riklam

وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی ده‌چێته‌ به‌غدا

ی.ن.ک‌‌ 09:30 PM - 2018-05-22
.

.

سبه‌ینێ وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا به‌ختیار ده‌چێنه‌ به‌غداو له‌گه‌ڵ لیسته‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق كۆده‌بنه‌وه‌.

 

كاروان یاروه‌یس لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) رایگه‌یاندوه‌: سبه‌ینێ وه‌فدێكیی باڵای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌لابه‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێر و به‌ئه‌ندامێتی رزگار عه‌لی ، خالید شوانی، فریاد ره‌واندزی، سه‌عدون فه‌یلی، ده‌گه‌نه‌ به‌غدا.

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌: به‌رنامه‌ی دیدار وكۆبوونه‌وه‌كانی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عێراق به‌تایبه‌تی لیسته‌ براوه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات.

 

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌: برِیاره‌ سه‌ردانه‌كه‌ دوو رۆژ بخایه‌نێت و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیش له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی ھه‌ڵبژاردن و گفتوگۆكان بۆ پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ده‌ست پێ بكات.

 

 

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket