riklam

حه‌وت كه‌س له‌ زیندانێكی دهۆك گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان 06:07 PM - 2018-05-26
.

.

پارێزگاری دهۆك له‌ باره‌ی رووداوی زیندانی زركا روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌هۆی دوكه‌ڵ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه‌ بووه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا فه‌رهاد ئه‌تروشی پارێزگاری دهۆك هۆكاری رووداوه‌كه‌ی زیندانی زركای دهۆك و ژماره‌ی قوربانییه‌كانی راگه‌یاندو وتی: له‌ئێستادا شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كانی ناو زیندانه‌كه‌ به‌ ته‌واوی كۆنترۆڵكراوه‌و هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌ماوه‌.

وتیشی: له‌و رووداوه‌دا حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و نزیكه‌ی 10 بۆ 12 كه‌سیش برینداربوون، هه‌روه‌ها رووداوه‌كه‌ له‌ به‌شی زیندانیانی تیرۆر بووه‌و زیندانیه‌كانی دیكه‌ی به‌شه‌كان سه‌لامه‌ت.

ئه‌تروشی راشیگه‌یاند: سه‌ره‌تای رووداوه‌كه‌ له‌وه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ كه‌ زیندانییه‌كی به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب ئاگری له‌ راڕه‌وی زیندانییه‌كه‌ به‌رداوه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ئاڵۆزی له‌ناو زینداییه‌كه‌دا روویداوه‌و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌شی كه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ به‌هۆی كاریگه‌ری دوكه‌ڵ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه‌ بووه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌قه‌كردن و لێدان له‌ لایه‌ن پاسه‌وانانی زیندانییه‌كه‌وه‌ له‌ زیندانییه‌كان نه‌كراوه‌و سه‌رجه‌م قوربانییه‌كان به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ یان برینداربوون.

پارێزگاری دهۆك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌ئێستادا بارودۆخه‌كه‌ كۆنترۆڵكراوه‌و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ پێكهێنراوه‌ بۆ به‌دواداچوونی زیاتر له‌ سه‌ر رووداوه‌كه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket