riklam

ژنانی كورد لەچالاكیەكانی ڤیستڤاڵی ژنانی ئینتەرناسیونال

kurdistani 10:48 AM - 2013-10-21
ساڵانە دەگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی دیكە

ساڵانە دەگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی دیكە

بەدروشمی (توندوتیژی دژ بەژن چ رەنگێكی هەیە)  بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە ژنانی وڵاتانی ئەوروپاو ئەفریقیاو توركیاو ژنانی كوردی دانیشتووی ئەڵمانیاو هەروەها بەشداریكردنی  13 هونەرمەندی شێوەكاری جیهان، فیستڤاڵی ژنانی ئینتەرناسیونال لە شاری دیورن لە ئەڵمانیا ‌ دەستی بە چالاكیەكانی  خۆیكرد.

سەبارەت بەفیستڤاڵەكە پەری قادر، وەك ژنێكی كوردی بەشداربوو لەو فیستڤاڵە، رایگەیاند: لەگەڵ ئەو هەموو بڕیارە گرنگانەی وڵاتانی دونیاو رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان داویانە سەبارەت بە رێگەگرتن لە توندوتیژی دژی ژنان،  بەڵام ئەو  دیاردەیە تا ئەمڕۆش  لە جیهان زۆر بەزەقی خۆی بەرجەستە دەكات‌و  بوونی هەیە، لەبەر ئەوە لە جیهان كەم تا زۆرێك رێكخراوی هەمە جۆرەی ژنان‌و كۆمەڵگەی مەدەنی  هەیە بۆ رێگە گرتن لەو توندوتیژیانەی دژ بە رەگەزی مێینە ئەنجام دەدرێ.

وتیشی: ئەم فیستڤاڵە تەواوكەری ئەو هەوڵ‌و كۆششانەیە كە ئەمڕۆ لە جیهاندا بەڕێوەدەچێت، بیرۆكەی گرتنی ئەو فیستڤاڵە سەرەتا لەلایەن چەند هونەرمەندێكی شێوەكاری ئەوروپی‌و ئەفریقی پێشنیاركرا  دواتر كرایە  پڕۆژەی فیستڤاڵ‌و ئەو‌ پڕۆژەیەش  وەك فیستڤاڵێكی هەمەجۆر بەئەنجام گەیشت‌و بەردەوام دەبێت تا 27 ئەم مانگە.

راشیگەیاند: بڕیارە چالاكی هەمەجۆرە لە نمایشكردنی پیشانگای شێوەكاری‌و سمیناری جۆراوجۆرو چالاكی هەمە لایەنە ببەسترێت.

روونیشیكردەوە: مایەی دڵخۆشیە بۆ ئێمەش كە وەك ژنی كورد بەشداری دەكەین‌و رۆڵی سەركیشمان هەیە لە ئۆرگانیزەكردنی ئەو فیستڤاڵەو بڕیارە لە ساڵانی ئایندە ئەو ڤیستڤاڵە بگوازڕێتەوە وڵاتانی دیكەی دونیا بكرێت بە نەرێتێك هەموو ساڵێك ئەو فیستڤاڵە بەئەنجام بگات.

لەكۆتاییدا، پەری قادر، وتی: "رێكخراوەكەی ئێمە بریتین لە 8 ژن‌و بە 11 زمان قسە دەكەین".

PUKmedia لوقمان بەرزنجی - ئەڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket