riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌كگۆرگ داهاتووی عیراق تاوتوێده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 05:21 PM - 2018-05-22
.

.

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22-5-2018 له‌ شاری سلێمانی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی كرد له‌ برێت مه‌كگۆرگ نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش و وه‌فدی یاوه‌ری.

له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق و قۆناغی داهاتووی عیراق.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا به‌ وردی گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عیراق و رۆڵی كورد و زامنكردنی مافه‌ ده‌ستووری و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد تێیدا، له‌مڕووه‌وه‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ وتی: پێویسته‌ له‌حكومه‌تی داهاتووی عیراق مافه‌كانی كورد زامن بێ و ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت.

هاوكات جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ عیراق وڵاتێكی فره‌ ئایین و فره‌ نه‌ته‌وه‌و فره‌ مه‌زهه‌به‌و ده‌بێت ئه‌م فره‌ییه‌ له‌حكومه‌تی داهاتووی عیراق ره‌نگ بداته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی زۆرینه‌ یه‌ك ناگرێته‌وه‌، وه‌ك چۆن له‌ده‌ستووردا مافی هه‌مووان پارێزراوه‌.

به‌شێكی تری دیداره‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ دۆخی كوردستان و یه‌كده‌نگی لایه‌نه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر پرسه‌كاندا، په‌یوه‌ست به‌م باسه‌ هه‌ریه‌ك له‌نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌گرنگیانزانی كورد وه‌ك یه‌ك تیمی خاوه‌ن به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش كاربكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ده‌ستووری و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.


PUKmedia راگه‌یاندنی جێگری سكرتێری گشتی

001 (1).jpg

001 (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket