پاڵه‌وان و كه‌سایه‌تییه‌كان له چیرۆكی منداڵان
ریپۆرتاژ 03:28 PM - 2018-05-23.
پاڵه‌وان و كه‌سایه‌تییه‌كان (كاره‌كته‌ره‌كان) ره‌گه‌زێكی گرنگه له ره‌گه‌زه‌كانی نووسینی هونه‌ری چیرۆك، ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كیشه له چیرۆكی منـداڵان. كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی له چیرۆكدا كه پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كه‌یه، رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له رووداوه‌كانی چیرۆكه‌كه‌دا. چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی لاوه‌كیش یارمه‌تی پاڵه‌وانه‌كه ده‌ده‌ن له رووداوه‌كانی چیرۆكه‌كه‌دا، پێكه‌وه كار بۆ ده‌رخستنی ئه‌و بیرۆكه‌یه ده‌كه‌ن كه له‌پێناویدا چیرۆكه‌كه نووسراوه.
پاڵه‌وان له چیرۆكدا، پێویسته گه‌لی جیوازی ئه‌رێنی هه‌بێت، وه‌كو (ئازایه‌تی، گه‌شبینی، هیواخوازی، رووخۆش، جوان، چاكه‌خواز، یارمه‌تیده‌ر، خۆنه‌په‌رست، دڵسۆز، نیشتمانپه‌روه‌ر، راستگۆ، بڕوابه‌خۆ..هتد) پێویسته چیرۆكنووسی منداڵان وشه‌گه‌لێكی له‌م جۆرانه‌ش نه‌كات به نازناوی پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كانی، وه‌كو (پشیله چڵێسهكه، بووكـێكی ناشرین، نازی بلیمه‌ت، پیاوه چاوچنۆكهكه، رێوییه دزه‌كه، باوكێكی بێبه‌زه‌یی، منداڵێكی چه‌توون، چۆله‌كه‌یه‌كی خۆپه‌رست، كهوێكی ناپاك، قوتابییه‌كی ته‌مبه‌ڵ..هتد) به‌ڵام نووسه‌ر ده‌توانێت كه‌سایه‌تییه‌كانی چیرۆكه‌كه‌ی له‌هه‌مان هه‌ڵوێستدا دابنێنت، وا له منداڵان بكات كه خۆیان به‌راود له‌نێوان كه‌سایه‌تییه‌كان بكه‌ن و خۆیان هه‌ستبكه‌ن و كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت و هه‌ر خۆشیان سیمای كه‌سایه‌تییه‌كان دیاری بكه‌ن به‌رانبه‌ر به‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كه هه‌یانه. ئه‌مه‌ش یارمه‌تی منداڵان ده‌دات كه له خه‌سڵه‌تی په‌سه‌ندو ناپه‌سه‌ندی پاڵه‌وان و كه‌سایه‌تییه‌كان بگه‌ن.
بێگومان ئه‌و مه‌به‌سته‌ی كه له بیرۆكه‌ی چیرۆكنووسی منداڵاندا هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت له‌میانه‌ی رۆڵی پاڵه‌وانی چیرۆكهكانیهوه به منداڵانی بگه‌یه‌نێت، له‌وانه‌ش چاندنی به‌های ئه‌رێنی، وه‌كو: (دڵسۆزی، نیشـتمانپهروهری، ژینگهپـارێزی، رێزگـرتن له یاسا، تێكۆشان و كۆڵنه‌دان، هـاوڕێیه‌تی، پیاوه‌تی، بـڕوا به‌خۆبوون، پێشكه‌وتنخواز، داهێنه‌ر، مرۆڤدۆست، دادپه‌روه‌ر..هتد) یان دوورخستنه‌وه‌ی منداڵان له هه‌موو جۆره ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتێكی به‌دو نه‌رێنی و زیانبه‌خش.
سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی نووسه‌ریش بۆ داهێنانی پاڵه‌وان و كه‌سایه‌تییه‌كانی چیرۆكه‌كانی بۆ منداڵان، یا له نموونه‌ی منداڵانی راسته‌قینه‌وه وه‌ریان ده‌گرێت و ده‌یانكات به هـه‌وێنی چیرۆكه‌كانی یا به‌پێی بیرۆكه‌ی چیرۆكه‌كانی به خه‌یاڵی خۆی پاڵه‌وان و كه‌سایه‌تییه‌كانی چیرۆكه‌كانی دروستده‌كات، كه له پاڵه‌وان و كه‌سایه‌تییه راسته‌قینه‌كان بچن.
گه‌ر پاڵه‌وان و كه‌سایه‌تییه‌كانی چیرۆكه‌كـان مرۆڤ بن، منداڵان خۆیان بن، پێویسته پاڵه‌وانه‌كان لای منداڵان ناسراو بن، ناوه‌كانیشیان ساكاربن و ناوی باوی كوردی بن و نامۆ نه‌بن. تا زیاتر له تێگه‌یشتنی منداڵانی كورده‌وه نزیكبن، بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتریش له یادیاندا بمێننه‌وه. گرنگیش ئه‌وه‌یه كه‌سایه‌تییه‌كانی چیرۆكه‌كان له به‌رده‌م منداڵاندا زیندووبن، خه‌سڵه‌ته‌كانیان جیاوازبن كاتێ ده‌بزوێن و ده‌دوێن و كارده‌كه‌ن. پێویستیشه كه‌سایه‌تییه‌كان سروشتی بن، قسه‌كانیان، كـردارهكانیان، گوزارشت له راستییان بكه‌ن و به‌پێچه‌وانه‌ی راستییه‌وه نه‌بن. بۆ نموونه كه‌سایه‌تی پاشا، پێویسته لۆژیكی بێت و وه‌كو پاشایه‌ك ده‌ركه‌وێت، كه‌سایه‌تی مامۆستا پێویسته وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی سروشتی مامۆستایه‌ك ده‌ركه‌وێت. كه‌سایه‌تییه‌كی دایك وه‌كو دایكێكی راستی ده‌ركه‌وێت.
له زۆر چیرۆكی منداڵاندا، پاڵه‌وان یا كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی چیرۆكه‌كان، دایك، باوك، مامۆستان، چونكه ئه‌م كه‌سایه‌تییانه نزیكترین كه‌سن له منداڵانه‌وه، به زۆریش بۆ ئامۆژگاریكردن و رێنمایی منداڵانه.
پێویسته نووسه‌ری چیرۆكی منداڵان، گه‌ر پاڵه‌وان و كاره‌كته‌ره‌كانی چیرۆكه‌كانی مرۆڤ بن، به‌تایبه‌تیش گه‌ر خودی منداڵان بن، چونكه دڵپاكن و بێ‌تاوانن و ساده‌ن و ههڵسوكهوتیشیان سروشتین، پێویسته له ده‌ستپێكی چیرۆكه‌كانییه‌وه به شێوازێكی ساكار سیمای پاڵه‌وان و كه‌سایه‌تییه‌كانی چیرۆكه‌كانی له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه به خوێنه‌ری منداڵان بیانناسێنێت. وه‌كو منداڵێكی (قـژدرێـژ، چاوگه‌ش، رووخـۆش، ده‌روونپاك، خوێـن شیرین، لێو بهخهنهده، پاك، سه‌نگین، خاكی..هتد).
ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه پاڵه‌وانه‌كانیان منداڵانن، زیاتر سه‌رنجی منداڵان راده‌كێشن له‌وانه‌یه كه‌سایه‌تی خۆیان له به پاڵه‌وانه ئه‌رێنییه‌كانی چیرۆكه‌كاندا بدۆزنه‌وه یا نزیكبن لێیانه‌وه.
چیرۆكیش هه‌یه پاڵه‌وان و كاره‌كته‌ره‌كانی: ئاژه‌ڵـن، باڵـنده‌ن، مێروو و خشۆكن، دار‌و دره‌ختن، شاخ و ده‌شت و بهردن، ئه‌ستێره‌و خۆرن، یا ده‌رباره‌ی سروشتی بینراو یا نه‌بینراون، یا پاڵه‌وانی خه‌یاڵی و ئه‌فسانه‌یین. یا مرۆڤی گه‌وره‌ن، باپیره‌و داپیره‌ن.
له چیرۆكی منداڵاندا ئه‌سته‌م نییه، ئه‌وان له قۆناغی خه‌یاڵی ته‌مه‌نیاندا، بڕوایان به‌وه هه‌یه كه هه‌موو پاڵه‌وان و كه‌سایه‌تییه‌كان، گه‌ر مرۆڤیش نه‌بن، گه‌ر بێ‌گیانیش بن، ده‌توانن به زمانی ئه‌وان بدوێـن. دار، به‌رد، شاخ، شێر، ئاسكه، به‌رخۆله، ره‌شه‌با، خۆر، مانگ، ئه‌ستێره‌كان، كه‌و، چۆله‌كه، په‌پووله، كه‌روێشك، دێـو، په‌ری، روبـار، داربه‌ڕوو، هه‌نار، ئاگر..هتد، هه‌موویان ده‌توانن به زمانی كوردی بدوێن. ده‌شتوانن پێبكه‌نن، خۆشی خۆیان ده‌ربڕن، تۆڕهبن، زویربن، چاكه بكه‌ن، یارمه‌تی بده‌ن، بنوون، ببن به هـاوڕێ، ببه‌خشن، بـژین، بمـرن، بفـڕن، كاری له توانا به‌ده‌ریش ئه‌نجام بده‌ن.
پێویسته چیرۆكنووس له پێدانی رۆڵی پاڵه‌وانێتی و رۆڵی كه‌سایه‌تییه‌كانی چیرۆكه‌كانی بۆ منداڵان، به‌گوێره‌ی قۆناغه‌كانی منداڵی بن. ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه بۆ ته‌مه‌نی باخچه‌ی منداڵان ده‌نووسرێن، پێویسته له‌ڕووی بیرۆكه‌و خه‌یاڵ و داڕشتن و رۆڵی پاڵه‌وانه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كان و شێواز‌و زمانیشـهوه، له ئاستی توانـاو تێگه‌یشتنی منـداڵانی ئه‌و قۆناغهدابن. جیاوازییان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه بۆ منداڵانی هه‌راشی قۆناغی قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی ده‌نووسرێن.
له چیرۆكی منـداڵاندا، ناشبێت كه‌سایه‌تییه‌كان زۆربـن، چونكه بیری منـداڵان دابه‌ش و ئاڵوز ده‌كه‌ن و لیان تێكده‌چن، لێشیان بێزارده‌بن و زووش له‌بیریان ده‌چنه‌وه.
له هه‌ندێك چیرۆكی چاپكراوی كوردیماندا بۆ منداڵان، هه‌ندێ چیرۆكنووسی كوردمان هه‌نـدێ قسه‌ی زل و قهوییان به‌ناوی منداڵانه‌وه نووسیون، كه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن و ئاستی رۆشنبیری و تێگه‌یشتنی ئه‌و منداڵه پاڵه‌وانانی چیرۆكه‌كانیاندا ناگونجـێن، ئه‌وه قسه‌ی نووسه‌ره‌كان خۆیانن نه‌ك قسه‌ی ئه‌و منداڵانه؟
كه‌سایه‌تیش له چیرۆكی منـداڵاندا، دوو جـۆرن:
یه‌كه‌م/ كه‌سایه‌تی پێشكه‌وتوو: كه‌سایه‌تییه‌كه كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌كانی چیرۆكه‌كاندا، گه‌شه ده‌كات و پایه به پایه‌ش پێشده‌كه‌وێت، به‌پێی رووداوه‌كانی چیرۆكه‌كان به ئه‌رێنی یا نه‌رێنی ده‌گۆڕێت. تا كۆتایی چیرۆكه‌كه له پێشكه‌وتن ناوه‌ستێت، هه‌ڵسوكه‌وتیشی له هه‌ڵوێسته‌كانیدا ده‌رده‌كه‌وێت، به (كه‌سایه‌تی خولێن)یش ناوده‌برێت، واته جێگیر نییه‌و دهخـولێتهوه. زۆرترین پاڵه‌وان و كه‌سایه‌تییه‌كان له چیرۆكی منـداڵاندا، له‌م چه‌شنه كه‌سایه‌تییه پێشكهوتووانهن، كه له بیر‌و هـۆش و له ویـژداندا، به نه‌مری ده‌مێننه‌وه.
دووه‌م/ كه‌سایه‌تی نه‌گۆڕ: ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌یه كه گوڕانكاری له پێكهاتنی روونادات، نه گه‌شه ده‌كات و نه ده‌گۆڕێت. وه‌كو ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له ژیانیدا بێ‌گیان بێت. له سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه‌وه تا كۆتایی چیرۆكه‌كه هه‌ر به‌وشێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه، هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نایات. هه‌مان خه‌سڵه‌ت و هه‌مان ره‌فتارو بیرۆكه‌و هه‌مان هه‌ستی هه‌یه. لایه‌نه جیاوازه‌كانی ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌و تایبهتمهدییهكانی دیاریكراو و سنووردارن. به (كه‌سایه‌تی رووكه‌شی)یش ناوده‌برێت.
زۆر له نووسه‌رانی چیرۆكی منداڵان، زیاده‌ڕۆیی له رۆڵی پاڵه‌وان و كه‌سایه‌تییه‌كانی چیرۆكی منداڵان ده‌كه‌ن، كاری له توانابه‌ده‌ر به منداڵانی پاڵه‌وانانی چیرۆكه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه له‌توانای ئه‌و ته‌مه‌نه‌دا نین. بۆ نموونه منداڵێكی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان به شاخێكی سه‌خت و به‌رزدا سه‌رده‌خه‌ن. یا له رووبارێكی پاندا به‌بێ كێشه به مه‌له‌وانی ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وبه‌ری رووباره‌كه. یان كـردوویانه به پاڵه‌وانێكی نموونه‌یی و هـیچ هه‌ڵه‌یه‌ك ناكـات، ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی ئاستی راسته‌قینه‌ی منداڵانه‌وه‌یه.
پێویسته چیرۆكه‌كانی منداڵان، به كۆتاییه‌كی خۆش و سه‌ركه‌وتوو كۆتاییان بێت. ئه‌گینا منداڵان دووچاری بێهیـوایی ده‌بن، گه‌ر پاڵه‌وانه‌كانی چیرۆكه‌كانیان شتێكی خـراپیان به‌سه‌ربێت و شكستبێنن و سه‌ركه‌وتوو نه‌بن. زۆریش هه‌ڵه‌یه كه كۆتایی چیرۆكه‌كانیان تراژیـدی بن و به كوشتن و مردن و به كاره‌سات كۆتاییان پێبهێنن. چونكه ئه‌م ئه‌نجامانه نهرێنییانهو كارتێكردن و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نه‌رێنی و خراپیان له‌سه‌ر ژیـانی ئهمـڕۆو داهاتووی منداڵان ده‌بێت.
پێویسته چیرۆكنووسانی چیرۆكی منداڵان، كاتێ كه چیرۆكه‌كانیان بۆ منداڵان ده‌نووسن، ئه‌م خاڵانه له‌به‌رچاو بگرن:
١- پێویسته كه‌سایه‌تییه‌كان چیرۆكه‌كانیان، له رۆڵه‌كانیاندا وا دهرنـهكهون كه له‌ئاستی خۆیان به‌رزترو توانابهدهرترن، یا چیرۆكنووس به شێوه‌یه‌كی نموونه‌یی ده‌ریانبخات، كه هیچ هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕییه‌كیان نییه. ئه‌گینا منـداڵان له‌سه‌ر ئه‌م نموونه تـه‌واو و بێ ههڵانـه به جیهانی چیرۆك رادێن و ئاشنا ده‌بن.
٢- پێویسته نووسه‌رانی چیرۆكی منداڵان، شێوه‌ی پێكهاته‌ی جه‌سته‌یی و سیمای پاڵه‌وان و كه‌سایه‌تییه‌كان له‌به‌رچاو بگرن. به شێوه‌یه‌ك ههروهكـو به‌رجه‌سته‌و راستیبن، به ره‌نگ و ده‌نگ و شێوه‌و سیماكانی تریانه‌وه له به‌رده‌م مـنداڵاندا بن.
٣- پێویستی باری ده‌روونی منداڵانیش له‌به‌رچاو بگرن. كۆتایی چیرۆكه‌كان تراژیدی نه‌بن و دووربن له مردن و كوشتن و دزی و گزی و فێل و فهرجهو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن.
٤- پێویسته كه‌سایه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌ركه‌ون، قسه‌كانیشیان به‌پێی ته‌مه‌ن و ئاستی رۆشنبیری و بهگـراوندی كۆمه‌ڵایه‌تی و جوگـرافیای بن.
٥- پێویسته پاڵه‌وان و كه‌سایه‌تی له چیرۆكه‌كانیاندا بۆ منداڵان، هه‌ریه‌كه یه‌ك رۆڵیان بدرێتێ، ئه‌وه ناشی و گونجاو نییه كه پاڵه‌وانی چیرۆكی منداڵان، ئازا‌و دلێر بێت له‌هه‌مانكاتیشدا ترسنۆك و به‌زیو بێت، چاكه‌خواز بێت، له‌هه‌مانكاتیشدا به‌دكار بێت، به‌رچاوتێر بێت، له‌هه‌مانكاتیشدا چاوچنۆك بێت، نیشـتمانپهروهر بێت، له‌هه‌مانكاتیشدا ناپاك بێت. زیره‌ك بێت، له‌هه‌مانكاتیشدا ته‌مه‌ڵ بێت. ئه‌م دووڕووییه، به‌دگومانی و بێباوه‌ڕی و رامان و دڵه‌ڕاوكێی له لای منداڵان دروستده‌كات.
٦- پێویسته ناوه‌كان و خه‌سڵه‌ته‌كانی كه‌سایه‌تییه‌كان له‌یه‌كه‌وه نزیك نه‌بن، تا له هۆشی منداڵان تێكه‌ڵ نه‌بن و تێكه‌ڵیان نه‌كه‌ن.
٧- پێویسته چیرۆكنووسانی منداڵان، ئه‌و كه‌سایه‌تییانه هه‌ڵبژێـرن كه منداڵان حه‌زیان پێده‌كه‌ن. ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ش، مرۆڤ بن، ئـاژه‌ڵ بن، رووه‌ك بن، یا پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌یی بن، كه‌سانێكی ناسراو و خۆشه‌ویست بن له جیهانی منداڵانـدا. بۆ نموونه: پێشـمه‌رگه، ئاڵای كوردستان، سه‌ركرده نه‌مره‌كانی كوردستان، بابا نوئـێل، په‌پووله، چۆله‌كه، گوڵ، ئه‌ستێره، په‌رتوك، بووكه شوشه، كه‌و، كانی..هتد.
٨- چیرۆكنووسانی منداڵان ده‌بێت به چاوێكی یه‌كسانییه‌وه، پاڵه‌وان و كه‌سایه‌تییه‌كانی چیرۆكه‌كانیان، به‌سه‌ر منداڵانی كچان و كوڕاندا دابه‌شبكه‌ن، كوڕسالاری یا كچ سالاری نه‌بێت به دیارده‌ی چیرۆكه‌كانیان.
٩- پێویسته چیرۆكنووسانی منداڵان، منداڵانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان فه‌رامۆش نه‌كه‌ن و هه‌روه‌كو منداڵانی ئاسایی لێیان بـڕوانن، به‌پێی تواناكانیان رۆڵ و جێگایان له چیرۆكه‌كانیاندا هه‌بن. به چاوێكی بهزهییشهوه لێیان نه‌ڕوانن، به‌ڵكو پێویسته ئه‌وه له به‌رچاوبگرن كه مافی خۆیانه وه‌كو پێویست ئاوڕیان لێبدنهوهو له منداڵانی تر جیایان نه‌كه‌نه‌وه.
PUKmedia ره‌زا شوان - نهرویـژ
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18