riklam

مه‌لا به‌ختیار: نه‌یارانمان له‌ بۆسه‌دا بوون بۆ تێكشكاندنی یه‌كێتی

ی.ن.ک‌‌ 05:17 PM - 2018-05-26
.

.

نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ (2018/5/26) مه‌لا به‌ختیار، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ شاری سلێمانی، پێشوزایكرد له‌ كۆمه‌ڵه‌ی گزنگی كوردستان.
له‌ دیدارێكدا سه‌ره‌تا، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌،  پیرۆزبایی له‌ مه‌لا به‌ختیار كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.

پاشان، مه‌لا به‌ختیار، له‌پای هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گزنگ و كارو چالاكییه‌كانیان له‌ماوه‌ی بانگه‌شه‌ بۆ سه‌رخستنی لیستی یه‌كێتی، سوپاسیكردن و، وتی: سوپاسی هه‌موو ئه‌م كه‌سانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ سه‌رخستنی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ماندوبوون و، رایگه‌یاند: "ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌، سه‌ركه‌وتنی هه‌موومانه‌".

وتیشی: هه‌موو نه‌یارانی یه‌كێتی له‌ بۆسه‌دا بوون بۆ تێكشكانی یه‌كێتی، به‌ڵام ئێمه‌ به‌ ئارامی و به‌ روونكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتی، هه‌موو ئه‌و پلانانه‌مان پوچه‌ڵكرده‌وه‌و، سه‌ره‌نجام یه‌كێتی سه‌ركه‌وت.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، بۆ تاوتوێكردنی چۆنیه‌تی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان و عیراقییه‌كان، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق و مافه‌كانی كوردستان و یه‌كێتی، كۆده‌بێته‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket