riklam

سەدام هەوڵی شكاندنی گرتوخانەیەكی دهۆك دەدات

کوردستان 10:55 PM - 2018-05-26
.

.

سەدام بەهاوكاری چەند زیندانیەكی دیكە هەوڵی شكاندنی گرتوخانەی زركای دهۆكیانداو بەهۆیەوە 7 زیندانی گیانیان لەدەستداو ژمارەیەكی دیكەش كە بریندارن باری تەندروستیان ناجێگیرە، پارێزگاری دهۆكیش دەڵێت: ئاماژەكان بۆ ئەوەیە دەستی دەرەكی لەپشت روداوەكە.

بەپێی ئەو زانیارییانەشی دەست PUKmedia كەوتوە، بۆ كۆنترۆڵكردنی رووداوی شكاندنی گرتوخانەی زەركای دهۆكیش، هێزێكی ئەمنی زۆری پارێزگاكە بۆ گرتوخانەكە جۆڵەیان پێكراوەو دوای زیاتر لە دوو سەعات لە رووداوەكە، توانراوە بارودۆخی ناو گرتوخانەكە كۆنترۆڵبكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، تەواوی ئەوانەی لە رووداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە، عەرەبی دەوروبەری شاری موسڵن و بەماددەی تیرۆرو سزا دراون و تەرمەكانیشیان بۆ پشكنین رەوانەی پزیشكی دادوەری دهۆك كراوە، هەروەها  لەناو بریندارەكانیشدا كوردی تێدایە. 

رووداوەكەش ئەمڕۆش لەكاتێكدایە كە رۆژی 7ی كانونی یەكەمی ساڵی 2012 بەهۆی هەڵكەندنی تونێلێكەوە 11 زیندانی گرتوخانەكە هەڵاتن و لەنێویشياندا چواریان سزای لەسێدارەیان هەبوو، ئەوانەی دیكەش بەسزای جۆراو جۆر حكومدرا بوون.

دوای رووداوەكەی گرتوخانەی زەركاش، فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:. لەگرتوخانەی زركادا زیاتر لە هەزارو 400  زیندانی تێدایە، لەو ژمارەیەش هەزارو 135یان حكومدراون، هەروەها 280شیان راگیراون، لەناو زیندانییەكانیشدا 350یان سزای سێدارەو هەتا هەتایی و چەندین ساڵیان هەیە.

وتیشی: هەوڵێك هەبووە بۆ شكاندنی گرتوخانەكەو هەڵاتنی زیندانیان، چونكە ئەوانەی لەو بەشەدا بوون كە روداوی ئاگركەوتنەوەكەی تێدا رویداوە بەماددەی تیرۆر سزا دراون تیایاندایە سزای لەسێدارەدانی هەیە، 

پارێزگاری دهۆك راشیگەیاند:. یەكێك لە زیندانییەكان كە ناوی سەدام جاسم حەمدانەو بەماددەی تیرۆر سێجار سزای لەسێدارەی بۆ دەرچووە، بەهاوكاری ژمارەیەك زیندانی دیكە دەرگای راڕەوی گرتوخانەكەیان شكاندوەو هەوڵی هەڵاتنیانداوە.

ئەتروشی وتیشی: سەدام لەناو مەڕمەڕی گرتوخانەكەدا ئاگری لەجەستەی بەرداوەو بەو هۆیەوە ئاگرە لەناو گرتوخانەكە كەوتۆتەوەو بەهۆیەوە 7 كەس گیانیان لەدەستداوەو 12ی دیكەش بریندار بوون و تەندروستیان ناجێگیرەو كوردیشیان تێدایە.  

باسی لەوەشكرد: لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە  لە رووداكەوە لەلایەنە پەیوەندیدارەكان پیكهێنراوەو تائێستا نازانرێت دەستی دەرەكی هەبووە لە رووداوەكەدا یان نا، بەڵام هەوڵی شكاندنی گرتوخانەكە ئاماژەیەكە بۆ ئەوە.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket