riklam

ژماره‌یه‌ك ڕاوچی ده‌ستگیر كران

کوردستان 11:55 AM - 2018-05-22
.

.

له‌ وه‌رزی قه‌ده‌غه‌كردنی ڕاوه‌ ماسی، ژماره‌یه‌ك ڕاوچی له‌ سنووری شاره‌زوور ده‌ستگیر كران.

عه‌قیدی پۆلیس هێمن كمرخان ئه‌فندی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌شی پۆلیسی دارستانی شاره‌زوور توانیـان (7) ڕاوچی ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ سه‌رقاڵی ڕاوكردنی ماسی بوون هاوكات توانرا ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ( 18 ) هه‌ژده‌ ماسی قه‌باره‌ جیاواز له‌گه‌ڵ (46) چل و شه‌ش  قولاپ و (3) سێ ئۆتۆمبێل و (3)سێ تۆڕ و (2) دوو  لایت و (2) دوو چه‌قۆ دواتر  سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان ڕاده‌ستی یاسا كران بۆئه‌وه‌ی ئیجرائاتی یاسایی له‌گه‌ڵیاندا ئه‌نجام بدرێت.

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket