riklam

هیرۆینیه‌كه‌ی توركیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

جیهان 11:26 AM - 2018-05-26
.

.

پۆلیسی گومرگی بولگاریا ده‌ستی به‌سه‌ر 191 كیلۆگرام ھیرۆینی توركیدا گرت كه‌ له‌ بارھه‌ڵگرێكدابووه‌ و له‌ توركیاوه‌ به‌رێكه‌وتووه‌ و به‌ نیازبووه‌ بچێته‌ ناو به‌لژیكا.

لێپرسراوانی بولگاریا به‌ھای ئه‌و 191 كیلۆ ھیرۆینه‌یان به‌ 6 ملیۆن و 300 ھه‌زار یۆرۆ خه‌مڵاندووه‌، ئه‌و ھیرۆینه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی بولگاریاوه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ بارھه‌ڵگرێكدا بووه‌ كه‌ كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی ھه‌ڵگرتووه‌ له‌ توركیاوه‌ به‌رێكه‌وتووه‌ و به‌نیازبووه‌ له‌ بولگاریاوه‌ بچێته‌ ناو خاكی به‌لژیكاوه‌.

ھیرۆینه‌كه‌ له‌ 95 كیسدا بووه‌ كه‌ ھه‌موویان مۆری دروستكردنی توركیای له‌سه‌ر بووه‌ و شوفێری بارھه‌ڵگره‌كه‌ش كه‌ ره‌گه‌زنامه‌ی توركیای پێبوه‌ ده‌ستگیركراوه‌.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket