riklam

سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌

عیراق 11:14 AM - 2018-05-26
.

.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێیوایه‌، چۆنێتی دابه‌شكردنی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌.

حاكم زاملی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه‌: پێناچێت گۆڕانكاری له‌ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق رووبدات، به‌و پێیه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت بۆ شیعه‌ و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ سوننه‌ و سه‌رۆكایه‌تیی كۆماریش بۆ كورد ده‌بێت و ئه‌م دابه‌شكراییه‌ش پێشتر یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه‌ و رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه‌.

وتیشی: ئه‌گه‌ر پێشوه‌خت لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان شیعه‌ و كورد و سوننه‌ ھه‌بێت، كوتله‌ی سائیرون به‌لایه‌وه‌ ئاسایی ده‌بێت ئاڵوگۆڕ له‌ پۆسته‌كاندا بكرێت، ته‌نانه‌ت لارییان نییه‌ كورد داوای پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش بكات.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket