riklam

په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و زانكۆی زه‌هرا تاووتوێده‌كرێت

ژنان‌ 03:12 PM - 2018-05-23
.

.

وه‌فدێكی زانكۆی زه‌هرای ئێرانی به‌ سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشتنه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمانیان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ركرده‌وه‌.

په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان به‌ ئاماده‌بوونی فلۆرین گۆرگیس سێودین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی ئه‌نجومه‌ن و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌نجومه‌ن، پێشوازیان له‌ وه‌فدێكی باڵای زانكۆی زه‌هرای ئێرانی كرد، كه‌ به‌ مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوان هه‌ردوولا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌.

وه‌فدی زانكۆی زه‌هرا پێكهاتووه‌ له‌ خاتوو پریا قوربان نه‌ژاد به‌ڕێوه‌به‌ری زانكۆی زه‌هرا له‌ پارێزگای ورمێ و مه‌هدی سه‌یف به‌رقی یاریده‌ده‌ری كاروباری زانستی له‌ زانكۆی زه‌هراو حوسێن ئه‌ستیری جێگری كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری رۆشنبیری له‌ هه‌ولێرو وه‌فدێكی یاوه‌ریان.

له‌ دیدارێكی هاوبه‌شدا پرسی مۆركردنی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا، به‌تایبه‌تی له‌بواری گه‌شه‌پێدانی ئافره‌تان و نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان و ئاڵوگۆڕی زانستی و ئه‌كادیمی له‌نێوان زانكۆی زه‌هراو سه‌نته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.

لای خۆیه‌وه‌ په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ ئاڵوگۆڕی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوان هه‌ردوولای به‌گرنگ وه‌سفكرد، بۆ گه‌شه‌پێدانی ژنان و په‌ره‌پێدانی بواره‌كانی زانستی و ئه‌كادیمی جێنده‌رناسی.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا پریا قوربان نه‌ژاد ستایشی كارو چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمانی كرد له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هیوای خواست له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاری هاوبه‌ش له‌ بواره‌كانی په‌ره‌پێدانی ره‌وشی ژنان له‌ هه‌ردوولا ئه‌نجامبدرێت و سوود له‌ ئه‌زموونی ئه‌كادیمی و زانستی یه‌كتری وه‌ربگرن.

PUKmedia  دلێر ئیبراهیم – هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket