riklam

ورده‌كاری هێنانه‌وه‌و به‌خاكسپاردنی ته‌رمی هه‌ڤاڵ عادل موراد

ی.ن.ک‌‌ 06:11 PM - 2018-05-22
.

.

هێناوه‌ی ته‌رمی هه‌ڤاڵ عادل موراد له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان پێشخرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كه‌له‌ ئێستادا له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا یاوه‌ری هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی هه‌ڤاڵ عادل موراد ده‌كات تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 23-5-2018 سه‌عات 3.30 ده‌قیقه‌ی دوانیوه‌ڕۆ ته‌رمی خوالێخۆشبوو هه‌ڤاڵ عادل موراد له‌ئه‌ڵمانیاوه‌ به‌ڕێبكرێت بۆ به‌غدا.

وتیشی: چاوه‌ڕوانده‌كرێت سبه‌ی شه‌و سه‌عات 10.30 ده‌قیقه‌، ته‌رمی هه‌ڤاڵ عادل موراد بگاته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداو پاشانیش بڕیاره‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ته‌رمی خوالێخۆشبوو له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه‌ به‌ڕێبكرێت بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و ته‌رمه‌كه‌ سه‌عات 9.00 بگاته‌وه‌ شاری سلێمانی.

به‌پێی لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمی هێنانه‌وه‌و به‌خاكسپاردنی ته‌رمی عادل موراد-یش ورده‌كاری به‌خاكسپاردن و پرسه‌ی هه‌ڤاڵ عادل موراد به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت.

-رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 24/5/2018 سه‌عات (9) ی سه‌رله‌به‌یانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رێوره‌سمی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی هه‌ڤاڵ عادل موراد به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هه‌مان ڕۆژ له‌ رێوره‌سمێكی شایسته‌دا له‌گردی سه‌لیم به‌گ به‌خاكده‌سپێردرێت.

-رۆژی هه‌ینی 25/5/2018 له‌مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی پرسه‌ی پیاوان‌ و ژنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت ‌و دواتر ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ پرسه‌كه‌ی له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵیده‌گیرێت.


PUKmedia ئا/ دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket