ئـه‌مـڕۆ له مێـژوودا
جیهان 08:24 AM - 2018-05-2626مایو
رووداوه‌كان:
752: سه‌ره‌تاى مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى (دایبوتسو) له تودائى-جى له نارا.
1312: سوڵتانى مه‌غۆلى (محه‌مه‌د خودابه‌نده ئولجایتو) هه‌ستا به هه‌ڵمه‌تێكى سه‌ربازى بۆ داگیركردنى وڵاتى شام.
1799: له‌دایكبوونى ئه‌لكسه‌نده‌ر پوشكین، رووناكبیر و ئه‌دیب و شاعیر و ناودارى جیهانى له بتروسبۆرگى پایته‌ختى ئه‌وساى روسیاى قه‌یسه‌رى.
1865: كۆتایى جه‌نگى ئه‌هلى ئه‌مریكى كه هه‌ڵگیرسا له نێوان ویلایه‌ته‌كانى باكوور و ویلایه‌ته‌كانى باشوور له ساڵى 1861ز كه ویلایه‌ته‌كانى باكوور سه‌ركه‌وتن، و بووه هۆى كوژرانى نزیكه‌ى نیو ملیۆن ئه‌مریكى و كۆتایى هێنان به كۆیلایه‌تى له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1882: سه‌ره‌ك وه‌زیرانى میسر (مه‌حمود سامى بارودى) ده‌ستى له كار كێشایه‌وه بۆ په‌ستان له‌سه‌ر قبوڵكردنى خدێوى ئیسماعیل به داواكارى ئینگلته‌ره و فه‌ره‌نسه به دهورخستنهوهى (ئه‌حمه‌د عورابى) له میسر.
1908: دۆزینه‌وه‌ى په‌ترۆڵ به بڕێكى زۆر له ئێران.
1915: ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى تورك ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌دا كه ناپاكى له رژێمى تورك ده‌كه‌ن له كورد و ئه‌رمه‌ن و ئاشورى.
1919: رزگارى كردنى شارى هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن هێزه شۆڕشگێڕهكانى (شێخ مه‌حمودى حه‌فید) له ژێر ده‌ستى هێزه‌كانى به‌ریتانیا.
1921: جه‌عفه‌ر عه‌سكه‌رى وه‌زیرى به‌رگرى پاشایه‌تى عێراق به پاڵپشتى نوێنه‌رى به‌ریتانیا یاساى یه‌ده‌ك (ئیحتیا‌ت)ى بۆ سوپاى عێراق ده‌ركرد، ئه‌مه‌ش یاداشتێك بوو بۆ لێدانى كورد و كوردستان.
1923: شانشینى یه‌كگرتوو بڕیاریدا كه خۆرهه‌ڵاتى ئه‌رده‌ن وڵاتێك بێت ئۆتۆنۆمى تیا پیاده‌بكرێت و ئه‌میر عه‌بدوڵاى كوڕى شه‌ریف حسێن كوڕى عه‌لى حوكمى بكات له ژێر ناوى ئیماره‌تى خۆرهه‌ڵاتى ئه‌رده‌ن.
1937: میسر چووه ناو كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان.
1942: ده‌سپێكى شه‌ڕى (عین الغزاله) له میانى جه‌نگى دووه‌مى جیهانى.
1959: لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى نێوده‌وڵه‌تى بڕیارى تۆكیۆى دا بۆ به‌ستنى خولى ئۆڵۆمپى ساڵى 1964ز.
1961: ئیسرائیل وازى له پرۆژه‌كه‌ى هێنا كه بریتى بوو له گۆڕینى رهوگهى رووبار‌ى ئه‌رده‌ن و ده‌ستیكرد به راكێشانى ئاو له به‌شى خۆرهه‌ڵاتى ده‌ریاچه‌ى ته‌به‌ریه.
1964: ئیمزاكردنى یه‌كگرتن له نێوان عێراق و كۆمارى یه‌كگرتووى عه‌ره‌ب.
1966: راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى گۆیانا له شانشینى یه‌كگرتوو.
1970: سه‌ركه‌وتنى فڕینى یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ى نه‌فه‌رهه‌ڵگر كه خێراتر بوو له ده‌نگ له یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌ت.
1976: هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى گوڵان.
1976: به ئامۆژگارى مسته‌فا بارزانى سه‌ركردایه‌تى كاتى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێكهێنرا.
1979: گه‌ڕانه‌وه‌ى شارى عه‌ریش بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى میسر به پێى رێكه‌وتنى كامب د‌یڤید.
1985: تیاچوونى 40000 كه‌س له به‌نگلادش به‌هۆى لافاویكى به‌هێزه‌وه.
1991: كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى سه‌ر به هێڵه‌كانى (لاودا) ى نه‌مساوى له نزیك (بانكۆك)ى پایته‌ختى (تایله‌ند) و بووه هۆى مردنى 223 كه‌س.
1991: كۆمیته‌ى ماف و ئازادى كورد دامه‌زرا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له ئه‌سته‌مبوڵ به ئاماده‌بوونى 130 رۆشنبیرى كورد.
1993: دادگاى باڵا له پاكستان (نه‌واز شه‌ریف)ى گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌ر ته‌ختى ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆكى پاكستانى تۆمه‌تباركرد به تێپه‌ڕانى ده‌سه‌ڵات.
1993: كوژرانى (ره‌ئوف كامیل ئاكرێیى) له دهۆك ئه‌ندامى به‌رزى رێكخراوى خه‌باتى كارگه‌رانى كوردستان، ره‌خنه‌ى له ده‌سه‌ڵاتى 50 به 50 گرتبوو.
1999: دامه‌زراندى رێكخراوى ئازادى لاوانى كوردستان
2000: له شارى (گۆنتگن)ى ئه‌ڵمانى كۆنگره‌ى ساڵانه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌و گه‌لانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى نه‌مانیان لىَ ده‌كرێت به‌سترا، (دلشاد بارزانى) نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وتارێكى خوێنده‌وه.
2001: یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانیه‌كان له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان (ئیداره‌ى هه‌ولێر) ئه‌نجامدرا.
2009: سه‌رۆكى فه‌ره‌نسى (نیكۆلا ساركوزى) بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى فه‌ره‌نسى كرده‌وه له (ئه‌بو زه‌بى) تا ببێته یه‌كه‌مین بنكه‌ى سه‌ربازى فه‌ره‌نسى له ناوچه‌ى كه‌نداو.
2011: سربیا رایگه‌یاند كه سه‌ركرده‌ى سه‌ربازى پێشوى سربى بۆسنه جه‌نه‌رال (راتكو ملادیچ)ى ده‌ستگیر كردووه كه دادگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌دوایه‌وه بوو به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كانى جه‌نگ.
له‌دایكبوون:
1478: پاپا كلیمنتى حه‌وته‌م، پاپاى كه‌نیسه‌ى رۆمانى كاسۆلیكى.
1566: سوڵتان محه‌مه‌دى سێهه‌م، سوڵتانى سیانزهههمى ده‌وڵه‌تى عوسمانى.
1667: ئه‌براهام دى موافر، زاناى بیركارى فه‌ره‌نسى.
1799: ئه‌لكسه‌نده‌ر پوشكین، شاعیر و ئه‌دیبى روسى.
1867: شاژنه مارى، ژنى جۆرجى پێنجه‌م، مه‌لیكى شانشینى یه‌كگرتوو.
1907: شێخ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن باقورى، پیاوى ئاینى میسرى.
1907: جون وین، ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى.
1909: مات بسبى، یاریزانى تۆپى پێى ئوسكهتلهندى.
1928: جاك كیفوركیان، پزیشكى ئه‌مریكى.
1946: عه‌زیزه راشید، ژنه ئه‌كته‌رى میسرى.
1949: بام گریر، ژنه ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى.
1949: وورد كانینگهام، به‌رنامه‌سازى ئه‌مریكى.
1951: سالى راید، رائیدى ئاسمانى ئه‌مریكى.
1957: عه‌لا ئهسوانى، رۆماننوسى میسرى.
1957: نادین، ژنه ئه‌كته‌رى سورى.
1961: سوعاد عه‌لى، ژنه ئه‌كته‌رى به‌حره‌ینى.
1967: میكا یاماموتو، ژنه رۆژنامه‌نوسى یابانى.
1967: هیلینا بونهام كارته‌ر، ژنه ئه‌كته‌رى ئینگلیزى.
1968: ئه‌میر فریدریك، وه‌لى عه‌هدى دانیمارك.
1973: مه‌یسون عه‌زام، ژنه راگه‌یاندكارى ئه‌رده‌نى.
1973: نیزال نه‌جم، ئه‌كته‌رى سورى.
1975: نیكى ئهیكوكس، ژنه ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى.
1977: لوكا تونى، یاریزانى تۆپى پێى ئیتالى.
1979: ئاشلى ماسارو، زۆرانبازى ئه‌مریكى.
1986: محه‌مه‌د راكان، یاریزانى تۆپى پێى كوێتى.
وه‌فات:
1883: عه‌بدولقادر جه‌زائیرى، دامه‌زرێنه‌رى ده‌وڵه‌تى جه‌زائیرى نوىَ و سه‌ركرده‌ى هێزى به‌رگریكارى دژ به داگیركه‌رى فه‌ره‌نسى.
1908: غولام ئه‌حمه‌دى قادیانى، دامه‌زرێنه‌رى رێبازى ئه‌حمه‌دى.
1933: جیمى رۆجه‌رز، گۆرانیبێژى ئه‌مریكى.
1967: مارتن هایدگه‌ر، فه‌یله‌سوفى ئه‌ڵمانى.
1970: عهبدولخالف تریس، رۆژنامه‌نوس و سیاسه‌تمه‌دارى مه‌غریبى.
1976: مارتن هایدگر، فه‌یله‌سوفى ئه‌ڵمانى.
1989: دون ریفى، یاریزان و راهێنه‌رى تۆپى پێى ئینگلیزى.
1996: مه‌سعودى مه‌لا عه‌بدوڵاى شهناخهیى ناسراو به (بێبه‌ش) شاعیرى ناسراوى كورد، ساڵى 1932ز له گوندى شهناخهى كهندیناوهى باشوورى هه‌ولێر له‌دایكبووه.
2008: سیدنى بولاك، ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێن و ئه‌كته‌رى سینه‌ماى ئه‌مریكى.
2014: فایزه كه‌مال، ژنه ئه‌كته‌رى میسرى.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژى نیشتمانى له جۆرجیا.
رۆژى دایك له پۆڵه‌نده.
رۆژى ماته‌مینى نیشتمانى له ئوسترالیا.
PUKmedia حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یى
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
02:32 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
03:22 PM - 2024-05-03
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
11:43 AM - 2024-05-03
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە
08:46 AM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
پرسەنامە 07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
ی ن ک 06:29 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
کوردستان 03:22 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
کوردستان 02:32 PM - 2024-05-03 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ فەریق تاڵەبانی
پرسەنامە 01:57 PM - 2024-05-03 -
مەکتەبی سکرتارییەت: یەکێتی بە شانازییەوە لە رابردووی تێکۆشەرەکانی دەڕوانێت
ی ن ک 01:56 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
عیراق 01:22 PM - 2024-05-03