riklam

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پیرۆزبایی له‌ ڕێكخراوی ئازادیی لاوان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 11:45 PM - 2018-05-25
.

.

به‌بۆنه‌ی یادی نۆزده‌ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ڕێكخراوی ئازادیی لاوانه‌وه‌، راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سكرتێرو سكرتاریه‌ت‌و ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه‌ كرد، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

پیرۆزبایی بۆ یادی دامه‌زراندنی ڕێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان
به‌ڕێزان/ سكرتێرو سكرتاریه‌ت‌و ته‌واوی ئه‌ندامانی ئازادیی لاوان
   به‌بۆنه‌ی یادی نۆزده‌ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ڕێكخراوی ئازادیی لاوانه‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزبایتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین. پیرۆزبایی له‌و لاوه‌ تێكۆشه‌رانه‌ش ده‌كه‌ین، له‌ دامه‌زران‌و ساڵانی ڕابوردوی خه‌باتی ڕێكخراوه‌یی‌و دیموكراسی ڕێكخراوه‌كه‌دا به‌شداریان كردووه‌.

 ڕێكخراویی ئازادیی لاوان، وه‌ك رێكخراوێكی هاوچه‌رخ بۆ به‌دیهێنانی خواست و خولیای لاوان و چونیه‌كی له‌ نێوان كچان‌و كوڕانی لاوی كورده‌واری‌و  هوشیاركردنه‌وه‌یان له‌ئاست ئه‌رك و مافه‌كانیان و به‌شداریان له‌خزمه‌تكردنی كورده‌واری و دیموكراسی و كاری رێكخراوه‌یی درێغیان نه‌كردووه‌و پێشه‌نگی خه‌بات بوونه‌ له‌م بواره‌دا.

 ئه‌و ئه‌رك‌و ئامانجانه‌ بوونه‌ هه‌وێنی دامه‌زراندنی ئازادیی لاوان، هێشتا زۆریان به‌دینه‌هاتوون، بۆیه‌ یاده‌كه‌تان بكه‌ن به‌ ده‌رفه‌تی به‌خوداچوونه‌وه‌و دارشتنی به‌رنامه‌ی نوێ‌ خه‌بات، كه‌ بگونجێ‌ له‌گه‌ڵ ئه‌رك‌و گوڕانكارییه‌كانی قۆناغه‌كه‌.

 جارێكی تر ئه‌م یاده‌تان پیرۆزبێت‌و وه‌ك هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتووبن.

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket