یه‌كێتی چی بكات...؟؟
ی.ن.ک 02:34 PM - 2018-05-22.
له‌م هه‌رێمه‌ی خۆمان و بگره له ده‌وروبه‌ریشمان له‌ناو دۆست و نه‌یاره‌كانیش كه‌س نیه ئه‌م راستیه نه‌زانێ له‌دوای نه‌خۆشكه‌وتنی سه‌ركرده‌و رابه‌رمان، به‌هه‌شتی جه‌نابی مام جلال، یه‌كێتی نیشتمانی روبه‌ڕوی قه‌یرانێكی بێ ئه‌مان بۆوه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌مومان ده‌ستمان له‌سه‌ر دڵمان بوو، ئه‌و قه‌یرانه نه‌گاته بنبه‌ست، دواجار زیانێكی گه‌وره‌ی لێبكه‌وێته‌وه، من له‌م نوسینه‌م ناچمه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌دیقه‌ت هه‌موو لایه‌نه نه‌رێنیه‌كان و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر زهنیه‌ت و ده‌رونی ئه‌ندامان و دۆستان بخه‌مه‌ڕو، ته‌نها یه‌ك شت نه‌بێت ئه‌ویش به‌دنمه‌كی هه‌ندێك كه‌س و ده‌سته‌و تاقم نه‌بێت كه به‌ردیان هاویشته ئه‌و كانیه‌ی، ئاوی ساف و بێگه‌ردیان لێ خواردبۆوه، به‌هه‌رحاڵ ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی ئه‌وانه چاوه‌ڕوانیان دهكردو فاڵیان بۆ ده‌گرته‌وه، له چاوه‌ڕانی خه‌ڵكی ده‌ست رۆیشتوش شاباشیان بۆ هه‌ڵده‌دان وا ده‌رنه‌چو، بۆیه ئه‌وان و هاوبچهكانیان له تونێلێكی تاریكدان، ئه‌وه‌ی لێره‌دا به‌گرنگی ده‌زانم ئه‌وه‌یه، یه‌كێتی چی بكات؟ به‌لای منه‌وه چه‌ند خاڵێك هه‌یه زۆر گرنگه ده‌بێت پشت به توێژینه‌وه‌و لێكدانه‌وه به‌دیقه‌ته‌وه كاری له‌سه‌ر بكه‌ن:-
1-تا بكرێ هه‌وڵبدرێ كۆنگره ببه‌سترێت هه‌رچه‌نده كۆنگره‌ش هه‌موو شتێك نیه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك ده‌ست به پره‌نسیپه‌كانی یه‌كێتی بوون و رێیازهكهی مام بگرن، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه فاكته‌رێكی زۆر گرنگ ده‌بێت بۆ رێكخستنه‌وه‌و تۆكمه‌كردنی نێو ماڵی یه‌كێتی كه گره‌نتی ته‌واوكردنی سه‌ركه‌وتنه‌كانیه‌تی.
2-تا كۆنگره ده‌به‌سترێت هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی نه‌كه‌ونه وێزه‌ی یهكترو واز له‌یه‌كتر برینداركردن بهێنن، ده‌بێت ئه‌و براده‌رانه بڕوایان به‌وه هه‌بێت هه‌ر لێدوانێكی له‌وشێوه‌یه گه‌ز گه‌زی له‌باڵای یه‌كێتی و یه‌كێتیه‌كان كردۆته‌وه كه به‌راستی ئه‌مه‌یان نه‌ك هه‌ر كارێكی نابه‌رپرسانه‌یه بگره عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌شه ده‌رهه‌ق به مام و رێبازه‌كه‌ی.
3-سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان نوێ بكرێنه‌وه، تاوه‌كو به گه‌رموگوڕیه‌وه ئه‌ركه‌كانیان راپه‌ڕێنن، جێگای سه‌رنجه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كه هه‌مومانی خستبووه سه‌ر دوڕیانی هات و نه‌هات، كه‌سانێك هه‌بوون له‌ناو ئۆرگانه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی نهبابێت نه‌باران زۆر به ژێیه ده‌ماری سارده‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ پرۆسه‌كه‌دا ده‌كرد، به‌ئاشكرا له هه‌ندێ كه‌سه‌وه گوێبیستی ئه‌وه ده‌بووی وه‌كو (فلان كه‌س (...) به‌كردار كاره‌كان بكرێت) یان هه‌ندێ كه‌سی تر‌و جۆرێك له‌گومان دروستكردن له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، زۆر به‌داخه‌وه مه‌جبورم ئه‌وه بڵێم هه‌ندێ كه‌سیش له شوێنی به‌رپرسیاریه‌تی له به‌یانیه‌وه تا ئێواره له پێشوداو له‌ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنیشدا، له هاندانی خه‌ڵكیدا بوون دژی سهركرداریهتی و ئه‌و مهبادئیانهی یه‌كێتی كاریان بۆ ده‌كات.
4-خه‌ڵكی رۆشنبیر‌و كادیری چالاك و خوێنده‌وار بكرێنه به‌رپرسی ئۆرگانه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هێزه مرۆییه‌كان ته‌وزیف بكه‌ن له خزمه‌تی ئامانجه‌كانی یه‌كێتی، ئاخر ئه‌گه‌ر به‌رپرسێك نه‌خوێنده‌وارو بێ ئاگا بێت، چۆن ده‌توانێت سه‌ركردایه‌تی بكات، من بۆخۆم گوێبیستی به‌رپرسێك بومه وتویه‌تی (یه‌كێتی چی بهمن نه‌وتوه منیش چی به ئێوه بڵێم) له دنیای سیاسه‌ت كادیر‌و به‌رپرس ده‌بێت خۆی به دوای مه‌عریفه‌ت و بنچینه‌كانی سیاسهتكاریدا بگه‌ڕێت، تاوه‌كو ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی و ئه‌مانه‌ته حیزبیه‌كه جێبه‌جێ بكات.
5-راسته یه‌كێتی كادیری زۆره هه‌ر ناوه‌ندێكی حزبی ده‌بینیت جمه‌ی دێت، به‌ڵام چه‌ندیان ده‌توانن روبه‌ڕوی ئه‌رك و واجباته‌كان به‌پێی پێویست و هه‌نگاوه سیاسیه‌كان ببنه‌وه، ئه‌وه‌یان گرنگه كاری بۆ بكرێت و خولی به‌رده‌وامیان بۆ بكرێته‌وه‌و فێربكرێن و تێبگه‌یێنرێن، حزبایه‌تی دانیشتنی پشت مێزو كاری مه‌كته‌بی نیه، به‌ڵكو مهیدانیهو ده‌بێت به‌رده‌وام ده‌ست و په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌رم بكرێت.
من هه‌موو ئه‌و تێبینیانه‌م بۆ ئه‌وه‌یه، راسته ههڵبژاردنهكمان تێپه‌ڕاند، جۆرێك له زیندوویه‌تی گه‌ڕاندۆته‌وه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنێكی ترمان له‌پێشدایه، ئه‌گه‌ر گرنگتر نه‌بێت كه‌متر نیه له‌وه‌ی كرا، ده‌بێت هه‌ر له ئێستاوه ده‌ستوبرد بكرێت و ئه‌و بنچینانه‌ی ئاماژه‌مان پێدا به ورده‌كاریه‌وه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت، بڕوام وایه دره‌نگ نه‌بێت زوو نیه بۆ ئه‌وه‌ی به بهرڕابگهین و سه‌ركه‌تنێكی تر به‌ده‌ستبهێنین و روحی مام له مه‌نزڵگاكه‌ی شاد ببێت.
ن:عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23