مسوڵمانانی كوت ده‌نگیان به‌مه‌سیحییه‌كدا
عیراق 07:33 PM - 2018-05-26.
نزیكه‌ی پێنج هه‌زار‌و پێنج سه‌د ده‌نگده‌ر له مسوڵمانانی كوت له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا ده‌نگیان به كاندیدی مه‌سیحی داوه، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی بێ وێنه‌یه.
كاتێك عه‌ممار فره‌نسیس بوترسی ته‌مه‌ن 41 ساڵ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق له ئایاری 2018دا كاندید كرد، پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌كردبوو (5348) ده‌نگ له‌و شاره‌دا به‌ده‌ستبهێنێت كه هێنده‌ی نه‌ماوه خاڵی بێت له خێزانه مه‌سیحییه‌كان و ته‌نیا سێ خێزانی مه‌سیحی تێدا ده‌ژی.
ئه‌و گه‌نجه كه له‌وه‌ته‌ی له‌دایكبووه له شاری كوتی باشووری به‌غدای پایته‌خت ده‌ژی‌و په‌یوه‌ندی باش‌و پته‌وی له‌گه‌ڵ توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی واستیدا هه‌یه، لیستی سائیرونی هه‌ڵبژارد كه هاوپه‌یمانی ره‌وتی سه‌در به‌سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی عیراق له‌خۆده‌گرێت‌و خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كاندیدكردن له‌وه‌شدا پشتی به‌و پێگه جه‌ماوه‌رییه به‌ست كه له كوت هه‌یه‌تی، چونكه كوت شاری خۆیه‌تی‌و له كوچه‌و كۆڵانه‌كانیدا گه‌وره‌و په‌روه‌رده بووه.
هه‌ر كه دراوسێ‌و هاوڕێیان‌و خۆشه‌ویستانی فره‌نسیس به‌هه‌واڵی خۆكاندیدكردنه‌كه‌یان زانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی ریكلامیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستپێكرد، ئامانجی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه بانگه‌شه‌كردن بوو بۆ كاندیده مه‌سیحییه‌كه‌و بانگهێشتكردنی خه‌ڵكی شاره‌كه بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی پێبده‌ن، به‌كرده‌وه‌ش وا بوو، بۆیه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا وێنه‌كانی عه‌ممار له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و كۆڵان‌و شه‌قامه‌كانی شاردا بڵاوبوونه‌وه.
(سائیرون مه‌عه عه‌ممار فره‌نسیس)، (پشتیوانان‌و خۆشه‌ویستانی عه‌ممار فره‌نسیسی عێراقی)، (پشتیوانانی عه‌ممار فره‌نسیسی عیراقی) ئه‌مانه هه‌موویان گروپ‌و په‌یجی ئه‌لیكترونی سپۆنسه‌ركراون كه خۆشه‌ویستانی عه‌ممار له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شاره‌كه كاریان له‌سه‌ر دروستكردنیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كردووه‌و داوایانكردووه به‌شداری جه‌ماوه‌ری له هه‌ڵبژاردندا كارابكرێت‌و ده‌نگ به كاندیده مه‌سیحییه‌كه بدرێت.
خێزانه‌كه‌ی فره‌نسیس یه‌كێكه له‌و سێ خێزانه مه‌سیحییه‌ی تا ئێستاش له كوتدا ماون، ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م خێزانانه له 15 كه‌س تێناپه‌ڕێت، به‌ڵام ئه‌و (5348) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌زموونی كاندیدكردنی ئه‌م گه‌نجه مه‌سیحییه له ناوجه‌رگه‌ی شارێكدا كه مۆركی ئیسلامی به‌سه‌ر ئاینی دانیشتووانیدا زاڵه، به‌ڕای عه‌ممار ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووبووه به‌هه‌موو پێوه‌رێك، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت بۆنه‌یه‌كه بۆ پته‌وكردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له عیراق‌و هه‌وڵێكه بۆ كۆتاییهێنان به‌و ئاژاوانه‌ی كه – به‌وته‌ی ئه‌و - هه‌نارده‌ی عیراق ده‌كرێن.
عه‌ممار فره‌نسیس رایگه‌یاند: "سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ڵبژاردن له شه‌قامه‌كانی شاری كوتدا پیاسه‌م ده‌كرد، هه‌ستم به خۆشحاڵییه‌كی زۆر كرد كه ده‌مبینی چۆن خه‌ڵكی موسڵمان هه‌ڵپه‌یانه بۆ هه‌ڵبژاردنم" روونیشیكرده‌وه كه دانیشتووانی شاره‌كه قه‌رزدارباریان كردووه.
سه‌باره‌ت به‌و هۆكارانه‌ش كه وایانكردووه له نێو لیسته‌كاندا ته‌نیا له لیستی سائیروندا خۆی كاندید بكات، ده‌ڵێت: "به‌ویژدانه‌وه ده‌یڵێم وه‌كو گه‌نجێكی عیراقی كه ده‌یه‌وێت به‌شداری له بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی هاوچه‌رخدا بكات، له سه‌كردایه‌تی لیسته‌كه‌و به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنیدا وه‌ڵامی خواسته‌كانم بینییه‌وه ".
به‌پێی دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه مه‌سیحییه كه ده‌رچووی 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری په‌یمانگای مامۆستایانی كوته، ئه‌و له پاشه‌كشه‌كردنی ئاستی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له نێو خه‌ڵكی كوتدا ناترسێت ته‌نانه‌ت كه كورسییه‌كی په‌رله‌مانیشی به‌ده‌ستنه‌هێناوه، ره‌نگه ئه‌وه‌ش له‌و هۆكارانه بێت وایان لێكردووه له‌و شاره‌دا بمێنێته‌وه كه تێیدا گه‌وره بووه‌و له‌هیچ هه‌لومه‌رج‌و ره‌وشێكدا به‌جێی نه‌هێشتووه.
وه‌ك د. ئه‌حمه‌د شه‌هاب ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ره‌وتی سه‌در له كوت ده‌ڵێت ئه‌و قبوڵكراوییه جه‌ماوه‌ری‌و كاریزمایه‌ی گه‌نجه مه‌سیحییه‌كه هه‌یه‌تی وایانكردووه چاوی ئه‌و لیسته سیاسیانه‌ی له‌سه‌ر بێت كه به‌شداری كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنیان كرد.
شه‌هاب وتی: "فره‌نسیس جێگای رێزێكی زۆره له‌نێو خه‌ڵكی شاره‌كه‌دا‌و كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشه‌ویسته‌و مه‌به‌ست له كاندیدكردنیشی ئه‌وه‌یه بڵێن هه‌ندێك له لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵپه‌ی ده‌ستكه‌وتی حزبییان نییه‌و جیاوازی ناكه‌ن له نێوان مسوڵمانێك‌و مه‌سیحییه‌ك‌و كه‌مینه‌كانی دیكه‌دا".
وتیشی: "ئێمه وه‌ك سه‌درییه‌كان متمانه‌مان به توانا‌و ده‌ستپاكی‌و كاریگه‌ریی عه‌ممار هه‌یه له دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی‌و سته‌م‌و جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌ی چاكسازییه‌ی هه‌ڵمانگرتووه ئه‌گه‌ر توانی بگاته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران".
له‌گه‌ڵ توندبوونی ركابه‌ری هه‌ڵبژاردنیش له‌نێوان قه‌واره به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای واست، كۆمه‌ڵێك گه‌نج له خۆشه‌ویستانی فره‌نسیس چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی ریكلامیان له په‌یجه‌كانی فه‌یسبووك ده‌ستپێكرد كه ئامانجیان - وه‌ك یه‌كێك له رێكخه‌رانی ده‌ڵێت – پشتیوانیكردنی كاندیده مه‌سیحییه‌كه‌و بانگهێشتكردنی خه‌ڵك بوو بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی پێبده‌ن، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی بینیان كه‌سایه‌تییه‌كی هاوسه‌نگ‌و به‌متمانه‌ی هه‌یه‌و توانای به‌دیهێنانی خواسته‌كانیشی هه‌یه.
محه‌مه‌د قاسم ئیدام (22 ساڵ) له‌و باره‌یه‌وه وتی: "به‌شداریكردنم له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاوڕێیان له پشتیوانیكردنی كاندیده مه‌سیحییه‌كه ته‌نیا لێدانه له هه‌وڵه‌كانی دژ به پێكه‌وه‌ژیانی عیراقی به درێژایی هه‌زاران ساڵ، بۆیه به‌شداریكردنی فره‌نسیس شانبه‌شانی مسوڵمانان له هه‌ڵبژاردن‌و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ژماره ده‌نگه، ئه‌و راستییه دووپات ده‌كاته‌وه".
سه‌یف به‌دری كه بلۆگه‌رێكی دیكه‌یه له كوت، پێی وایه: "دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی چاكسازی سیاسی پێویستیان به خوێنی تازه‌یه بۆ سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانیان له هێنانه‌دی ئه‌و داخوازییه میللییه‌دا".
زۆرێك له كاندیده‌كان هۆكارگه‌لێك له دۆڕان له هه‌ڵبژاردندا رزگاری كردن – بۆ نموونه ژنان –كۆتای ژنان رزگاری كردن، چونكه زۆرێكیان ته‌نیا ژماره‌یه‌كی كه‌م ده‌نگی ده‌نگده‌رانیان به‌ده‌ستهێناوه به‌راورد به‌و ده‌نگانه‌ی پیاوان به‌ده‌ستیان هێناوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كورسی په‌رله‌مانیان بردووه‌ته‌وه، به‌ڵام عه‌ممار سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی (5348) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه نه‌یتوانی كورسییه‌كی په‌رله‌مان بباته‌وه به‌هۆی سروشتی یاسای هه‌ڵبژاردن له عێراق كه وایكردووه ژماره‌ی ده‌نگی كورسییه‌ك بۆ پیاوان به‌راورد به ژنان به‌رزتربێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌نگه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا هه‌وڵی هاوڕێیان‌و خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی ببینین بۆ گرتنه‌به‌ری رێگه‌چاره‌ی به‌رفراوانتری هه‌ڵبژاردن‌و پاشان بردنه‌وه‌ی كورسییه‌كی په‌رله‌مان.
PUKmedia له نیقاشه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19