riklam

شۆفێری ماتۆڕ سكیلێك گیانی لەدەستدا

کوردستان 09:07 AM - 2018-05-26
.

.

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند لەئەنجامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێك شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانی لەدەستداوە.

رائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia، رایگەیاند: ئێوارەی رۆژی هەینی لەگوندی سماق رووداوێكی پێكدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێك لەجۆری توێتاو ماتۆڕ سكیلێك رویدا.

رونیشیكردۆتەوە: لەئەنجامی رووداوەكەدا شۆفێری ماتۆڕ سكیلەكە بەناوی (دڵشاد نەجات محەمەد) لەدایكبووی 1991 دانیشتووی ناحییەی رزگاری گیانی لەدەستداوەو بەمەبەستی پشكنینیش تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كراوە.

وتەبێژی پۆلسی گەرمیان دەشڵێت: شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندكراوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket