riklam

ماته‌مینی سه‌رۆك كۆمار بۆ كۆچی فازڵ عه‌بدولواحید عه‌لی

پرسەنامە 06:01 PM - 2018-05-22
.

.

ماته‌مینی سه‌رۆك كۆمار بۆ كۆچی زانای ئاركیۆلۆژی فازڵ عه‌بدولواحید عه‌لی

ئه‌مڕۆ 22-5-2018 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق پرسه‌و ماته‌مینی خۆی راگه‌یاند بۆ كۆچی دوایی زانای شوێنه‌وارناسی گه‌وره‌و مامۆستای توێژینه‌وه‌ی سۆمه‌ری و خاوه‌ن پێگه‌ی جیهانی د.فازڵ عه‌بدولواحید عه‌لی كه‌ له‌ دوای نه‌خۆشییه‌كی سه‌خت كۆچی دوایی كرد، ستایشی هه‌وڵه‌ تایبه‌ته‌كانی كردووه‌ له‌ قوڵكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی توێژینه‌وه‌ی شارستانییه‌ مێژوویی و كۆنه‌كانی عیراق و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئه‌مه‌ش ده‌قی ماته‌مینییه‌كه‌یه‌:

به‌داخ و په‌ژاره‌ی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی زانای شوێنه‌وارناسی عێراق و مامۆستای توێژینه‌وه‌كانی سۆمه‌ریی د.فازڵ عه‌بدولواحید عه‌لیمان پێگه‌یشت، كه‌ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی سه‌خته‌وه‌ كۆچی دوایی كرد. هه‌وڵه‌ زانستییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی كۆچكردوو سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا له‌ به‌شداریكردنی به‌رجه‌سته‌كردن و گه‌شه‌كردنی توێژینه‌وه‌ی شارستانییه‌ دێرینه‌كانی عێراق و جیهان له‌میانه‌ی وه‌رگێرانی چه‌ندین ده‌قی گرنگی سۆمه‌ری و ئه‌كه‌دی و رۆڵی دیارو به‌رچاوی له‌ نوسینی ئینسكلۆپیدیای "عێراق له‌ مێژوودا" و شارستانی عێراق.

له‌كاتێكدا ماته‌مینی راده‌گه‌یه‌نین بۆ كۆچكردوو كه‌ زانایه‌كی ره‌سه‌ن و په‌روه‌رده‌كارێكی ئه‌كادیمی هه‌ڵكه‌وتومان له‌ده‌ستدا، به‌گه‌وره‌یشه‌وه‌ پێگه‌ زانستی و به‌خششه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌ فراوان و نوسینه‌ به‌نرخه‌كانی به‌بیردێنینه‌وه‌.

ماڵئاوایی دكتۆر فازڵ عه‌بدولواحید عه‌لی كه‌ له‌ هه‌ڕه‌تی به‌خششه‌ زانستییه‌كانیدا بوو زیانێكی گه‌وره‌ بوو له‌ عێراق كه‌وت.

سۆزو به‌زه‌یی بۆ كۆچكردوو.. گه‌رمترین پرسه‌مان بۆ خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی و خوێندكاره‌كانی و دۆست و ئازیزانی.

إنا للـه‌ و اإنا اإلیه‌ راجعون

فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆمار

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket