riklam

په‌یامێك له‌ پۆلیسی سلێمانیه‌وه‌ بۆ هه‌وادارانی تۆپی پێ

کوردستان 04:12 PM - 2018-05-26
.

.

بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و یاری كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر یاریگه‌ی كێیڤ له‌ ئۆكرانیا به‌ڕێوه‌بچێت .

له‌ كوردستان هه‌وادارانی تۆپی پێ له‌چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و یارییه‌ به‌هێزه‌ن كه‌ له‌ نێوان یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدو لیڤه‌رپوول به‌ڕێوه‌ده‌چێت .

له‌ شاری رانیه‌ ئه‌مشه‌و له‌ رێگه‌ی شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌و به‌ سیستمی K4 یاری كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا په‌خشده‌كرێت.

شاشه‌كه‌ له‌ 30 مه‌تر پێكهاتووه‌و به‌ گه‌وره‌ترین شاشه‌ی ئه‌لكترۆنی بۆ ریكلامكردن داده‌نرێت و یه‌كه‌مجاره‌ به‌ سیستمی K4 په‌خش ده‌كرێت و له‌ نێو سه‌نته‌ری شاره‌كه‌ش دانراوه‌.

له‌ شاری سلێمانیش ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ به‌شێكی زۆری كافتریاكان ریكلامی په‌خشكردنی یارییه‌كه‌ ده‌كه‌ن به‌ چه‌ندین ئۆفه‌رو پێشكه‌شكردنی چه‌ندین بڕگه‌ی جیاواز له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه‌ .

یارییه‌كه‌ سه‌عات 9:45 ـی ئه‌مشه‌و به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌ركی ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ش به‌خشراوه‌ به‌  میلۆراد مازیجی سربی.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌مید سه‌ردار مه‌حمود ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و له‌ لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانمانه‌وه‌ چاودێری كافتریا و ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ یارییه‌كه‌ی لێ په‌خشده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناو دروستنه‌بوونی گرژی و ئاڵۆزی له‌ نێوان هه‌وادارانی هه‌ردوو تیپدا.

وتیشی: داوا له‌ هاووڵاتانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین دوای یارییه‌كه‌ خۆیان به‌دوور بگرن له‌به‌كارهێنانی یاری ئاگرین و ته‌قه‌مه‌نی، له‌پێناو پاراستنی گیانی هه‌موو لایه‌ك و ئارامی شار.


PUKmedia ئا/ هه‌رێز جه‌مال ..  دیار ستار

 

شاشه‌ گه‌وره‌كه‌ی رانیه‌

 

444441.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket