riklam

سلێمانی.. له‌ دژی داگیركاری توركیا خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا

کوردستان 07:09 PM - 2018-05-26
.

.

ئه‌مڕۆ 26-5-2018 ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان  له‌شاری سلێمانی به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كاركردن دژ به‌ داگیركاری توركیا خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌ی دژی داگیركرای توركیا ئه‌نجامدا و داوای له‌ گشت لایه‌ك كرد دژی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌رۆدگان هه‌ڵوێست بنوێنن و چیتر بێده‌نگ نه‌بن.

خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی هاووڵاتیان و چالاكوانان  له‌پاركی نالیه‌وه‌ بۆ باخی گشتی ده‌ستیپێكردو له‌ میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌یاننامه‌یه‌ك خوێنرایه‌وه‌ .

له‌ سه‌ره‌تای به‌یانامه‌كه‌دا كه‌ حاجی ئازاد هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌ سلێمانی خوێندیه‌وه‌ هاتووه‌ ؛ هه‌مووان ده‌زانین حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان رۆژ دوای رۆژ هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و قۆناغێكی ته‌واو فاشیست بووندا ده‌روات، له‌و نێوه‌نده‌شدا بێگومان هه‌موو ئامانجی له‌ناوبردنی هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌یه‌ كه‌ گه‌لی كورد له‌ باشور و رۆژئاوا به‌ده‌ستی هێناوه‌، ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڵگری ئه‌وسیاسه‌ته‌ كۆنه‌په‌رسته‌یه‌ كه‌ كورد له‌هه‌رشوێنێكی ئه‌م جیهانه‌ بێت، ئه‌و دژایه‌تی ده‌كات ودژایه‌تی ده‌كات، ئه‌مرۆ سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیا شه‌رێكی گشتگیر و كاولكاری و داگیركاریه‌، ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی 2015 كۆتایی به‌ پرۆسه‌ی ئاشتی  هێنا و  شێوازێكی دڕندانه‌ی دژ به‌ كوردانی باكور په‌یره‌و كرد، ئه‌م سیاسه‌ته‌ شه‌پۆلی قركردن و ئاواره‌بوون و گه‌مارۆدانی ده‌یان شار و كوژرانی هه‌زاران كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌.

 له‌ به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌تی هه‌ژمونخوازی توركیا هه‌ر به‌ باكووره‌وه‌ نه‌وه‌ستاو په‌لاماری به‌شه‌كانی تری كوردستانی دا، بۆردومان و داگیركردنی عه‌فرین له‌ رۆژئاوای كوردستان درێژه‌ پێده‌ری داگیركرایه‌ سه‌ربازییه‌كه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها هێرش كردنی توركیا بۆ سه‌ر خاكی باشوری كوردستان به‌ تایبه‌ت ناوچه‌ی برادۆست خواستێكه‌ بۆ پێشخستنی داگیركارییه‌كی به‌رفراوان و هه‌وڵدانێكه‌ بۆ داگیركردنی باشوری كوردستان.

به‌رگری قاره‌مانێتی كۆبانی دژ به‌ چه‌ته‌كانی داعش خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی مێژوویی بوو، سه‌رنجی هه‌موو جیهانی به‌لای خۆیدا راكێشا به‌ره‌و ئیراده‌ی پۆلاینی تێكۆشه‌رانی ئازادیخوازی كورد و تێكۆشان له‌ پێناو چاره‌سه‌ری كۆنفیدرالی دیموكراتیدا، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ر زوو چاوی به‌م پێشكه‌وتنه‌ هه‌ڵنه‌هات و هاوكاری گروپه‌ تیرۆرستیه‌كانی ( داعش و به‌ره‌ی نوسره‌)ی ده‌ستپێكرد و گۆشه‌گیری سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی دژوارتر كرد.

له‌كۆتایی به‌ یاننامه‌كه‌دا ته‌ڤگه‌ری ئازادی بانگه‌واز له‌ هه‌موو گه‌لانی دیموكراتیخواز له‌ جیهان و ده‌وڵه‌تان و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ( نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ناتۆ، یه‌كێتی ئه‌وروپا، كۆمكاری عه‌ره‌بی) ده‌كات كه‌ بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی داگیركرای توركیا بێده‌نگی بشكێێن ، هه‌روه‌ها داوا له‌ هه‌موو پارته‌ سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و سه‌ندیكا و هاووڵاتیان ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌ی خۆیان له‌ هه‌مبه‌ر مه‌ترسیه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ نیشان بده‌ن.

PUKmedia  گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket