riklam

كۆمسیۆن ئاماده‌یی نیشاندا رۆژی 30 ئه‌یلول هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت

کوردستان 02:19 PM - 2018-05-22
.

.

وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئاماده‌كاریمان كردوه‌ كه‌ رۆژی 30 ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبده‌ین و كاری جدییشمان كردوه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران.

 شیروان زرار وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كۆمسیۆن له‌سه‌ر داوای لایه‌نه‌كان كاری جدیمان كردوه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و هه‌روه‌ها بڕیارمانداوه‌ كه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ سیستمی ئامێری زیره‌كی ده‌نگدان بكه‌ین و به‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بگه‌ینه‌ ئه‌نجامێك تا بڕیاربده‌ین ئامێری زیره‌كی ده‌نگدان به‌كاربهێنین یاخود نا.

وتیشی: له‌ مانگی 1ی ئه‌مساڵه‌وه‌ كۆمسیۆن سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌ین له‌ رۆژی 30 ئه‌یلول دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبده‌ین.

شیروان زرار راشیگه‌یاند: ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆن ته‌نها بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاگادار بكرێنه‌وه‌ كه‌ هه‌ر سێ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ( پارێزگاكان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان) له‌ یه‌ك رۆژدا ئه‌نجامبدرێت، ئه‌وا كۆمسیۆن ئاماده‌یی هه‌یه‌ و پلانی بۆ داده‌ڕێژین.

له‌كۆتایی وته‌كانیدا وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان وتی: كۆمسیۆن ناكه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری هیچ لایه‌ن حزبێكه‌وه‌و كاره‌كانی به‌ یاسایی ئه‌نجامده‌دات و رێزیش له‌ هه‌ڵوێستی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌گرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket