riklam

جەمال غەمبار: چوونە پەرلەمان بە ئەرك‌و بەرپرسیارێتیی دەزانم

kurdistani 10:51 AM - 2013-08-28
پەیامی جەمال غەمبار

پەیامی جەمال غەمبار

پەیامی كاندید (جمال عمر محمد أمین)
ناسراو بە (جەمال غەمبار)
كاندیدی ژمارە  (5) – لیستی 102

هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان
خانمان، برایان، دۆستانی ئازیز
من ناوم (جمال عمر محمد أ‌مین) ەو ناسراوم بە (جەمال غەمبار) . كاندیدی ژمارە (5) لەسەر لیستی 102.

ئەگەر بفەرموون دەنگم بدەنێ، دڵنیابن كە دەنگی هەمووتان دەگەیەنمە شوێنی خۆی‌و ئەوەشی لە بەرژەوەندیی ئێوە بێت من كاری جددی بۆ دەكەم. كە دەڵێم ئێوە، مەبەستم ئێوە هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، هەر لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان‌و ئەنفالكراوان، پێشمەرگەو رێكخستنە دێرینەكان، زیندانیانی سیاسیی، گەنجان‌و خوێندكاران، ژنان،  خانەنشینەكان، مامۆستایان، هێزەكانی ناوخۆ،  تا دەگاتە سەرجەم كارمەندانی  فەرمانگەكان بەبێ جیاوازی.

من چوونە پەرلەمان بە ئەرك‌و بەرپرسیارێتیی دەزانم، بۆیە هەوڵی جددی دەدەم كەس لە بیر نەكەم.

كاریش بۆ ئەوانە دەكەم كە بێ مووچەن‌و دەبێت لە سەروەت‌و سامانی ئەم وڵاتە بێ بەش نەبن.

بەوپەڕی جدییەت‌و بە هەموو توانای خۆمەوە كار  بۆ سەرجەم چین‌و توێژەكانی ئەم كۆمەڵە  دەكەم  بەتایبەتییش هەوڵی كاری جددی دەدەم بۆ خێزان‌و منداڵ.

بە حوكمی ئەوەشی لە بواری قانوندا كارم كردووەو ماوەیەكی زۆر پارێزەر بووم‌و پاشانیش لە دەرەوەی وڵات بۆ چەندین ساڵ كارم لە بواری سۆشیاڵ‌و بیمەی بێكارییدا كردووە، زۆر پرۆژەم هەن لە بەرژەوەندی ئێوەدا كاریان بۆ دەكەم.

تكاشتان لێ دەكەم، بەوردیی موتابەعەم بكەن ئەو كاتانەی باس لە پرۆژەو پلانەكانم  بۆ بانگەشەی پەرلەمان دەكەم.

من كاندیدی ژمارە (5) ی لیستی 102، لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانم، لیستی شەهیدان. هیوادارم جێگەی متمانەی ئێوە بم. تكایە بیرتان نەچێت ژمارە (5) - لیستی 102.

سی . ڤی (جمال عمر محمد أمین)
ناسراو بە (جەمال غەمبار)
كاندیدی ژمارە (5) لەسەر لیستی 102

ناوی سیانی: جمال عمر محمد أمین - ناسراو بە (جەمال غەمبار)
شوێن‌و ساڵی لەدایكبوون: سلێمانی - 1962
جگە لە زمانی كوردی، زمانەكانی (عەرەبی، ئینگلیزی) وەك قسەكردن، خوێندنەوەو نووسین، زۆر بەچاكی دەزانێت.
-    بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە قانوندا لە زانكۆی بەغدا بەدەست هێناوە.
-    ماوەی زیاتر لە یانزە ساڵ پارێزەر بووە  لە كوردستان.
-    یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی یەكەمین تەلەفزیۆنی كوردی دوای راپەڕین (تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان)
-    ماوەی زیاتر لە شەش ساڵ لە وەزارەتی خزمەتگوزاریی مرۆڤایەتیی سەر بە حكومەتی فیدراڵیی ئوسترالیا – لە بواری كاری سۆشیاڵ‌و بیمەی بێكاری كاری كردووە.
-    ماوەیەك راوێژكاری كاروباری قانونیی‌و كۆمەڵایەتی پەناهەندەكانی باشووری ئوسترالیا – سەنتەری پەناهەندەكان‌و ئەنجومەنی كۆمیونێتییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست  بووە.
-    لە بوارەكانی قانون‌و مافی مرۆڤ‌و داكۆكیی لە مافەكانی خێزان‌و ژن‌و منداڵدا كاری كردووە.
-    ماوەیەك  لە هەردوو رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان‌و منداڵپارێزی بەریتانی سەرپەرشتی گەلێ پرۆژەی كۆمەڵایەتی‌و مرۆیی كردووە.
-    لە رێكخراوی مافی مرۆڤ لە كوردستان، یەكێتیی نووسەرانی كورد، سەندیكای پارێزەرانی كوردستان، یەكێتیی مافپەرورەانی كوردستان كاری كردووە.
-    ئەندامی رێكخراوی لێبووردنی گشتیی (ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ) ی ئوسترالیا بووە.
- لە ماوەی پیشەی پارێزەرییدا، بەشداری چەندین كۆڕو سیمیناری تایبەت بە گۆڕینی قانون‌و تەعدیلاتی قانونیەوە كردووە. ئەمە سەرباری كاری نووسین‌و وەرگێڕان لەسەر بابەتە قانونیی‌و كۆمەڵایەتییەكان.

ئەم تواناو ئارەزوومەندییانەی خوارەوەشی هەن:
-    جگە لە نووسینی شیعر، نووسین‌و وەرگێڕانی بابەتی ئەدەبیی، فیكریی، قانونیی‌و ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە مافەكانی مرۆڤ‌و كۆمەڵی مەدەنییەوە هەیە.
-    هەتا ئێستا پێنج كتێبی چاپكراوی ئەدەبیی‌و چوار كتێبی چاپكراوی وەرگێڕانی هەیە.
-    بە هەردوو زمانی  كوردیی‌و عەرەبیی چەندین بابەتی لە رۆژنامەو گۆڤارەكاندا بڵاوكردووەتەوە.
-    لە بواری مافەكانی منداڵدا چالاكیی جۆربەجۆری هەبوون.
-    توانای گوێگرتنی هەیە لە هەموو چین‌و توێژەكان.
-    هەمیشە حەزی لە پلاندانانە بۆ كارەكانی.
-    تواناو تاقەتی كاركردنی لە هەربارودۆخێكی سووك‌و قورسدا هەیەو هەمیشە حەزی بەوەیە‌ كە دەستی دایە كارێك تەواوی بكات.
-    پێداچوونەوەی كارەكانی خۆیی بەلاوە گرنگە بۆ دەستنیشانكردنی لایەنی بەهێزو لاوازییان.
-    قەناعەتی تەواوی بە پشوودرێژیی هەیەو كاری بە كۆمەڵی پێخۆشە.
-    پەیوەندیی هاوڕێیەتیی، خزمایەتیی، ناسیاویی هەرگیز تێكەڵی كارەكەی ناكات. دروشمی ئەو هەمیشە ئەمەیە: (كار كارەو هاوڕێیەتیش هاوڕێیەتی).

 شارەزایی‌و كۆرسی راهێنان
لە ماوەی ژیانی پیشەییدا ئەم كۆرس‌و خولی راهێنانانەی لای خوارەوەی بینیوە:
1-    ساڵی 2004 – خولی چۆنێتیی كاركردن بۆ سەقامگیریی كۆمەڵگە لە رووی قانونیی‌و كۆمەڵایەتییەوە - ئوسترالیا.
2-    ساڵی 2004 – خولی چۆنێتیی ئامادەكردن‌و نووسینی ڕاپۆرت لە بارەی چالاكییە قانونیی‌و كۆمەڵایەتییەكان – ئوسترالیا.
3-    ساڵی 2005 – خولی چۆنێتی فریاكەوتنی سەرەتایی بۆ مرۆڤ.
4-    ساڵی 2005 – كۆرسێكی 10 مانگیی لە بارەی هەندێ قانونی تایبەت بە باری كۆمەڵایەتیی خەڵك – ئوسترالیا. ئەم كۆرسە لەلایەن دەستەی راوێژكاری قانونیی لە باشووری ئوسترالیا  رێكخرابوو.
5-    ساڵی 2006 – خولێكی تایبەت بە سلوكی پیشەیی كارمەندان.
6-    ساڵی 2006 – خولی تایبەت بەڕێنماییە نوێكانی چۆنێتیی كاركردن بۆ سەقامگیریی كۆمەڵگە لە رووی قانونیی‌و كۆمەڵایەتییەوە.
7-    ساڵی 2006 و 2007 و 2008 – چوار خولی تایبەت بە چۆنێتیی مامەڵەكردنی قانونیی‌و كۆمەڵایەتیی‌و ئیداریی لەگەڵ ئەو هاووڵاتیی (موراجیعانەی) كە گرفتی دەروونییان هەیە.
8-    ساڵی 2008 – خولێكی تایبەت بە چۆنێتیی بریاڕدان (دروستكردنی بڕیار).
9-    ساڵی 2012  – خولێكی خێراو تابیەت بەچۆنێتیی بەكارهێنانی سیستمی ئێكزڵی كۆمپیوتەر – ئوسترالیا.

تێبینی: گەلێ خول‌و كۆرسی تری ئیداریی بینیوە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket