له‌یادی شه‌هیدبوونی كاك ئارام دا
kurdistani 01:06 PM - 2013-01-31شه‌هید ئارام
شه‌هید ئارام.. ته‌نها وه‌فاو فرمێسكم هه‌یه
- مه‌لا به‌ختیار
له ساڵڕۆژی (35) ساڵه‌ی شه‌هید بونتا.. ئه‌ی رابه‌رو هاوڕێم، جگه له هۆن هۆن فرمێسك هه‌ڵڕشتن و په‌یمانی وه‌فا نوێكردنه‌وه بۆ یادو یادگارییه‌كانت، بۆ جوامێری خه‌باتی نهێنی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌س شۆڕشی نوێ، هیچی دیكه‌م نییه، چونكه دڵنیام هه‌رچییه‌كی دیكه بڵێم، هه‌ر گوڵ هه‌ڵدانه له دامێنی چیاوه، بۆ لوتكه، كه قه‌ت نایگاتێ.. هه‌روا باشه، فرمێسكه‌كانم نه‌سڕمه‌وه‌و ئه‌مشه‌و، قه‌تماغه‌ی قوڵی شه‌هیدبوونت، له ناخمدا هه‌ڵده‌مه‌وه، هه‌تا ئازاری برینی ناخم، هه‌تا مردن، وه‌فام بۆ كێله‌كه‌ت، پێ نوێ بكاته‌وه..
له یادی35 ساڵه‌ی شه‌هید ئارامی سه‌ركرده - دا
شاسواری قۆناغه سه‌خته‌كه
- ئاوات كۆكه‌یی
ئارامی سه‌ركرده، ده‌رفه‌ت دروستی نه‌كردبوو، به‌ڵكو ئه‌و خۆی ده‌رفه‌تی دروستكردبوو، ئه‌و خۆی و بیروبۆچوونه كاریگه‌ره‌كانی وایكرد له زه‌مه‌نێكی بێ ده‌ره‌تان و هه‌لومه‌رجێكی ئێجگار دژوار‌و پڕمه‌ترسیدا، له ته‌مه‌نێكی كه‌می رابه‌رایه‌تیكردنیدا ببێته سه‌ركرده، سه‌ركرده‌و كه‌سی یه‌كه‌می رێكخراوێكی خاوه‌ن بیروبۆچوونی شۆڕشگێڕانه‌ی وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان كه كۆڵه‌كه‌یه‌كی دیار‌و گه‌وره‌و گرنگی شۆڕشی نوێ بوو.
سه‌ركردایه‌تی كردنی كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ناو وڵات‌دا له‌لایه‌ن شه‌هید ئارامه‌وه، له كاتێكدا بوو، هه‌م یه‌كێتی له سه‌ره‌تایه‌كی زۆر سه‌ختدا بوو، هه‌م كۆمه‌ڵه‌ش له به‌رده‌م لێكترازان و په‌رتبووندا بوو به‌هۆی دووره وڵاتی و ده‌ستگیركرانی سه‌ركرده‌كانی و به‌شێكی زۆر له كادیره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌لومه‌رجه دژواره كه دوژمن ته‌نگی به كۆمه‌ڵه هه‌ڵچنیبوو، جیاوازی بیروبۆچوونی سیاسی و زۆرجاریش تا ئاستی دژبه‌یه‌ك، نه‌بوونی په‌ناگه‌یه‌ك و دارایی و زۆری دیكه‌ش كه روبه‌ڕووی كۆمه‌ڵه ببووه‌وه، له زه‌مه‌نی سه‌ركردایه‌تی كردنی كاك ئارامه‌وه بوو، ئه‌ویش به نهێنی و كۆڵانه‌و كۆڵان گه‌ڕانی ناو شاره‌كان بۆ به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك و گه‌یاندنی په‌یام و رێنمایی و چۆنێتی كاركردنی رێكخراوه‌یی و خۆسازدان بۆ شۆڕش، دواتریش بۆی گه‌شه‌كردنی شۆڕش.
كاریزما
له دوای ئه‌وه‌ش كه شه‌هید ئارام رووده‌كاته شاخ و ده‌بێته پێشمه‌رگه، قۆناغی سه‌ركردایه‌تی كردنه‌كه‌ی سه‌ختترو دژوارتر ده‌بێت.
هه‌موو ئه‌وانه‌ش له چه‌ند ساڵێكی كه‌مدا بووه، چونكه دوای ده‌ستگیركردنی خاڵه شیهابی سكرتێری كۆمه‌ڵه‌و هاوڕێكانی له ساڵی 1975، كاك ئارام بووه كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌و ئه‌و قۆناغه‌ش تا مانگی 10 ی 1976 ی خایاند كه كاك ئارام له‌ناو شاردا به نهێنی كاری كردووه‌و هه‌مووی ساڵێك و چه‌ند مانگێكی خایاندووه، له قۆناغی شاخیش كه له مانگی 10/1976 ده‌ستپێده‌كات و له رۆژی شه‌هیدبوونی 31/1/1978 كۆتایی دێت واتا ساڵێك و سێ مانگ، كه‌چی به‌و ماوه كه‌مه بووه كاریزمایه‌كی گه‌وره.
رۆڵ و هه‌ژموونی كاك ئارامی سه‌ركرده وه‌ك چۆن له دروستبوون و گه‌شه‌كردن و كاریگه‌ربوونی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان، ره‌نگیدابووه‌وه، له به‌رپابوون و گه‌شه‌كردن و له خه‌م ره‌خسانی شۆڕشی نوێ و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیشدا هه‌مان شوێن و پێگه‌ی هه‌بوو.
ته‌نانه‌ت ناوی ئه‌و سه‌ركرده‌یه له دوای شه‌هید بوونیشییه‌وه ببووه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی باوی سه‌ر زاری هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان، ده‌سته‌واژه‌ی (كاك ئارام) نه‌ك هه‌ر لای ئه‌وانه‌ی كه بینیویانه‌و ناسیویانه‌و له خه‌باتی نهێنی و پێشمه‌رگایه‌تی هاوكار و له‌گه‌ڵیدابوون، به‌ڵكو لای ئه‌وپێشمه‌رگانه‌ش كه‌هه‌ر نه‌یان بینیوه و بگره له دوای شه‌هیدبوونی ئه‌ویشه‌وه به سیاسه‌ت و خه‌بات ئاشنابوون، ناوێكی ئاشنا‌و نزیك و ناسراو بووه، به‌گشتیش وشه‌ی (به گۆڕی كاك ئارام) سوێندی كۆتایی هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك بوو بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی باس و خواسه‌كانی نێوانیان.
شه‌هید ئارام، یه‌ك له‌و سه‌ركرده ده‌گمه‌نانه‌ی مێژووه كه له زه‌مه‌نێكی هه‌ره سه‌خت و دژوار‌دا ئه‌ركی رابه‌رایه‌تیكردن و تاقیكردنه‌وه‌ی كه‌وتبێته ئه‌ستۆ، كه‌چی ئه‌ویش له ماوه‌یه‌كی كورت و كه‌م مه‌ودا دا ببێته سه‌ركرده‌یه‌كی مێژووی و جێپه‌نجه‌ی به ته‌واوی سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌یه‌وه دیار بێت بۆ دوای شه‌هیدبوونی خۆیشی.
ئارام و دروستكردنی مه‌فره‌زه‌كان
مه‌لا به‌ختیار هاوڕێی شه‌هید ئارام و یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه و یه‌كێتی له به‌شێكی وتارێكیدا بۆ یادی شه‌هید ئارام له ساڵانی رابردوودا، وتوویه‌تی: وه‌كو كاریزمایه‌ك له كاریزماكانی ئه‌وكاته كه جارێ جه‌نابی مام جه‌لال نه‌گه‌ڕابووه‌وه، وه‌كو كاریزمایه‌كی فكر، هه‌ر شتێك كرابێت به‌بێ شه‌هید ئارام نه‌كراوه، نووسینی به‌یاننامه‌ی به‌رپابوونی شۆڕش، په‌یڕه‌وی ناوخۆی پێشمه‌رگه، كۆكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و كڕینی چه‌كه‌كان، چۆنییه‌تی دروستكردنی مه‌فره‌زه‌كان و په‌روه‌ده‌كردنیان، ئایدۆلۆژییه‌ت، فه‌لسه‌فه، له‌خۆبوردووی و هه‌موو ئاماده‌گییه‌ك بۆ هه‌موو جۆره قوربانییه‌ك له سه‌ختترین رۆژگاری ئه‌م میللـه‌ته‌ی ئێمه، هه‌رچی له‌ناو ئه‌م وڵاته كرابێت له خه‌باتی نهێنی و چۆنییه‌تی ئه‌م شۆڕشه، مه‌فره‌زه‌كانی چۆن پێكهاتوون به‌شبه‌حاڵی یه‌كێتییه‌كه‌ی ئه‌وكات كه كاك ئارام لێپرسراوی بووه له‌ناو خۆی وڵات و كۆمه‌ڵه كه كاك ئارام سكرتێری بووه له‌ناو وڵات، هه‌رچی كرابێت به‌بێ شه‌هید ئارام نه‌كراوه، نه وشه‌یه‌ك به‌بێ شه‌هید ئارام نووسراوه نه مه‌فره‌زه‌یه‌ك به‌بێ شه‌هید ئارام پێكهێنراوه، نه چه‌كێكیش به‌بێ شه‌هید كڕدراوه.
ژیاننامه‌ی شه‌هید ئارام
شه‌هیدی سه‌ركرده شاسوار جه‌لال سه‌عید ناسراو به ئارام، له مانگی 11/1947 دا له گه‌ڕه‌كی (حاجیحان) ی شاری سلێمانی له‌دایكبووه، قۆناغه‌كانی خوێندنی به سه‌ركه‌وتوویی بڕیوه تا ساڵی 1964 له به‌شی میكانیك - كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می توانای بینایی چاوه‌كانی، وه‌رگرتنه‌كه‌ی ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و به ناچاری چووه‌ته كۆلێژی بازرگانی و له ساڵی 1969-1970 خوێندنی زانكۆی ته‌واو كردووه.
شه‌هید ئارام ئه‌ندامێكی چالاكی یه‌كێتی قوتابیان بووه، له كۆنگره‌ی سه‌رتاسه‌ریی قوتابیانی عیراقدا له ساڵی 1969 به ئاشكرا‌و ته‌واوه‌تی رۆڵی كاریگه‌رو پێداگریی له‌سه‌ر خواست و ئاواتی قوتابیان ده‌ركه‌وت، كه له‌ناو هۆڵی كۆنگره‌دا روبه‌ڕووی پیاوانی رژێم له (یه‌كێتی نیشتمانی قوتابیانی عیراق) وه‌ستایه‌وه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا له (نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی كوردستان) كشانه‌وه‌و هۆڵی كۆنگره‌یان به‌جێهێشت.
له ساڵی 1970 یه‌كێك بووه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان، له ساڵی 1974 وه‌ك نوێنه‌ری سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به‌شداری كۆنگره‌ی لاوانی جیهانی له مۆسكۆ كردووه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووسێكی چالاكیش بووه، له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو چه‌ندین بابه‌تی به‌پێزو به‌كه‌ڵكی له رۆژنامه‌ی هاوكاریی بڵاوكردووه‌ته‌وه، خوێنه‌رێكی جددی و به‌رده‌وام بووه، به‌هۆی شاره‌زاییه‌كه‌یه‌وه خزمه‌تی زۆری به بزاڤی وشه‌و ئه‌ده‌بیاتی كوردی كردووه، له‌گه‌ڵ لاپه‌ڕه‌ی (سیاسه‌تی ده‌ره‌وه) ی رۆژنامه‌ی هاوكاریی و دواتریش رۆژنامه‌ی برایه‌تی له كۆتایی ساڵی 1973 و سه‌ره‌تای ساڵی 1974 به گۆڕانكارییه‌كانی سیاسه‌تی جیهانی ئاشنابووه، له‌و رووشه‌وه سه‌باره‌ت به زۆربه‌ی رووداو و به‌سه‌رهاته‌كانی ئه‌و رۆژگاره، وتار‌و شیكردنه‌وه‌ی هه‌بووه‌و رای خۆی ده‌ربڕیووه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌یانانه‌ی كه ده‌نوسران به شه‌ونخونی و نهێنی ماڵه‌و ماڵ گه‌ڕان و به‌بێ په‌ناگه، له‌و بارودۆخه سه‌خته‌دا ئه‌و نوسیونی، یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستانی نوسیوه‌و یه‌كه‌م نامیلكه‌ی یه‌كێتی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
له ساڵی 1975 دوای گرتنی شه‌هید خاڵه شیهاب و هاوڕێكانی، كاك ئارام وه‌ك سكرتێری كۆمه‌ڵه ئه‌ركی راپه‌ڕاندنی ئیشوكاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتووه، پاشان چووه‌ته شاخ و یه‌كه‌م ده‌سته‌ی پارتیزانه چه‌كداره‌كانی شۆڕشی نوێی دروستكردووه.
ساڵی 1977 بووه به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
له رۆژی 31/1/1978 له گوندی (ته‌نگیسه‌ر) ی ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ كه‌وته بۆسه‌ی جاشه‌كانی هه‌ردوو تاوانبار (ته‌حسین شاوه‌یس و قاله‌فه‌ره‌ج)ـه‌وه‌و شه‌هیدكرا.
په‌یڤێك بۆ یادی كاك ئارامی سه‌ركرده
- رزگار حه‌مه‌نوری
هۆ كاكه گیان، ئه‌ی داینه‌مۆی بیروباوه‌ڕ، هۆ سه‌ركرده هۆشیاره‌كه‌ی رۆژانی پڕ چه‌رمه‌سه‌ری، هۆ قوتابخانه نوێیه‌كه‌ی داهێنان و هیوای دواڕۆژ.
سی و چوار ساڵه‌و جه‌سته‌ی ماندووم به دوای چاویلكه‌كانتا ده‌گه‌ڕێ و نایدۆزێته‌وه.
سی و چوار ساڵه‌و ده‌ستی راستم به دوای قه‌ڵه‌مه به‌بڕشته‌كه‌تا ئه‌گه‌ڕێ و نایدۆزێته‌وه.
سی و چوار ساڵه‌و ئارامی ئه‌به‌خشیته ئه‌م شۆڕشه‌و كه‌چی سه‌یره هه‌ر كۆڵ ناده‌ی.
سی و چوار ساڵه‌و له ته‌نگیسه‌ر هه‌ر جه‌وله ئه‌كه‌یت و هه‌ر ماندوو نابی.
ئای كه سه‌یره! سی و چوار ساڵه‌و بانگت ئه‌كه‌م كه‌چی هه‌ر وه‌ڵام ئه‌ده‌یته‌وه‌و بێزار نابی.
ئه‌ی شاڕه‌گی ئه‌م شۆڕشه، سی و چوار ساڵه به خوێنی گه‌شت هه‌ورازو نشێوم پاراو ئه‌كه‌یت و كه‌چی هه‌ر ناڕه‌حه‌ت نابی.
ئه‌ی له ئارامی ئارامتر و، ئه‌ی له ئایدیا قوڵتر‌و ئه‌ی له ژیله‌مۆ گه‌شتر، گه‌وره‌یی تۆ فێری كردین چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی قبوڵ نه‌كه‌ین، گه‌وره‌یی تۆ فێری كردین خۆمان زیاتر په‌روه‌رده بكه‌ین، گه‌وره‌یی تۆ فێری كردین چه‌ك له شان و، بڕوا له ناخ و، گوڵ له باخ و، كانیاو له شاخ له‌یه‌ك نه‌كه‌ین.
من نازانم چۆن باست كه‌م، هه‌رچی ئه‌كه‌م په‌نجه‌كانم خامه ناگرێ و له ئاستی تۆدا گۆناكه‌ن، من نازانم چۆن ئه‌م خه‌مانه‌م به باكه‌م، بۆیه ئه‌ڵێم باشتر وایه بێده‌نگ بم و هیچ نه‌نووسم، چونكه تۆ هه‌ر خۆت خامه‌یت و خۆت په‌نجه‌یت و خۆت سرودی و خۆت لێدوانی، خۆت فێرگه‌یه‌كی گه‌وره‌یت و هه‌تا ماوی له ئاسمانی نه‌مریدا ئه‌ستێره گه‌شه‌ی یه‌كێتی و په‌یڤ و وێردی سه‌ر زمانی هه‌موومانی.
ئه‌و باڵنده سركه‌ی ماڵیی نه‌بوو
- حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
له پاییزدا
گوڵاڵه‌سووره‌ی به‌هارت
چه‌پك چه‌پك كۆكرده‌وه‌و
جارێكی تر
وێرانه چیات كرده‌وه به ئینجانه،
ئازاری كارگه‌و كۆڵانه
ڕه‌شوڕووت نشینه‌كانت
به‌سته پشت و
جارێكی تر
رووت كرده‌وه كێڵگه‌كان و
بووی به ئاشنای ئه‌و كێوانه
*
چاوم لێیه
رێبوارێكی سه‌رسه‌ختیت و
به‌م شه‌وه‌زه‌نگه سامناكه
له‌سه‌ر لووتكه‌یه‌كی بڵند
یه‌كه‌م مۆم داده‌گیرسێنی،
چاوم لێیه
بوار ناده‌ی
گورگه‌كان تاوێ بسره‌ون،
له هه‌موو بستێكی خاكی خۆڵه‌مێشدا
تۆوی ڕابوونێكی تازه
ده‌وه‌شێنی
*
ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی گوتت:
شاری ئاگر
پارچه‌یه‌كه له جه‌رگی ئه‌م كوێستانه،
شاری ئاگر
جێژوانی پاشه‌ڕۆژی شێخ مارفه،
مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و شاعیره‌یه
زمانی تیغی ده‌بانه،
لووله‌ی چه‌كێ
له ده‌فه‌ی شانت قایم بوو،
به‌ره‌و هۆڵه سیخناخه‌كه‌ی به‌ندیخانه
*
بیرمه ده‌تگوت:
باڵنده‌یه‌كی سركین و
ماڵیی نابین،
بۆیه كاتێ كونده‌په‌پوو
سه‌نگه‌ری كرده هێلانه‌و
ده‌نگی ناسازی هه‌ڵبڕی،
دۆشه‌كه‌ڵه‌یه‌كی كۆنت
هه‌ڵوه‌شاندو
جلوبه‌رگه خاكییه‌كانت
كرده‌وه به‌ر،
كتێبێكی ئه‌رخه‌وانیت،
توند به سنگته‌وه نووساندو
ئاسنێكی ئاگرینت
دا له كه‌مه‌ر
*
هۆ ئارامه نه‌سره‌وته‌كه!
چاوم لێ بوو نه‌ده‌سره‌وتی،
ئارامت له‌به‌ر بڕابوو،
ئه‌ڵقه‌ی خه‌می
ره‌نجده‌رانی قه‌ره‌داخ و
جووتیاره هه‌ژاره‌كانی
زۆنگاوه‌كانی عه‌مماره‌ت،
به یه‌كه‌وه گرێ دابوو.
*
هۆ ئارامی گیانی یوسف!
كۆچت هه‌نگاوی یه‌كه‌مه،
سه‌ره‌تایه،
كۆچت دووباره‌بوونه‌وه‌ی
شه‌هیدبوونی گیڤارایه،
كۆچت هه‌ره‌سی شاخێ بوو،
چاوه‌ڕوانی
گڕكانێكی وای لێ ده‌كرا،
له ڕه‌گه‌وه
عیراقی بهه‌ژاندایه.
*
كه ساڵنامه
دوا ڕۆژی یه‌كه‌مین مانگی
ساڵ ده‌نوێنێ،
چی كرێكاری هۆشیاری عیراق هه‌یه،
با سه‌ری ڕێز
بۆ (ته‌نگیسه‌ر) دانه‌وێنێ،
هۆ ته‌نگیسه‌ر!
تۆش قه‌رزاری (شاسوار)ێكی
ناوت به حه‌رفی ئاگرین،
له یاداشتی شۆڕشگێڕانی جیهاندا
ده‌نه‌خشێنێ
١٩٧٩
له گۆڤاری (تریفه) دا كه له سلێمانی ده‌رده‌چوو، ١٩٧٩ بڵاوكرایه‌وه.
PUKmedia له كوردستانی نوێ-ـه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
02:32 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03 سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
03:22 PM - 2024-05-03
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
01:22 PM - 2024-05-03
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
11:43 AM - 2024-05-03
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە
08:46 AM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
ی ن ک 06:29 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
کوردستان 03:22 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
کوردستان 02:32 PM - 2024-05-03 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ فەریق تاڵەبانی
پرسەنامە 01:57 PM - 2024-05-03 -
مەکتەبی سکرتارییەت: یەکێتی بە شانازییەوە لە رابردووی تێکۆشەرەکانی دەڕوانێت
ی ن ک 01:56 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
کوردستان 01:22 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
کوردستان 11:43 AM - 2024-05-03