riklam

فرۆشتنی فڕۆكه‌ی F-35 به‌ توركیا قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

جیهان 09:53 PM - 2018-05-25
.

.

كۆنگرێسی ئه‌مریكا رێگری له‌ فڕۆشتنی فڕۆكه‌ی جۆری F-35 ده‌كات به‌ توركیاو ئه‌نقه‌ره‌ش له‌و باره‌یه‌وه‌ ھۆشداری ده‌داته‌ ئه‌مریكا.

پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی به‌رگریی ئه‌مریكا، له‌ كۆنگرێس په‌سه‌ندكراو رێگریش ده‌كرێت له‌ ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ كه‌  فڕۆكه‌ی F-35 به‌ توركیا بفڕۆشێت. پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی به‌رگریی ئه‌مریكا كه‌ پێشكه‌شی كۆنگرێس كرابوو، به‌ 351 ده‌نگی به‌ڵی له‌ به‌رامبه‌ر 66 ده‌نگی نه‌خێر، په‌سه‌ند كرا.

له‌ یاسای بودجه‌ی به‌رگریی ئه‌مریكا، چه‌ند بڕگه‌یه‌ك ھه‌مواركرانه‌وه‌، كه‌ یه‌كێك له‌و ھه‌موارانه‌، گۆنگرێس رێگری ده‌كات له‌وه‌ی پنتاگۆن فڕۆكه‌ی جه‌نگی F-35 به‌ توركیا بفڕۆشێت، ھاوكات ھه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راسپێردران راپۆرت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیاو ئه‌مریكا پێشكه‌شی كۆنگرێس بكه‌ن.

له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێسیش، حامی ئاكسۆی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره‌ ھه‌نگاوانه‌دا ئێمه‌ش ناچار ده‌بین، وه‌ڵام بده‌ینه‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket