riklam

بەڵگە.. دەنگی ئێزدییەكانی شەنگال لەدهۆك جینۆساید كرا

کوردستان 12:59 PM - 2018-05-26
.

.

لەئەنجامی ساختەكاری پارتی لەدەنگدانی ئاوارە ئێزدیییەكانی قەزای شەنگال  لەكەمپەكانی پارێزگای دهۆك، دەیان هەزار دەنگی ئێزدییەكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە سوتێنراوەو كە بەجینۆسایدی دەنگی ئێزدیان دادەنرێت.

ئێزدییەكانی شەنگال لەدوای كارەساتی 3ی ئابی 2014ەوە كە شارەكەیان تەسلیم بەداعش كراو جینۆساید كران، بەبێ ئەوەی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 12ی ئایاری ئەمساڵ لەكەمپەكانی دهۆك بەشداری پرۆسەی دەنگدانیان كرد، بەڵام دەنگەكانیان بەهۆی ساختەكاری پارتییەوە جینۆساید كرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەشی لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەست PUKmedia، كەوتووە، بەهۆی ئەو ساختەكارییە بێشومارەی لە رۆژی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 12ی ئایاردا لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستان لەپارێزگای دهۆك كراوە، دەیان هەزار دەنگی ئاوارە ئێزدییەكانی كەمپەكانی دهۆك سوتێنراون.

هاوكات PUKmedia، چەندین بەڵگەی رەسمی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراقی دەستكەوتووە كە ساختەكارییەكانی پارتی لەناو ناوەندی دەنگدانی ئاوارە ئێزدییەكان دەسەلمێنێت، بەشێوەیەك ئەگەر لەوێستگەیەكی دەنگدانیش رێژەی بەشداری دەنگدەران بگاتە 100% ئەوا 500 كەس دەتوانن دەنگ بدەن، بەڵام سندوقی دەنگدان هەبووە 725 دەنگی تێدا بووە، وەك كۆمسیۆن لەبەڵگەكانیدا رونیكردۆتەوە.

سەرچاوەكە تایبەتەكە، ئەوەشی وت: ئەو ئاوارە ئێزدیانەی لەكەمپەكانی سنوری پارێزگای دهۆك بوون و مافی دەنگدانی مەرجداریان هەبووە بەبێ كارتی دانگدان، واتە تەنها بەناسنامەیەكی خۆیان دەنگ بدەن، ژمارەیان زیاتر لە 88 هەزار دەنگدەر بووە، بەڵام بەهۆی ساختەكارییەكەی پارتییەوە سەرجەمی دەنگەكانیان سوتێنراوە.

ئەوەشی وت: بۆ ئەو ئاوارانە 15 ناوەندی دەنگ كرابوویەوەو بڕیار بووە دوای تەوبوونی پرۆسەی دەنگدان، دەنگەكان جیابكرێنەوە، بەڵام لەناو وێستگەكان جیانەكراونەتەوەو سندوقەكان بۆ كۆلێژی كشتوكاڵی دهۆك گواسترانەوەو دوای چەند رۆژێك دەنگی سندوقەكان جیاكرانەوە.

سەرچاوەكە، ئاشكراشیكرد: سندوقی دەنگدانەكانیش كە دەبێت لەكۆتایی پرۆسەكەدا لەبەرچاوی نوێنەری لایەنەكان بكرێتەوە، بەڵام پێشتر  قوفڵی سندوقەكان كرابوونەوە، ئەوەش هێندەی تر ساختەكارییەكەی زیاتر ئاشكرا كردبوو.

بەوتەی سەرچاوەكە، ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەستی هەبووە لەو ساختەكارییانەی لەو ناوەندی دەنگدانانە رویانداوەو دواتریش لەبەغداوە لیژنەیەكی كۆمسیۆن سەردانی دهۆكیان كردوەو دوای كردنەوەی سندوقەكان و ئاشكرابوونی ساختەكارییەكان، دەنگی 197 سندوق سوتێنراوە بەوەش هیچ كاندیدێكی ئێزدی قەزای شەنگال دەرنەچووە.

PUKmedia تایبەت

پارتی ئاڵوگۆڕ بەسندوقی دەنگدانی ئێزدییەكان دەكات

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket