riklam

لە سلێمانی دابەشكردنی ئاو دەستپێدەكاتەوە

کوردستان 03:31 PM - 2018-05-26
.

.

چەند رۆژێكە دابەشكردنی ئاو لە چەند گەرەكێكی شاری سلێمانی وەستاوە، ئەمەش ناڕەزایی زۆریی هاوڵاتیانی لێكەوتووەتەوە، بەرێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیش رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا دابەشكردنی ئاو بەسەر هاووڵاتیاندا ئاسایی بووەتەوە.

ئامانج جەلال بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ PUKmedia  وتی: دابەشنەكردنی ئاو بەسەر ئەو گەڕەكانەی شاری سلێمانیدا بەهۆی پرۆژەی چاكسازی و پاككردنەوەی پرۆژەی یەك و دوو بوو لە لم.

وتیشی:  لە دوێنێوە دابەشكردنی ئاو بەسەر گەڕەكەكاندا ئاسایی بووەتەوە، كە بەپێی ئەو بەرنامەیە كە بەشی دابەشكردنی ئاو دایناوە دابەشدەكرێت .

ئامانج جەلال راشیگەیاند: سەرجەم گەڕەكەكانی شاری سلێمانی بە دوو رۆژ جارێك ئاویان بۆ بەردەدرێتەوە، بەڵام هەموو گەڕەكەكان لە یەك رۆژدا ئاویان بۆ بەرنادرێتەوە.

PUKmedia  تاژاو محەمەد

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket