riklam

لێدوانی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لەبارەی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەوە

کوردستان 09:17 PM - 2018-05-26
.

.

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەرووداوی ئاگركەوتنەوەكەی بەشە ناوخۆییەكەی زانكۆی سلێمانیدا هیچ خوێندكارێك بریندار نەبووە، تەنها كرێكارێك كە لەشوێنی روداوەكە بووە بەسوكی بریندار بووە.

د.رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە PUKmediaی راگەیاند: ئەو بەشە ناوخۆییەی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی كە ئاگریگرتوە كاری نوێكردنەوەی تێدا دەكرێت و هیچ خوێندكارێكی تێدا نەبووە.

وتیشی: خۆشبەختانە لەبەرئەوەی هیچ خوێندكارێك لەبەشە ناوخۆییەكەدا نەبووە، رووداوەكە زیانی گیانی لێنەكەوتۆتەوە، تەنها كرێكارێك كە لەشوێنی رووداوەكە بووە بەسوكی بریندار بووە.

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، راشیگەیاند: بەهۆی رووداوەكەوە تاقیكردنەوەی سبەینێی خوێندكاران بۆ ئەنجامنادرێت و بۆ رۆژی دواتر دواخراوە.

ئەوەشی خستەڕوو كە تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكەو سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket