riklam

توركیا.. زیاتر له‌ 100 ئه‌فسه‌ر سزا ده‌درێن

جیهان 12:22 PM - 2018-05-22
.

.

دادگای توركیا 104 ئه‌فسه‌ری پێشووی سوپای توركیای به‌ تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌ كوده‌تاكه‌ی ساڵی 2016 سزادا.

حكومه‌تی توركیا ڕایگه‌یاند ئه‌و 104 ئه‌فسه‌ره‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ كوده‌تاكه‌ی ساڵی 2016 هه‌ر بۆیه‌ سزای هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا داوای له‌سێداره‌دانی بۆ ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ كردبوو.

له‌ دوای كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی توركیا تا ئێستا زیاتر له‌ 150 هه‌زار كه‌س له‌ پۆسته‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌ و زیاتر له‌ 50 هه‌زار كه‌سیش ده‌ستگیر و ڕه‌وانه‌ی زیندانه‌كان كراون.

له‌ كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی ساڵی 2016 له‌ توركیا 260 كه‌س كوژران و 2200 كه‌س بریندار بوون.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ بی بی سی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket