حزبه سوننه‌كان دۆڕاوی هه‌ره گه‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنی عیراقن
عیراق 06:13 PM - 2018-05-26.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عیراق كه هه‌فته‌ی رابردو راگه‌یه‌ندرا پێشهاتێكی مه‌ترسیداری له‌سه‌ر ئاستی نوێنه‌رایه‌تیكردنی تایفه‌ی سوننه له وڵات‌دا ده‌رخست، چونكه ئه‌و حزبانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا‌و ئه‌نبار‌و سه‌ڵاحه‌دین‌و شارۆچكه سوننه‌كانی به‌غدا‌و بابل ده‌كه‌ن به ده‌یان كورسییان له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبه شیعه‌و كوردییه‌كان له‌ده‌ستداوه كه ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ زیادبوونی نه‌هامه‌تی پێكهاته‌ی سوننه له‌ڕووی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ئه‌مه جگه له‌و وێرانكارییه‌ی له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی دژ به رێكخراوی "داعش" به‌ر شاره‌كانیان كه‌وتووه.
هاوپه‌یمانی "قه‌راری عیراقی"و "ئه‌نبار ناسنامه‌مانه"و "نه‌ینه‌وا ناسنامه‌مانه"و "وه‌ته‌نییه"و "سه‌ڵاحه‌دین ناسنامه‌مانه"و "عابیرون" ئه‌و هێزه سوننانه‌ن كه به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنی 12 ی ئایاردا كرد، به هه‌مووشیان (47) كورسییان له په‌رله‌مانی نوێ‌دا به‌ده‌ستهێنا كه پێشتر ژماره‌ی كورسییه‌كانیان (64) كورسی بوو له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2014دا.
تاكتیكی حزبه سوننه‌كان له به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ی باوه‌ڕ به دانیشتووانی سوننه بهێنێت تا ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستبهێنن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه "حزبی ئیسلامی" به سه‌رۆكایه‌تی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و "به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی" به سه‌رۆكایه‌تی ساڵح موتڵه‌گ چوونه پاڵ بزووتنه‌وه‌ی "ویفاقی نیشتمانی" به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی كه دروشمی عه‌لمانیه‌ت‌و مه‌ده‌نیه‌تی به‌رزكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دووچاری دۆڕانێكی پێشبینی نه‌كراو بوونه‌وه‌و ته‌نیا (21) كورسییان به‌ده‌ستهێنا، وادیاره دۆڕانه‌كه‌ش عه‌لاویشی گرتووه‌ته‌وه.
له به‌راوردی قه‌باره‌ی هێزه سوننه‌كانیشدا، عه‌لاوی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پێنج كورسی به‌ده‌ستهێنا كه له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2014 دا (21) كورسی هه‌بوو، له كاتێكدا ساڵح موتڵه‌گ سێ كورسی به‌ده‌ستهێناوه كه پێشتر 10 كورسی هه‌بوو، هاوكات ئوسامه نوجێفی (14) كورسی به‌ده‌ستهێناوه كه پێشتر (23) كورسی هه‌بوو، وادیاره سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه دیارترین نوێنه‌ری سوننه بوو له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا گه‌وره‌ترین دۆڕاوه‌و حزبه‌كه‌ی حه‌وت كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌و خۆیشی نه‌یتوانیوه كورسییه‌ك بۆ خۆی به‌ده‌ست بهێنێت.
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م دۆڕانه‌دا، سوپرایز نه‌بوو كه هه‌موو ئه‌و حزبانه ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن رابگه‌یه‌نن، له‌م رووه‌وه ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆك كۆمار داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی كرد‌و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی به ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری تۆمه‌تبار كرد، له‌كاتێكدا ئوسامه نوجێفی هاوكاری له‌میانی دیداری له‌گه‌ڵ باڵیۆزی توركیا له به‌غدا كه سێشه‌ممه‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، داوایكرد هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دوابخرێت كه بڕیاره كۆتایی ئه‌مساڵ رێكبخرێت، ئه‌ویش به‌هۆی ترس له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و ئه‌نجامانه،
هاوكات سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پشتیوانی به‌ستنی دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مانی كرد له رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی تۆمه‌ته‌كانی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردندا له‌كاتێكدا ئیمزا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی كۆكرایه‌وه.
به‌ڵام ئه‌و كورسیانه بۆكوێ چوون كه حزبه سوننه‌كان له‌ده‌ستیان داون، هه‌رچه‌نده كورسی پارێزگاكان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه؟ بۆچی دیارده‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی كورسی هاوپه‌یمانییه سوننه‌كان له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا رووی له زیادبوون كردووه‌و ئه‌و دیارده‌یه دوای هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك دووباره ده‌بێته‌وه؟
یه‌كێك له سوپرایزه‌كانی هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌وه‌بوو هاوپه‌یمانی "نه‌سر" به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران پله‌ی یه‌كه‌می له شاری موسڵ به‌ده‌ستهێنا‌و به یه‌كسانی له‌گه‌ڵ "پارتی دیموكراتی كوردستان" به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی حه‌وت كورسی برده‌وه كه عه‌بادی به‌جیاوازی ده‌نگ له‌پێشتر بوو، هاوكات هاوپه‌یمانی "قه‌رار" به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه نوجێفی سێ كورسی به‌ده‌ستهێنا هه‌رچه‌نده نوجێفی له دانیشتووانی شاره‌كه‌یه‌و زۆر پشتی پێ ده‌به‌ستێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی زیاتر.
هاوپه‌یمانی "فه‌تح"یش كه گرووپه شیعه‌كان تێیدا ئه‌ندامن سێ كورسی له شاره‌كه‌دا به‌ده‌ستهێنا، له كاتێكدا هاوپه‌یمانی "ته‌مه‌دون" یه‌ك كورسی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌و كورسیانه‌ی ئه‌م لیستانه به‌ده‌ستیان هێناوه له بنچینه‌دا كورسی مسۆگه‌ری حزبه سوننه‌كان بوون، به‌ڵام گۆڕانكارییه‌ك له میزاجی ده‌نگده‌راندا روویداوه‌و گوشاریان له‌سه‌ر هه‌بووه.
نوره بجاری ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی "نه‌ینه‌وا ناسنامه‌مانه" (سوننه) رایگه‌یاند: "بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی جیاجیای په‌یوه‌ندیدار به چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌و ئه‌و گوشارانه‌ی له‌سه‌ر ئاواره‌كان هه‌بوون‌و بێبه‌شكردنی هه‌زاران كه‌س له به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن به‌هۆی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆنه‌وه، له‌پشت ئه‌وه‌وه بوون كه له هه‌ڵبژاردندا روویدا".
عه‌بدولڕه‌حمان جبوری چالاكوانی مه‌ده‌نی له موسڵ هاوڕایه له‌گه‌ڵ قسه‌كانی بجاری، به‌ڵام هۆكارێكی دیكه‌ی باس كرد‌و له‌وباره‌یه‌شه‌وه به "نیقاش"ی وت: "دانیشتووانی شاره‌كه نیگه‌رانن له حزبه‌كانی شاره‌كه پاش ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی دووچاری هاتن، به‌شێكی زۆری ده‌نگده‌رانیش هه‌وڵیان دا حزبی نوێ هه‌ڵبژێرن ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌شه‌وه هاتبن، هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی عه‌بادیش نزكترین بوو، چونكه دانیشتووانی شاره‌كه خۆیان به‌قه‌رزدارباری ده‌زانن كه شاره‌كه‌ی له ده‌ستی توندڕه‌وان ئازادكرد".
هه‌روه‌ها له ئه‌نبار حزبه سوننه‌كان دوو كورسیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانی "نه‌سر" له‌ده‌ستدا له‌كۆی (15) كورسی، له دیاله‌ش كه دانیشتووانه‌كه‌ی تێكه‌ڵه‌یه‌كه له سوننه كه ژماره‌یان زۆرترینه‌و دوای ئه‌وانیش شیعه‌و كورد، حزبه سوننه‌كان به‌هه‌موویان شه‌ش كورسییان به‌ده‌ستهێناوه له‌كاتێكدا حزبه شیعه‌كان حه‌وت كورسییان به‌ده‌ستهێناوه كه پشكی شێری به‌ر هاوپه‌یمانی "فه‌تح" كه‌وتووه، له كاتێكدا "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان" یه‌ك كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها حزبه شیعه‌كان له كۆی (13) كورسی سه‌ڵاحه‌دین چوار كورسییان به‌ده‌ستهێناوه، بۆ یه‌كه‌مین جاریشه كه حزبه سوننه‌كان نه‌یانتوانی هیچ كورسییه‌ك له پارێزگای بابل ببه‌نه‌وه كه به‌هه‌زاران دانیشتووی سوننه له باكووری شاره‌كه له شارۆچكه‌كانی جه‌رف لسه‌خر‌و موسه‌یب نیشته‌جێن.
حزبه شیعه‌كان توانیان دوو كورسی سوننه‌كان له‌ڕێی كاندیدی سوننه‌وه له‌ناو ئه‌و شارانه به‌ده‌ستبهێنن، حزبه سوننه‌كانیش له‌وه ده‌ترسن ئه‌و كاندیده سوننانه‌ی بڕیاریان دا شانبه‌شانی هێزی شیعه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی دانیشتووان نه‌بن، به‌ڵكو ملكه‌چی رێنمایی سه‌ركرده‌ی حزبه شیعه‌كانیان بن، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگی تایفه‌ی سوننه له حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی نوێ‌دا ده‌بێت.
ره‌نگه دیارده‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسی هێز‌و حزبه سوننه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نیگه‌رانكه‌ر شتێكی نوێ نه‌بێت‌و چه‌ند ساڵێكه ده‌ستیپێكردووه، له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردندا كه عێراق له‌دوای داگیركاری ئه‌مریكا له ساڵی 2005 دا به‌خۆیه‌وه بینی، حزبه سوننه‌كان (83) كورسی په‌رله‌مانیان له رێی "به‌ره‌ی ته‌وافوق"ی ئه‌و كاته به‌ده‌ستهێنا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێك له پیاوانی ئاینی‌و گرووپه چه‌كداره سوننه‌كان بانگه‌شه‌ی بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنیان ده‌كرد.
له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2010 یشدا سوننه سه‌ركه‌وتنێكی چاوه‌ڕواننه‌كراویان تۆماركرد كاتێك پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا دوای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لاوی به‌ست‌و (91) كورسییان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له‌ساڵی 2014 دا ره‌وشه‌كه خراپتر بوو كاتێك (64) كورسییان به‌ده‌ستهێنا، له كاتێكدا له هه‌ڵبژاردنی مانگی ئایاردا ته‌نیا (47) كورسییان به‌ده‌ستهێنا، واته به‌درێژایی سیانزه ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی له50% ی كورسییه‌كانیان له‌ده‌ست داوه، ده‌بێت چی روویدابێت؟
سه‌یر له‌وه‌دایه كه هه‌مان شت له هه‌ڵبژاردنی لوبنانیشدا رووویدا‌و سوننه له یه‌كه‌م هه‌لبژاردنی په‌رله‌مان له لوبنان له دوای ساڵی 2009 ژماره‌یه‌كی زۆر كورسییان له به‌رژه‌وه‌ندی هێزه سیاسییه شیعه‌كان له‌ده‌ست دا.
به‌رپرسێكی دیاری سوننه كه له هه‌ڵبژاردنی هه‌فته‌ی رابردوودا له به‌غدا سه‌كه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا به‌مه‌رجی ئاشكرانه‌كردنی ناوه‌كه‌ی له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی‌و ترسی له هه‌ڕه‌شه‌لێكردن‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتیه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی نوێ‌دا، به "نیقاش"ی وت: "هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی كورسییه‌كانی سوننه روونن ئه‌وانیش هه‌ڵمه‌ته‌كانی گۆڕینی دیمۆگرافین كه زۆرێك له شاره‌كانی سوننه له‌وڵاتدا دووچاری هاتوون".
وتیشی: "حزب‌و گرووپه شیعه‌كان به‌هێزتر بوون‌و هه‌ژموونیان گه‌یشتووه‌ته شاره سوننه‌كان‌و دروشمی ئازادكردنی شاره‌كان‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ده‌نگده‌رانیان به‌كارهێنا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ، له كاتێكدا به‌شێك له عه‌شیره‌ته‌كانی دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین‌و بابل هه‌ڕشه‌ی ئه‌وه‌یان لێكرا كه ده‌نگ به حزبه سوننه‌كان نه‌ده‌ن".
بۆ نموونه شارۆچكه‌ی "جه‌رف لسه‌خر"ی زۆرینه سوننه له‌باكووری بابل له شه‌ڕه‌كانی دژ به "داعش" له هه‌موو دانیشتووانه‌كه‌ی چۆڵ كرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه چوار ساڵ به‌سه‌ر ده‌ركردنی توندڕه‌واندا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام تائێستا رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی نه‌دراوه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی گۆڕینی دیمۆگرافی رێكخراو له شارۆچكه سوننه‌كان خه‌ریكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تیكردنی سوننه له وڵات‌دا داده‌نێن.
PUKmedia له نیقاشه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
10:40 AM - 2024-04-20
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
دارایی عیراق سێ بانک بۆ دروستکردنی تەوتین دەستنیشان دەکات
کوردستان 04:35 PM - 2024-04-20 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19