riklam

قه‌ڵادزێ.. كه‌مپینێك بۆ هاوكاری هه‌ژاران

کوردستان 07:34 PM - 2018-05-22
.

.

به‌ مه‌به‌ستی باشتركردنی سفره‌و خوانی هه‌ژاران، به‌ سه‌رپه‌رشتی دوو مامۆستای ئایینی (م.ساڵح و  م.خالید) و دوو چالاكوانی مه‌ده‌نی شاره‌كه‌ (پشده‌ر به‌كرو محه‌مه‌د حه‌مه‌) له‌ قه‌ڵادزێ كه‌مپینێك بۆ هاوكاری هه‌ژاران راگه‌یه‌نرا.

پشده‌ر به‌كر كه‌ ئه‌ندامی كه‌مپینه‌كه‌یه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ سۆنگه‌ی هه‌ستكردمان به‌ سكی برسی هه‌ژاران ئه‌م كه‌مپینه‌مان راگه‌یاند به‌ هاوكاری سه‌رمایه‌دارانی شاره‌كه‌و شاره‌كانی تریش، توانیومانه‌ بڕێكی زۆر هاوكاری خۆراكی كۆبكه‌ینه‌وه‌و رۆژانه‌ شه‌ست بۆ حه‌فتا ماڵه‌ هه‌ژار به‌سه‌رده‌كه‌ینه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌داران هاوكارمان بن دوای مانگی ره‌مه‌زانیش به‌رده‌وام ده‌بین، هه‌روه‌ك چۆن له‌ وه‌رزی زستانیش به‌ دابینكردنی سوته‌مه‌نی هاوكاری هه‌ژاران بووین.

PUKmedia ئاراز ره‌سوڵ - قه‌ڵادزێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket