riklam

کتێبێکی نوێی هایکۆی کوردی بڵاوکرایەوە.

ئەدەب وهونەر 01:38 AM - 2018-05-27
.

.

لەماوەیی ڕابردوودا کتێبێکی نوێی هایکۆی کوردی بڵاوکرایەوە و داهاتی بەرهەمەکەش بۆ نەخۆشخانەیی هیوایە.

کتێبەکە لە کۆکراوەیی هایکۆکانی هەردوو نوسەر فریاد محمد و سارەوان عەبدوڵایە و لە ٨٦ لاپەڕە و ۱٨۰ هایکۆ پێکدێت.

سارەوان عەبدوڵا لەبارەی کتێبەکەوە بۆ PUKmedia وتی؛"دەقی هایکۆ  مێژووەکەی کۆنە و هونەرێکی شیعری یابانیە ، بەڵام لە ئەدەبی کوردیدا نوێیە و خەڵکی کەمتر شارەزای ئەم جۆرەن لە شیعر ، هەرچەندە مامۆستا لەتیف هەڵمەت  لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو ئەم زاراوەی هێناوەتە نێو زمانی کوردی  ، بەڵام وەک شێوازێکی زانستی و ئەکادیمی ، یان دیوانی تایبەت کەمترین نوسین هەیە لەسەر هایکۆ" .

 

 

وتیشی؛"بۆ نوسینی ئەم دەقانە زۆرترین زانیاری لەسەر هایکۆی نوێ کۆکراوەتەوە لە هەموو جیهاندا ، خوێندنەوەی باش کراوە بۆ هایکۆی نوێی یابانی ، پاشان   هایکۆی فارسی و عەرەبی و جیهانی ، بۆ ئەوەی بتوانین ئەم جۆرە لە شیعر متروبە کەین بە ئەدەبی دەوڵەمەنی شیعری کوردی ، بەتایبەت لە چەرخی ئێستادا نوسینی کورت بایەخی ئێکجار زۆری هەیە ".

 

 

فریاد محمدی"ش لەبارەی جیاوازی ئەم بەرهەمە لە بەرهەمەکانی دیکە بە PUKmedia وت؛" ئێمە هەوڵمانداوە لە هەندێک بنەما و چوارچێوە کە بۆ هایکۆ دانراوە خۆمان لابدەین و یاخی بووین لەو کۆت و بەندانە، تا  پێشمان کرابێت هەوڵمانداوە لە نەفەسی نووسینی ئەوانەی پێش خۆمان نەچین و تاڕادەیەک ستایلی تایبەت بە خۆمان هەبێت، بەتایبەت لە ڕووی (بیر و پەیام و وێنه)وە.لە ڕووی ڕووخساریشەوە هەرچەندە کۆی هایکۆکان لە ( ۳ )سێ دێڕی کورت پێکدێن، بەڵام وابەستەی ئەو ڕووانگەیە نین، کە دەبێت هایکۆ لە ( ۱۷ ) بڕگە پێکبێت".

 

 

PUKmedia مەبەست محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket