riklam

سه‌رۆك كۆمار ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر باره‌گای حزبی شیوعی ئیدانه‌ ده‌كات

عیراق 11:25 PM - 2018-05-25
.

.

سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌ستدرێژییكردنه‌ سه‌ر باره‌گای حزبی شیوعیی له‌ به‌غدا ئیدانه‌ ده‌كات.

نوسینگه‌ی دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ به‌ڕێزیان به‌ توندیی ئه‌و په‌لاماره‌  دڕندانه‌یه‌ ئیدانه‌ ده‌كات كه‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 25-5-2018، كرایه‌ سه‌ر  باره‌گای حزبی شیوعیی عێراق له‌ گۆڕه‌پانی ئه‌نده‌لوس له‌ به‌غدا، داخ و په‌ژاره‌ی ده‌ربڕیوه‌ بۆ به‌ركه‌وتوانی هاووڵاتییانی بێ دیفاع له‌ ئه‌نجامی ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌دا .

نوسینگه‌ كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندوه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار ده‌زگا ئه‌منییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردوه‌ هه‌رچی زوه‌  لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ بكه‌ن ده‌رباره‌ی روداوه‌كه‌  بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانباران و راپێچكردنیان بۆ به‌رده‌م دادگا  به‌ زوترین كات،زیاتریش چاوكراوه‌ بن بۆ رێگرتن له‌ دوباره‌ بونه‌وه‌ی ئه‌مجۆره‌ ده‌ستدرێژییانه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامیی و ئۆقره‌یی وڵات ده‌كه‌ن .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket