riklam

پارتی پێش هه‌موو لایه‌نه‌كان گه‌یشته‌ به‌غدا

کوردستان 04:21 PM - 2018-05-22
.

.

وه‌فدی پارتی پێش هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم گه‌یشته‌ به‌غداو دیداری بۆ گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق ده‌ستپێكرد.

یه‌كه‌م دیداری وه‌فده‌ی پارتی له‌ به‌غدا سه‌ردانی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌درو لیستی سائیرون بوو كه‌ براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌و سه‌ردانه‌ی وه‌فدی پارتی بۆ به‌غدا گفتوگۆ له‌ باره‌ی چۆنێتی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق و شێوازی به‌شداری كردنی لایه‌نه‌كان ده‌كرێت.

چاودێران پێیان وایه‌، به‌شداریكردنی پێكه‌وه‌یی لیسته‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زامنی پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌كات، به‌ڵام به‌شداریكردنی تاكلایه‌نه‌ له‌و گفتوگۆیانه‌دا ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه‌ زیان به‌ كورد بگه‌یه‌نێت و پێگه‌ی لاواز بكات.

هه‌ر چه‌نده‌ به‌رپرسانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌ تایبه‌ت به‌رپرسانی پارتی چه‌ندینجار ته‌ئكیدیان له‌ گرنگی یه‌كڕیزی ناو ماڵی كورد و پێكه‌وه‌ كاركردن له‌ به‌غدا كردوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام چوونی وه‌فدی پارتی به‌ ته‌نها بۆ به‌غدا پێش هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ لای چاودێران جێی سه‌رسوڕمان و هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو.

وه‌ك فازل میرانی سه‌رۆكی وه‌فده‌كه‌ی پارتیش رایگه‌یاندوه‌، ئه‌وان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌ به‌غدا كۆده‌بنه‌وه‌و گفتوگۆ له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك ته‌ئكیدی كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ره‌مزی عیراقه‌و ده‌بێت بۆ كورد بێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌به‌غداوه‌ به‌ ئه‌گه‌رێكی لاوازی زانی ئه‌و پۆسته‌ به‌ركورد بكه‌ویت ئه‌گه‌ر وه‌فدێك به‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو لایه‌نه‌ كوردییه‌كان به‌شداری گفتوگۆكان نه‌كات، چونكه‌ به‌ وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌و پۆسته‌ پشكی پێكهاته‌ی كورده‌ له‌ عیراق نه‌ك ته‌نیا لایه‌نێكی سیاسی، بۆیه‌ به‌ ته‌نها لایه‌نێك ناتوانێت گفتوگۆ بۆ وه‌رگرتنی بكات .ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ پێشتر به‌رپرسانی پارتی له‌ زۆر بۆنه‌ و به‌شێوازی جیاجیا له‌ بایه‌خی پۆستی سه‌رۆك كۆماریان كه‌مده‌كرده‌وه‌و به‌ پۆستێكی ( ته‌شریفاتی) و ده‌سه‌ڵات سنووردار وه‌سفیان ده‌كرد، دواهه‌مین ئه‌و به‌رپرسانه‌ش هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بوو له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ئه‌و بۆچوونه‌ی خسته‌ڕوو.

به‌ڵام زانیارییه‌ ناڕه‌سمییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ پارتی كاندیدی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌ستنیشانكردوه‌و یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی پارتیش بۆ به‌غدا یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی حزب و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket