riklam

ئاگادارییه‌ك له‌ كۆمسیۆنه‌وه‌

ئاگاداری 01:46 PM - 2018-05-22
.

.

ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی به‌ بڕیاری ژماره‌ (9) كۆنوسی ئاسایی (9) به‌رواری (14/5/2018)  ئه‌م په‌یڕه‌وانه‌ی لای خواره‌وه‌ی په‌سه‌ند كردووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌قی په‌یڕه‌وه‌كانیش له‌ ماڵپه‌ڕی ره‌سمی كۆمسیۆن  (www.khec.krd)  بڵاوكراوه‌ته‌وه‌:

په‌یڕه‌وی ژماره‌ (1) ی ساڵی (2018) - ئاماده‌كردن ونوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و خستنه‌ڕووی تانه‌كان.
په‌یڕه‌وی ژماره‌ (2) ی ساڵی (2018) - په‌سه‌ندكردنی قه‌واره‌ و هاوپه‌یمانیه‌ سیاسیه‌كان.
په‌یڕه‌وی ژماره‌ (3) ی ساڵی (2018) - سكاڵاو تانه‌كان.
ژماره‌ (4) ی ساڵی (2018) - بریكارانی قه‌واره‌ سیاسیه‌كان.
په‌یڕه‌وی ژماره‌ (5) ی ساڵی (2018) -  چاودێرانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی.
په‌یڕه‌وی ژماره‌ (6) ی ساڵی (2018) - هه‌لمَه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن.
په‌یڕه‌وی ژماره‌ (7) ی ساڵی (2018) - په‌سندكردنی لیستی پاڵێوراوان.
په‌یڕه‌وی ژماره‌ (8) ی ساڵی (2018) - ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن.
ڕێساكانی ڕه‌فتاركردنی چاودێران.
بنه‌ماكانی ره‌فتاری قه‌واره‌ سیاسیه‌كان.

هه‌ركه‌س و لایه‌نێك تانه‌ی هه‌یه‌ له‌م په‌یڕه‌وانه‌ ده‌توانێت له‌ماوه‌ی (3) ڕۆژ پاش به‌رواری بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م ئاگاداریه‌ ئاراسته‌ی بكات.


PUKmedia راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket