riklam

ته‌نگی سه‌ر.. یادی شه‌هیدبوونی ئارام ده‌كرێته‌وه‌

kurdistani 10:28 AM - 2014-01-31
یادی شه‌هیدبوونی ئارام كرایه‌وه‌

یادی شه‌هیدبوونی ئارام كرایه‌وه‌

ئه‌مڕۆ 31-1 له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حزبی و حكومی له‌ گوندی ته‌نگی سه‌ری قه‌ره‌داغ، یادی شه‌هید بوونی شه‌هید شاسوار ناسراو به‌ ئارام كرایه‌وه‌.

شه‌هید ئارام له‌ ساڵی 1947 له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورد په‌روه‌ری شاری سلێمانی هاتۆته‌ دنیاوه‌و له‌ دوای ته‌واوكردنی خوێندنی ئاماده‌یی به‌پله‌یه‌كی به‌رز له‌ كۆلێژی ئه‌ندازیاری میكانیك وه‌رده‌گیرێت دواتر به‌بیانوی كز بینی له‌ چاویدا داده‌به‌زێنرێت بۆ كۆلێژی بازرگانی و دوای ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتووی، په‌یوه‌ندی به‌ كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه‌ ده‌كات و دواتر دوای دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان  ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌، شه‌هید ئارام به‌كه‌سێكی خاوه‌ن فیكرو لێبورده‌و كه‌سێكی خاكی له‌ناو ژیانی ئاسایی و پێشمه‌رگایه‌تیدا ناوی ده‌ركردووه‌و به‌هۆی لێهاتووه‌ییه‌وه‌ به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م گه‌یشتۆته‌ پله‌یه‌كی به‌رزی پێشمه‌رگایه‌تی و سه‌د مخابن له‌ 31-1-1978 له‌ پیلانێكی نه‌گریسانه‌ی خۆفرۆشان و دوژمنانی میلله‌كه‌مان له‌گوندی ته‌نگی سه‌ری ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ شه‌هیدكراو چووه‌ ریزی ئه‌و هه‌موو شه‌هیدانه‌ی كه‌ گیانیان له‌ رێگه‌ی ئازادی و هێنانه‌دی سه‌ربه‌خۆیی بۆ میلله‌ته‌كه‌مان گیانی خۆیان به‌ختكرد، ئه‌مڕۆش 36 ساڵ به‌سه‌ر یادی شه‌هیدكردنی ئه‌و كه‌سه‌ مه‌زن و قوربانیده‌ره‌دا تێده‌په‌رێت له‌ كه‌شێكی دیموكراسی و ئازادی و سه‌ربه‌خۆییدا نه‌وه‌ی نوێی میلله‌ته‌كه‌مان یادی ئه‌و زاته‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌كاته‌وه‌و له‌ مێژوویی پڕسه‌روه‌ری گه‌له‌كه‌ماندا هه‌میشه‌ به‌ به‌رزی ناوی ئه‌و زاتانه‌ ده‌هێنن  و ده‌ڵێن رێبازه‌كه‌ت ونناكه‌ین و هه‌میشه‌ له‌یادمانیت كاكه‌ ئارام.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket