riklam

ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵَا: لاوان داینه‌مۆیی خه‌بات و تێكۆشانن

ی.ن.ک‌‌ 08:34 PM - 2018-05-25
.

.

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی رێكخراوی ئازادی لاوانه‌وه‌ ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵَا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سكرتێر و هه‌ڤاڵانی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی ئازادی لاوان كردوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی رێكخراوی ئازادی لاوانه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاسته‌ ئه‌كه‌م، هیواخوازم ئه‌م یاده‌ببێته‌ یادی نوێی بونه‌وه‌و ده‌سپێكی قۆناغێكی تازه‌ی كاری رێكخراوه‌یتان، لاوان له‌ مێژووی شۆڕشه‌كاندا حزوری زۆر و داینه‌مۆیی خه‌بات و تێكۆشان بوون، بۆ داهاتوی كاری رێكخراوه‌یتان چاوه‌ڕێی ئه‌كه‌ین به‌هه‌مان گیانی پڕ له‌ حه‌ماس، به‌ڵام له‌ رێگای به‌رنامه‌و دیدی زانستیه‌وه‌ به‌ تێگه‌یشتنتان له‌ كێشه‌و حه‌زه‌كانی لاوان، درێژه‌ به‌كاری پیشه‌یتان بده‌ن، جارێكی تر پیرۆزبایی ساڵیادی رێكخراوه‌كه‌ له‌ خۆتان و سه‌رجه‌م سه‌نته‌ره‌كان و بنكه‌كانی لاوان و لاوانی كوردستان به‌گشتی ئه‌كه‌م.

ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا حه‌مه‌ڕه‌ش


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket