نامەیەك بۆ كاك مەحمود سەنگاوی
kurdistani 06:41 PM - 2014-01-08
مەحمود سەنگاویو ئازاد جندیانی
نامەیەك بۆ كاك مەحمود سەنگاوی
سڵاو كاكە مەحمود
شۆڕشو تێكۆشانی كوردایەتی، تۆی وەك قارەمانو لەخۆ بوردوو ناساند، داستانەكانی بەرگریو رۆژانی سەختی پارتیزانی ناسنامەی كوڕە سەنگاوییەكە بوو، تۆ هەمیشە بۆنی گەرمیانت لێدێتو گەرمیانیش بۆنی تۆو هەڤاڵە شەهیدو زیندووەكانتی لێدێ.
تۆ لەناو كورەی تێكۆشاندا مەزن بوویتو لەگەڵ مەزن بوونی ئێوەمانان كە سەرتاسەری كوردستان یەكێتیو شۆڕشو كوردایەتیش مەزن ئەبوو.
ساڵانێكی زۆرە، بێویژدانان شاڵاو بۆ بچووك كردنەوەی ئێوەمانانو هەڤاڵە شەهیدەكانتان ئەكەنو ماكینەی پڕوپاگندەیەكی هەمەلایەنە لەكاردابووەو ئێستاش بەردەوامە تا پێشمەرگەو پێشمەرگایەتی، بەتایبەت لەبەرچاوی نەوەی دوای راپەڕین بچووكو بگرە ناشیرین وێنا بكەن.
ئەمە هەوڵێكە بۆ سڕینەوەی هەڵوێستی مرۆڤە مەزنەكانی كوردایەتی لەیادەوەری نەوەكانی ئێستاو داهاتوودا.
بەڵام ئەوانە بێئاگان لەوەی مرۆڤی مەزن لەمیحنەتیشا بەرز ئەنوێنن، ئەوەتا تۆ لەمیحنەتی تۆمەتباركردنتدا بەكەیسی شەهیدێكی رۆژنامەنووس، هاوسەنگیو بڕوای پتەوی خۆتت لەدەست نەداو، ئەمجارەشیان وەك بوێری سەرتاپای ژیانت، رێزت لەیاسا ناو رێزت لەحیزبەكەتو رێزت لەخوێنی كاوە گەرمیانی جوانەمەرگ ناو چوویتە بەردەمی دادگاو سەروەری یاسات كردەوە دروشمی خۆتو جارێكی دیكەش مەزنی خۆتت درەوشاندەوە.
لەم نامەیەدا ناچارم گلەیی خۆشم لەبەشێك لەمیدیاكارە هاوپیشە ئازیزەكانم دەربڕم كە بەپێچەوانەی رێكارە یاساییەكان ئەیانووسیو ئەیانووت، كە ئەگەری ئەوە هەبوو ئەو نووسینو وتانەیان كاریگەری سلبی لەسەر رەوتی لێكۆڵینەوەكان دابنێ، چونكە پێش ئەوەی دادگا كەیسەكە بەپێی یاسا یەكلا بكاتەوە، بەشێك لەمیدیاكاران نوتقی كۆتاییان لەجیاتی دادگاو وتەوەو رایەكی گشتییان بەناڕەوا لەسەر تۆ دروستكرد، بەڵام تۆ بەچوونە بەردەمی دادگا، رای گشتی كوردستانت رووبەڕووی هەڵوەستە كردنێكی نوێ كردەوەو دەستت خۆش.
ئێستا ئەوە روون بۆوە كە ئەوە تۆیت رێگە نادەی هاشو هووشی میدیایی خوێنی كاوە گەرمیانی بزر بكاو كەیسەكەت لەجیاتی ئەوەی بكرێ بە هۆكارێكی پڕوپاگەندە، كردتەوە بەكەیسێكی یاسایی.
تۆ، لەیەكەم ساتەوەختی تۆمەتبار كردنت دڵنیا بوویت لەوەی كە لەو كەیسەدا پەرێزت پاكە، هیوادارین دادگاو دەسەڵاتی قەزائی، دوور لەكاریگەرییەكانی هێندێ لەمیدیاو میدیاكاران، بێتاوانیت بسەلمێنێو ئێمەش بەپەرێز پاكی مەحمودی برامان دڵخۆش ترو سەربەرزتر بین.
ئێستا میحنەتی تۆو میحنەتی كەسوكاری كاوە گەرمیانی یەك میحنەتە، ئەویش دۆزینەوەو ئاشكرابوونی راستیەكانە لەڕێی یاسایەوە.
دووبارە سڵاو...
براتان
ئازاد جندیانی
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی له کونسوڵی تورکیا دەکات
07:09 PM - 2026-06-29 -
عیماد ئەحمەد: یەكێتی پشتگیری لەهەر پڕۆژەیەكی زانستی دەكات كە لەخزمەتی وڵاتدا بێت
04:12 PM - 2026-06-29 -
حكومەتی عیراق هەژمارێكی بانكی بۆ پارە دزراوەكان دەكاتەوە
02:34 PM - 2026-06-29 -
هەنگاوەکانى هاوتاکردنى مووچەى زیندانیانى سیاسى دەستیپێکرد
10:01 AM - 2026-06-29
ئەمانەش ببینە
شۆڕش ئیسماعیل جەخت لەبەردەوامیی چاكسازی هێزی پێشمەرگە دەكاتەوە
05:43 PM - 2026-06-29
گەشتوگوزاری هەڵەبجە پێشبینی هاتنی ملیۆنێک گەشتیار دەکات
04:08 PM - 2026-06-29
بەغدادو هەرێم تاوتوێی یەكخستنی رێكارە گومرگییەكان و كۆكردنەوەی داهاتی دەروازەكان دەكەن
02:56 PM - 2026-06-29
زۆرترین خوێنراو
-
مایكی بەر مزگەوت و كەنیسە
بیروڕا 10:02 AM - 2026-06-29 -
هەنگاوەکانى هاوتاکردنى مووچەى زیندانیانى سیاسى دەستیپێکرد
کوردستان 10:01 AM - 2026-06-29 -
لەساڵیادی 17 شەهیدەكەی قڕگەدا
کوردستان 09:49 AM - 2026-06-29 -
180هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:27 AM - 2026-06-29 -
عەلی زەیدی: بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
عیراق 09:11 AM - 2026-06-29 -
د. رێواز فایەق :زۆرێک لە پەرلەمانتاران دەڵاڵی خاوەن پرۆژەکانن
کوردستان 10:50 PM - 2026-06-28 -
ئەنجومەنی باڵای دادوەری:رێوشوێنی یاسایی دژی كهسایهتیی دیکەی سیاسی دهگیرێتهبهر
عیراق 10:39 PM - 2026-06-28 -
شەهیدەکانی قڕگە … دەبـنەوە بە پێشـمەرگە
کوردستان 08:57 PM - 2026-06-28







دابەزێنە

