riklam

مالیکی: لە رابردوو و داهاتووشدا بیروڕامان لەگەڵ پارتی هاوبەشە

عیراق 07:09 PM - 2018-05-22
.

.

دوای کۆبوونەوەی حزبەکەی لەگەڵ وەفدی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، نوری مالیکی لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بیروڕامان لە رابردوو و داهاتوودا لەگەڵ پارتیدا هاوبەش بووە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 22-5-2018 وەفدی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان بە شێوەیەکی تاک لایەنە گەیشتنە بەغداو لە یەکەمین کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆکی لیستی سائیروون کۆبوونەوەو لە دواییشدا لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆکی لیستی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوە.

پاش کۆبوونەوەکەی وەفدی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆکی لیستی دەوڵەتی یاسا کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدراو لە کۆنفرانسەکەدا فازڵ میرانی سەرۆکی وەفدەکەی پارتی رایگەیاند: کۆبوونەوەمان لەگەڵ نوری مالکی ئەرێنی بووەو چەند خاڵێکی هاوبەش لە هەردوولادا هەبووە.

لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراقەوە، فازڵ میرانی راشیگەیاند: لەگەڵ برامان نوری مالکی تێڕوانینێکی هاوبەشمان هەبوو بۆ پێکهێنانی حکومەت.

هەروەها نوری مالیکی سەرۆکی لیستی دەوڵەتی یاسا لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند: لەگەڵ وەفدی پارتی پرۆسەی سیاسی عێراقمان تاووتوێ کردووە.

لەبارەی هەبوونی خاڵی هاوبەش لەنێوان لیستی دەوڵەتی یاساو پارتی دیموکراتی کوردستان، نوری مالیکی رایگەیاند: بیروڕامان لە رابردوو و داهاتوودا لەگەڵ پارتیدا هاوبەش بووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەر لە ئەنجامدانی پڕۆسەی ریفراندۆم بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە کورد ھیچ بەرژەوەندییەکی لە بەغدا نەماوە، ئەمە جگەلەوەی کە پارتی رایگەیاندبوو: بەھۆی نیگەرانییەکانمانەوە بەشداری لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای کەرکوک ناکەین.


PUKmedia  كوردسات

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket