ده‌یان راستڕه‌و و چه‌پ و ئیسلامی توندڕه‌و له‌سوپای ئه‌ڵمانیا بێبه‌ریكران
جیهان 02:42 PM - 2018-05-26.
ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كه‌له 2017وه له‌ناو سوپای ئه‌لمَانیادا ده‌ستیپێكردوه ده‌ركه‌وتووه ده‌یان سه‌ربازی راستڕه‌و و چه‌پی توندڕه‌و و ئیسلامی له‌ناو سوپادا هه‌ن و بونه‌ته جێی مه‌ترسی و زۆربه‌شیان له‌ئه‌مساڵدا له‌سوپا دروخرانه‌وه.
كه‌ناڵی ره‌سمی یه‌كی ئه‌لمَانیا ARDبه‌پشت به‌ستن به‌ڕاپۆرتێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، له‌نێوان ساڵانی 2010 تا 2018 له‌ناو ریزه‌كای سوپای ئه‌ڵمانیدا 89 توندڕه‌وی راستڕه‌و و 24 ئیسلامی هه‌یه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش 86 سه‌ربازیان له‌سوپا دورخراونه‌ته‌وه‌و سێ سه‌ربازیشیان له‌چاوه‌ڕوانی دادگاییكردندان هه‌ربه‌پێی راپۆرته‌كه له‌و ژماره‌ه‌یه 15سه‌ربازیان له 2011 وه تا 2018له‌ناو سوپادا له‌چه‌په توندڕه‌وه‌كان كه‌مه‌ترسی ئه‌وه‌یا لێده‌كرێت سوود له‌و چه‌كانه‌ی كه‌له‌ناو سوپای ئه‌لمَانیدا هه‌یه وه‌رگرن.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته له 2011 وه گومان له‌وه هه‌بووه كه 300سه‌ربازی ئیسلامی له‌ناو سوپادا هه‌ن له‌وانه‌ش له 200 سه‌ربازی ئیسلامی نه‌توانراوه یه‌كلایی بكرێته‌وه كه‌ئیسلامین ته‌نیا له‌سه‌ر 24 سه‌رباز كه‌ئیسیلامین زانیاری له‌كه‌سوكارو ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان وه‌رگیراوه.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌هات كه‌له 1ی ته‌مموزی 2017 وه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر 15 هه‌زار سه‌ربازكردو دوای پۆلێنكردنی توندڕه‌وه‌كانیش زۆریان بێبه‌ری كران كه‌مه‌شق و راهێان له‌سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بكه‌ن.
لای خۆشیه‌وه"میشایل كۆلا"جێگری ئاژانسی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازی رایگه‌یاند: به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردودا دیارده‌ی توندڕه‌وی له‌ناو سوپادا كه‌میكردووه.
هاوكات دۆیچه‌ڤیلله‌ی ئه‌ڵمانی بارگاوی به‌زانیاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی"فۆنكه"ی میدیایی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه له 2011 دا 67حاڵه‌تی توندڕه‌وی له‌ناو سوپادا هه‌بووه له2008دا 86سه‌رباز له‌سوپا دورخراونه‌ته‌وه میشایل كۆلا ده‌شڵێت، دیارده‌ی توندڕه‌وی به‌گومانه‌كانیشه‌وه له‌ناو سوپادا له‌وكاته‌وه‌ی كه‌خزمه‌تی به‌زۆری سه‌ربازی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه كه‌میكردوه.
هه‌مانكات مفه‌وه‌زی كاروباری سوپا له‌حكومه‌تی ئه‌لمَانی"هانز پیتر بارتلیس" به‌كۆمه‌ڵه‌ی میدیایی فۆنكه‌ی ئه‌ڵمانی وتووه له‌ناو سوپادا بونی لایه‌نگرانی نازیه‌ت ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌و چه‌ندین ده‌زگای به‌رپرسیش جگه له‌سوپا كار له‌سه‌ر ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دیارده‌ی له‌و جۆره ده‌كات.
ئه‌م هه‌واڵه له‌كاتێكدا بڵاوده‌كرێته‌وه كه‌به‌ر له‌چه‌ند ڕۆژێك ده‌ركه‌وت سه‌دان پارچه چه‌ك وبه‌هه‌زاران فیشه‌كی جۆراوجۆر له‌ناو سوپای ئه‌ڵمانیدا دیارنه‌ماون ئه‌مه‌ش بووه جێی نیگه‌رانی و لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر كۆی ئه‌و دیاردانه چڕتر كرده‌وه.
PUKmedia شیهاب عوسمان/ ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23