riklam

به‌وێنه‌.. كۆتا رۆژی پرسه‌ی عادل موراد له‌ سلێمانی

ی.ن.ک‌‌ 11:04 PM - 2018-05-25
.

.

ئه‌مڕۆ 25-5-2018، كۆتا رۆژی پرسه‌ی ھه‌ڤاڵی تێكۆشه‌رو ماندونه‌ناسی گه‌له‌كه‌مان عادل موراد له‌ باره‌گایی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) به‌ڕێوه‌چوو.

 ھه‌ر له‌ پرسه‌كه‌دا حاكم قادر كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردوو دوایی به‌خێرھاتنی ئاماده‌بووان ڕایگه‌یاند: كه‌وا ئه‌مڕۆ پرسه‌ی یه‌كێك له‌ تێكۆشه‌ره‌كانی گه‌له‌كه‌مان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆتایی پێدێت، ھه‌ڤاڵ (عادل) له‌ خه‌باتی لاویه‌تی یه‌وه‌ یه‌كێك بوو له‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كه‌ رێبازی كوردایه‌تی گرتبووه‌ به‌ر له‌ پێناوی به‌ ئاواتو ئامانجی گه‌له‌كه‌مان، یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی بێ كۆڵدان له‌ بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی به‌رده‌وام له‌ تێكۆشانا بوو .

ھه‌ڤال (عادل) له‌سه‌ره‌تایی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوو به‌ نوێنه‌رایه‌تی رابه‌ری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان جه‌نابی مام جه‌لال .

وه‌ ھه‌روه‌ھا له‌ ریزی قوتابیاندا یه‌كێ بووه‌ له‌وانه‌ی كه‌ ده‌وری كاراو به‌رچاوی ھه‌بووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ده‌ستدانی ھه‌ڤاڵ (عادل) نه‌ك خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ بوو له‌ خانه‌واده‌كه‌ی به‌ڵكو خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ش بوو بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و گه‌له‌كه‌مان، له‌ده‌ستدانی ئه‌م تێكۆشه‌رانه‌ كه‌ خاوه‌نی ئه‌زموون و قالبوی خه‌بات و تێكۆشانن خه‌ساره‌ته‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و بۆنه‌یه‌دا سوپاسی ئاماده‌بوونی یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌تان ده‌كه‌ین.

وتیشی: ھه‌ر لێرشه‌وه‌ ورایده‌گه‌یه‌نین به‌ ناوی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه‌ كه‌ درێژه‌ پێده‌ری رێبازی كوردایه‌تی ده‌بین و ئه‌و رێبازه‌ی كه‌ شه‌ھیدانمان له‌پێنایودا گیانیان به‌خت كردووه‌ .

هه‌روه‌ها وتی: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ خه‌بات و تێكۆشانیا زۆر تێكۆشه‌رو قاره‌مانی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستداوه‌، زۆر قاره‌مانی كرده‌ قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌له‌ سته‌م دیده‌ی ئێمه‌ به‌ ئاوات و ئامانجی خۆی بگات بۆیه‌ دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌و رێبازه‌ رێبازی خه‌بات و تێكۆشان و كوردایه‌تی قه‌ت به‌ر ناده‌یه‌ن تا ده‌گه‌ینه‌ دوا ئاوات و ئامانجی گه‌له‌كه‌مان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket