riklam

نازم ده‌باغ: ئێران سوره‌ له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی هه‌رێم

ئابوری 08:10 PM - 2018-05-25
.

.

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌تاران: ئه‌ندازه‌ی په‌ره‌پێدانی جموجۆڵی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران 8 ملیار دۆلاره‌

نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌تاران سه‌باره‌ت به‌پشتیوانی كردن و هاوكاری كردنی خه‌ڵكی كوردستان و پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای وڵاتی ئێران سوورن له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك پارچه‌یی خاكی عیراق و یه‌كریزی گه‌لانی عیراقدا به‌هه‌موو پێكهاته‌ و ئایین و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای حكومه‌تی ئێران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یی خۆیان پیشانداوه‌ بۆ هاوكاری كردنی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا.

وتیشی: به‌ستنی كۆنفرانسی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران له‌مانگی رابردو كه‌ له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو بۆ به‌هێزكردن و پێداچوونه‌وه‌ به‌په‌یوه‌ندیه‌ ئابوری و بازرگانیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌تایبه‌تی له‌كاتی ئێستادا كه‌ كاریگه‌ری  قه‌یرانی دارایی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان زۆر كه‌م بۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها شه‌ڕی داعش كۆتایی پێ هاتووه‌، بۆیه‌ ده‌كرێت له‌ ئێستادا پێداچوونه‌وه‌ به‌په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ل هه‌موو وڵاتانی جیهان بكه‌ین، به‌تایبه‌تیش كار بۆ به‌هێز كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌ ئابوری و بازرگانیه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتی ئیران بكه‌ین، هه‌روه‌ها له‌هه‌مان كاتیش به‌ستنی ئه‌م كۆنفرانسه‌ هه‌نگاوێك بوو بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌ ئابوریه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا.

راشیگه‌یاند: ئه‌ندازه‌ی به‌شداریكردن و په‌ره‌پێدانی جموجۆڵی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران 8 ملیار دۆلاره‌، له‌ئێستاشدا حكومه‌تی ئێران و وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌گوزارانی وڵاتی ئێران له‌پلانیان دایه‌ كه‌ چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی و بوژاندنه‌وه‌ی ژێر خانی ئابوری له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن .

PUKmedia فه‌تاح حه‌سه‌ن قه‌ڵاتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket