riklam

زیان لێكه‌وتوانی شه‌ڕی ناوخۆ قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌

کوردستان 08:44 PM - 2018-05-25
.

.

له‌ نزیكترین كاتدا زیانلێكه‌وتووانی شه‌ڕی ناوخۆ قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌
د. موحسین عه‌بدولكه‌ریم لێپرسراوی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی زیندانیانی سیاسی و زیان لێكه‌وتووانی شه‌ڕی ناوخۆ، سه‌باره‌ت قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌و دوا گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م كه‌یسه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانمان له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا، كه‌ هه‌ر خۆشی سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتووانی شه‌رشی ناوخۆیه‌، ئه‌وه‌ بوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رێزیان به‌ڵێنی هاوكاری و جێ به‌جێكردنی ته‌واوی زیانه‌كانی ئه‌م كه‌یسه‌ی دا له‌چوارچیوه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌ بڕیارانه‌ی كه‌لیژنه‌ی باڵای ئه‌م كه‌یسه‌ ئاماده‌ی كردوون .

وتیشی : كه‌یسی زیان لێكه‌وتووانی شه‌ڕی ناوخۆ هه‌زاران كه‌س له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ زیانی ماددی و مه‌عنه‌ویان به‌ركه‌وتووه‌ یاخود زیندانی سیاسین و به‌هۆی ئه‌م كاره‌ساته‌وه‌ ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ دراوون، واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌م زیان لێكه‌وتووانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ بكه‌وێته‌ بواری جێ به‌جێكردنه‌وه‌.

PUKmedia فه‌تاح حه‌سه‌ن قه‌ڵاتی/هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket