ئه‌م شعیره‌م له‌به‌هاری 1980 له‌خولی ده‌رچوونی په‌یمانگای كادراندا له‌ناوزه‌نگ خوێنده‌وه‌و له‌مایسی 1980 دا له‌ژماره (٧)ی ئۆرگانی (كۆمه‌ڵه)دا له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌وسای ئۆرگانی كۆمه‌ڵه به‌ده‌ستوخه‌تی خۆم بۆی بڵاوكرایه‌وه، ئه‌وسا ئۆرگانی كۆمه‌ڵه به‌قه‌باره‌ی A4 ده‌رده‌چوو ده‌بوایه له‌سه‌ر ستێنسڵ بنوسرابایه‌توه‌و دواتر به‌رۆنیۆ رابكێشرایه، به‌ڵام پێش ئه‌وه له‌دووه‌مین یادی شه‌هیدكردنی كاك ئارام-دا واته 1980 كه‌ئه‌وسا راگه‌یاندن له‌زه‌ڵێ بوو مامۆستا جه‌عفه‌ر به‌رپرسی ده‌زگای راگه‌یاندن بوو له‌و یاده‌دا ئۆفسێتێكی بچوكمان هه‌بوو ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم به‌پاره‌ی شه‌خسی مولازم عومه‌ر كڕدرابوو دواتر له‌هاوینی 1980دا كه‌ته‌یاره‌كانی رژێم هاته‌سه‌رمان و یه‌ك سه‌عات و 45 ده‌قیقه بۆردومانی سه‌ركردایه‌تیكرد له‌یه‌كه‌م لێداندا له‌باره‌گای هاوینه‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندن بورهانی مه‌لا مسته‌فا (فه‌رهاد) شه‌هیدبوو ئۆفسێه‌كه‌ش پارچه پارچه‌بوو، ئه‌م ئۆفسێه گۆرِانكارییه‌كی گه‌وره‌ی له‌چاپه‌مه‌نی ئه‌وسای یه‌كێتیدا دروستكرد شێوازی چاپان پێگۆرِی و له‌مه‌لزه‌مه‌وه كردمان به‌قه‌باری كتێب جگه له‌وه ئیدی توانیمان نه‌خشه‌و وێنه‌و دیزاین له‌سه‌ر بڵاوكراوه‌كانمان بكه‌ین موباله‌غه‌ناكه‌م به‌شایه‌تی براده‌ره‌كانم ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌ورم بینی له‌و گۆرِانكارییه دیاره به‌تێگه‌یشتن و پشتیوانی و پشتگیری مامۆستا جه‌عفه‌رو توانا‌و شاره‌زایی هۆشیار عابد، كاك هوشیار كاتی خۆی له‌رۆژنامه‌ی هاوكاری له‌چاپخانه‌ی (دار الحریه) كاری كردبوو ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مان وت به‌ئیزافه‌ی بۆچونی خۆیه‌وه جێبه‌جێی ده‌كردو تێگه‌یشتنی باشی هه‌بوو چاپخانه‌كه‌ش بچوككراوه‌ی چاپخانه‌یه‌كی مۆدێرنی ئۆفسیت بوو ده‌بوایه بابه‌ته‌كان چاپ بكرابانایه پاشان نه‌خشه‌سازی بۆ بكرابایه دواتربمانكردایه به‌فلم فلمه‌كه رتووشی له‌سه‌ر ده‌كراو له‌پیسی پاكده‌كرایه‌وه‌و ده‌خرایه سه‌ر پلێت و ئیدی راده‌كێشرا، له‌دووه‌مین ساڵرۆژی شه‌هید ئارام دا له‌گه‌ڵ كاك هۆشیار عابد كه‌به‌رِاستی وه‌ك باسم كرد كادری ته‌كنیكی به‌توانای ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی راگه‌یاندن بوو له‌گه‌ڵ كاك ئاسۆ عه‌لی و كاك جه‌زاو كاك چالاك و چه‌ند براده‌رێكی تردا ئه‌وشه‌وه تابه‌یانی نه‌خه‌وتین و رِۆژمان به‌دیار چاپكردنی (هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌نوسینه‌كانی شه‌هید ئارام)وه كرده‌وه ئه‌وهه‌ڵبژارده‌یه له‌لایه‌ن كاك مه‌لا به‌ختیارو كاك سالار‌و مامۆستا جه‌عفه‌رو چه‌ند كادرێكی تر كۆكرابوونه‌وه‌و ئاماده‌كرابوون و له‌چاپدانیشی بۆ مێژوو ده‌ستپێشخه‌ری خۆیان بوو، به‌شانازیه‌وه كه‌ده‌مه‌وێت له‌م یاده‌دا بیڵێم به‌پێی توانای ئه‌وكاته‌م دیزاینی به‌رگی كتێبه‌كه‌و خه‌تی سه‌ربه‌رگ و خه‌تی ناونیشانه‌كانی ناوه‌وه‌ش خۆم (شه‌هاب عوسمان) كردومه، به‌شێك له‌و نوسینانه‌ی كه‌بۆ ئه‌و نامیلكه‌یه هه‌ڵبژێردرابوو ئه‌و نوسینانه‌بوون كه‌كاك ئارام ساڵانی 1972 و 1973 و 1974 له‌لاپه‌رِه(7)ی رۆژنامه‌ی هاوكاریدا به‌ناوی شاسوار یان ئارام بڵاویكردبونه‌وه، به‌ر له‌چه‌ند ساڵێك هاورِێی به‌رێزم نوسه‌رو روناكبیر شێخ محه‌مه‌د سۆڵه‌یی له‌دووبه‌رگدا هه‌موو ئه‌و نوسین و شیعرانه‌ی چاپكرد كه‌له سه‌ر كاك ئارام نوسراوه‌و بڵاویكردنه‌وه ئه‌م شیعره‌ی منیش له‌لایه‌ن به‌رێزیه‌وه له‌و كتێبه‌دا چاپكراوه‌ته‌وه، دواتریش به‌رِێز وه‌زیره جه‌لال خوشكی شه‌هید ئارام به‌قه‌باره‌ی بچوك جارێكی تر به‌ته‌نیا ئه‌وشیعرانه‌ی كه بۆ ئارام وتراوه له‌دیوانێكدا كۆیكردبونه‌وه‌و چاپی كردبوو له‌وێشدا ئه‌م شیعره‌ی منی تێدایه‌و به‌سوپاسه‌وه به‌خه‌تی خۆی كتێبه‌كه‌شی له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی نوسیوه‌و بۆشی ناردووم، شیعره‌كه ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ 34 ساڵ به‌ر له‌ئێستا واته دوای دوو ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدبونی كاك ئارامداو ئه‌گه‌ر به‌پێوانه‌ی ئه‌وكاته‌بێت كه‌له‌ته‌مه‌نێكی هه‌رزه‌ییدا بووم و گه‌نج بووم و هاورِێیه‌كی موته‌حه‌مسی كۆمه‌ڵه‌بووم پرشنگدانه‌وه‌یه‌كی شیعری باشی تێدایه‌و ئه‌و راستیه‌م پێده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سیاسه‌تم نه‌كردبایه ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نوسی وزه‌كانی نه‌بردبامایه ده‌بوایه ئێسته ده‌نگێكی شیعری دیاربومایه له‌پانتایی شیعری كوردی سه‌رده‌مدا دیاره گه‌ربه‌چاوی ئێسته‌وه سه‌یری بكه‌یت خاڵی نیه له‌خه‌وش و كه‌موكورِی به‌ڵام وه‌ك وتم گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ 34 ساڵ به‌ر له‌ئێستا ئه‌وسا ده‌زانن چ ئیحساسێكی شاعیرانه بۆ ئه‌م سه‌ركرده مه‌زنه ئه‌م شه‌هیده هه‌رگیز له‌بیرنه‌چووه چۆن له‌گیانما جۆشی سه‌ندووه‌و چۆن جوڵاندومی، به‌هه‌رحاڵ پێم خۆش بوو له‌یادی كاك ئارامی خۆشه‌ویستدا له‌یادی شه‌هیدبوونی ئه‌م سه‌ركرده هۆشیاره‌دا جارێكی تر ئه‌م شیعره پێشكه‌ش به‌م یاده‌و به‌هه‌ڤاڵانم به‌هاورِێیانم به‌دۆستانی كاك ئارام بكه‌م.
سه‌رنج بده‌ن دیزاینی كتێبه‌كه‌ی كه‌له‌شاخ له‌سه‌ری ده‌رچوو به‌ده‌ست و په‌نجه‌ی شه‌هاب عوسمان نه‌خشێندراوه‌و خه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی بۆ كێشراوه
شیعره‌كه به‌كۆپی داده‌نێمه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌نوسه‌ر شێخ محه‌مه‌د سۆڵه‌یی له‌كتێبه‌كه‌ی كاك ئارام دا له‌ئۆرگانی ژماره 7ی كۆمه‌ڵه‌وه ساڵی 1980 وه‌ریگرتووه.
ده‌قی شیعره‌كه:
"ئارام" یان ئه‌و شه‌پۆله‌ی له‌رِوباری ئه‌م شۆرِشه‌دا ته‌واو نابێ
PUKmedia شه‌هاب عوسمان
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
02:32 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
03:22 PM - 2024-05-03
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
11:43 AM - 2024-05-03
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە
08:46 AM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
پرسەنامە 07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
ی ن ک 06:29 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
کوردستان 03:22 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
کوردستان 02:32 PM - 2024-05-03 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ فەریق تاڵەبانی
پرسەنامە 01:57 PM - 2024-05-03 -
مەکتەبی سکرتارییەت: یەکێتی بە شانازییەوە لە رابردووی تێکۆشەرەکانی دەڕوانێت
ی ن ک 01:56 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
عیراق 01:22 PM - 2024-05-03