riklam

بافڵ تاڵه‌بانی: عادل موراد پیاوی شۆڕش و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی چرای هیواو ئومێدبوو

ی.ن.ک‌‌ 08:21 PM - 2018-05-25
.

.

بافڵ تاڵه‌بانی بۆ روحی پاكی عادل موراد: كۆچی  دوایت به‌ سوێ بوو ژانی خسته‌ دڵی هه‌موو تێكۆشه‌رێكی راسته‌قینه‌ و هاوڵاتیه‌ك كه‌ داوای ئازادی و یه‌كسانی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی  ده‌كات خوالێخۆشبوو كاك عادل موراد پیاوی شۆڕش و خه‌بات و هه‌ڵوێست بوو قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی چرای هیواو ئومێد بوو پێشمه‌رگه‌ی رێگابه‌رنه‌دان و به‌ئه‌مه‌كی رێگای كوردایه‌تی بوو دبلۆماتكارو سه‌ركرده‌ی بڕیار بوو به‌حه‌ق هاوه‌ڵ و هاوسه‌نگه‌رو هاوخه‌باتی مام بوویت به‌حه‌ق یه‌كێتی بوویت بۆ خه‌ڵك  یه‌كێتی بوویت بۆ مافی گه‌له‌كه‌ت له‌كاتێكدا جێت هێشتین یه‌كێتیه‌كه‌ت پێویستی پێت بوو گه‌له‌كه‌ت چاو له‌ئاسۆبوو بۆ هه‌ڵوێسته‌كانت زۆر ئه‌رك وكاری تریش مابوو پێكه‌وه‌ رایپه‌ڕێنین  به‌ڵام  مه‌رگ رێی نه‌دا به‌ ئارامی بنوو كاك عادل ڕێگات رۆشن  و مه‌شخه‌ڵی یه‌كێتیه‌كه‌ت گه‌شاوه‌تر له‌خوای په‌روه‌ردگاریش ده‌پاڕێینه‌وه‌ گیانی پاكی كاك عادل به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بوری و دڵنه‌وایش به‌ كه‌سوكارو دۆست و هه‌ڤاڵانت و ئێمه‌ش ببه‌خشێ ماڵئاوا پیاوی شۆڕش و خه‌بات و هه‌ڵوێست برازات  بافڵ تاڵه‌بانی.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket