riklam

زیاتر لە 30 هەزار سەرباز لە پارێزگای زیقار بڵاودەكرێنەوە

kurdistani 03:18 PM - 2013-08-09
بۆ دابینكردنی ئاسایشە لە رۆژانی جەژندا

بۆ دابینكردنی ئاسایشە لە رۆژانی جەژندا

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی رافیدەین لە زیقار بڵاوكردنەوەی زیاتر لە 30 هەزار سەرباز و زرێپۆش و بارهەڵگری سەربازی لە پارێزگاكە راگەیاند.

فەریق روكن مزهەر عەزاوی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی رافیدەین لە زیقار بە سومریە نیوزی راگەیاند: لە چوارچێوەی پلانی ئەمنیی جەژنی رەمەزان و بەمەبەستی پاراستنی ناوەندە گرنگ و دامەزراوە رەسمییەكانی دەوڵەت، بە هەماهەنگی لەگەڵ لە فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای زیقار، زیاتر لە 30 هەزار سەرباز و زرێپۆش و بارهەڵگری سەربازیمان لە پارێزگاكەدا بڵاوكردۆتەوە.

وتیشی: فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكە بارهەڵگری سەربازی و زرێپۆشی لەناو سەنتەری شاری ناسریەدا بڵاوكردۆتەوە، ئەوەش بەمەبەستی دابینكردنی ئاسایش بۆ ناوچە گەشتارییەكان وبازاڕەكانی شارەكە، كە قەرەباڵغییەكی زۆر بە خۆیانەوە دەبینن، هەروەها پاراستنی دامەرزاوە و بارەگا حكومییەكانی دەوڵەت.

ناوبراو ئاشكراشیكرد كە ئەگەر پێویست بكات، داوای پشتیوانی لە هێزی ئاسمانی بنكەی (ئیمام عەلی) لە ناسریە دەكەن.

پارێزگای زیقار كە 375 كم لە باشوری بەغدای پایتەختەوە دوورە، بارودۆخی ئەمنیی تاڕادەیەك لە پارێزگاكانی تری وڵات جێگیرترە، بەڵام ناوبەناو روبەڕووی هەندێك كێشەی ئەمنیی دەبێتەوە.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket