riklam

ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش كوژران

عیراق 11:31 AM - 2018-05-22
.

.

له‌ ناوه‌ڕاستی شاری موسڵ ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش كوژران.

به‌پێی راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق، پشت به‌ستوو به‌ زانیاریی ھه‌واڵگریی، ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان ھێرشیان كردۆته‌ سه‌ر تونێلێكی داعش له‌ ناوچه‌ی حسێنیه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی شاری موسڵ و به‌ھۆی شه‌ڕوپێكدادانی ھه‌ردوولا، دوو تیرۆریست كوژراون.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ له‌سه‌ر داوای ھێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆردومانی تونێله‌كه‌یان كردووه‌و به‌ھۆیه‌وه‌ 10 تیرۆریستی تر كوژراون.

سه‌رباری كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئۆپراسیۆنی ھێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق بۆ ده‌ستگیركردنی شانه‌ نوستووه‌كانی داعش له‌ شاره‌كه‌، به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket